Category: مەقالە

چۆن بە تەلەفۆن متمانە  لەگەڵ کڕیارێک دروست بکەیت کە ناتبینێت؟

چۆن بە تەلەفۆن متمانە  لەگەڵ کڕیارێک دروست بکەیت کە ناتبینێت؟

دروستکردنی متمانە لە پشت تەلەفۆنەوە، بە تایبەت لە بازاڕی کوردستاندا کە کڕیار بە سروشتی خۆی کەمێک بەگومانە و حەز بە بینینی ڕووبەڕوو دەکات، هونەرێکی ڕاستەقینەیە. کاتێک کڕیار ناتبینێت، (گوێی) دەبێتە چاوی و هەموو بڕیارەکان لەسەر بنەمای ئەو دەنگ و وشانە دەدات کە دەیانبیستێت.

بۆ ئەوەی لە یەکەم خولەکەوە متمانەیەکی پۆڵایین دروست بکەیت، ئەم ٦ ستراتیژیانە پەیڕەو بکە کە لەم وتارەدا دەخەینە ڕوو:

Continue Reading →

چۆن ژمارە و داتا ساردەکان بگۆڕین بۆ کڕین؟

چۆن ژمارە و داتا ساردەکان بگۆڕین بۆ کڕین؟

هەموو ڕۆژێک لە کوردستان، بەسەدان پەیوەندیی فرۆشتن ئەنجام دەدرێن. زۆربەی ئەم پەیوەندییانە بەم ڕستەیە کۆتاییان دێت:

سوپاس، کاتم نییە.
ئەگەر پێویستم بوو خۆم پێوەندیتان پێوە دەکەمەوە.

وەک نوێنەرێکی فرۆشتن، یان خاوەن کارێک، ڕەنگە پێت وابێت کێشەکە لە نرخەکەتە یان کڕیارەکە پارەی پێ نییە، بەڵام لە ڕاستیدا کێشەکە شتێکی ترە؛ تۆ تەنیا (داتا و زانیاریی وشک) دەفرۆشیت، نەک متمانە و چارەسەر!

مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەزی بە ژمارە و تایبەتمەندیی تەکنیکی نییە، بەڵکو حەزی لە چیرۆکە. لەم بابەتەدا فێری ئەوە دەبین کاتێک بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ کڕیارێکی کورد دەکەین (چی گەنجێکی ١٨ ساڵ بێت یان خاوەنکارێکی ئەزموونداری ٦٠ ساڵ)، چۆن زانیارییە ساردەکان بگۆڕین بۆ چیرۆکێکی گەرم و سەرنجڕاکێش کە ببێتە فرۆش.

لەم وتارەدا بە ٤ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە:

Continue Reading →

بۆچی کەم قسەکردن فرۆشت دوو هێندە دەکات؟

بۆچی کەم قسەکردن فرۆشت دوو هێندە دەکات؟

ئەم پرسیارە ڕێک کلیل و دەرمانی ئەو نەخۆشییەیە کە زۆربەی فرۆشیارانی ئێمە لە بازاڕی کوردستاندا پێوەی دەناڵێنن! پێچەوانەی ئەو تێگەیشتنە باوەی کە دەڵێت:

(فرۆشیاری باش دەبێت بەردەوام قسە بکات). زانستی نوێی فرۆشتن دەیسەلمێنێت کە (خراپترین کار)، زۆربڵێییە لەبەردەم کڕیاردا.

لەم وتاردا بە ٥ خاڵ هەروەها  بە زمانێکی زۆر سادە ڕوونی دەکەینەوە کە بۆچی (کەمتر قسەکردن، قازانجی دوو هێندە دەکات) :

Continue Reading →

 ٣ خاڵی گرنگ کە دەبێت لە هەموو فرۆشیارێکی تەلەفونی سەرکەوتوودا هەبێت

 ٣ خاڵی گرنگ کە دەبێت لە هەموو فرۆشیارێکی تەلەفونی سەرکەوتوودا هەبێت

لە جیهانی بزنسی ئەمرۆدا، بەتایبەت لە بازاڕی کوردستان کە ڕکابەرییەکی توند لە نێوان بزنسەکاندا هەیە، تەلەفۆن تەنها ئامرازێک نییە بۆ پەیوەندیکردن، بەڵکو دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ زیادکردنی داهات.

زۆرێک لە خاوەن کارەکان وا بیر دەکەنەوە کە هەر کەسێک بتوانێت بە کوردییەکی ڕەوان قسە بکات، دەبێتە فرۆشیارێکی تەلەفۆنیی باش. بەڵام واقیعەکە پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت.

فرۆشتن لە پشتی هێڵەکانی تەلەفۆنەوە پێویستی بە لێهاتوویی و تایبەتمەندیی دەروونیی بەهێز هەیە. ئەگەر دەتەوێت وەک فرۆشیارێکی تەلەفۆنی (Telemarketer) هەمیشە تەلەفۆنەکانت بە ڕێککەوتن هەروەها قازانج کۆتایی پێبێت، پێویستە ئەم سێ تایبەتمەندییە سەرەکییە لە کەسایەتیی خۆتدا بنیاد بنێیت. 

لەم وتارەدا ٣ خاڵە گرنگەکە دەخەینەڕوو:

Continue Reading →

فرۆشتنی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل بە تەلەفۆن؛ بۆچی لەم بوارانەدا ئەی ئای هەمیشە دەدۆڕێت؟

فرۆشتنی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل بە تەلەفۆن؛ بۆچی لەم بوارانەدا ئەی ئای هەمیشە دەدۆڕێت؟

ئەمڕۆ لە هەر کوێیەک بیت، قسە هەر لەسەر ژیریی دەستکرد (AI) و تواناکانییەتی. دەوترێت:

ئەی ئای دەتوانێت نامە بنووسێت.

وەڵامی تەلەفۆن بداتەوە.

تەنانەت کاڵاش بفرۆشێت.

بەڵام وەرن با کەمێک واقیعی بین و سەیری بازاڕی خۆمان لە کوردستان بکەین؛ ئەگەر بابەتەکە فرۆشتنی خانوو، شوقە یان ئۆتۆمبێل بێت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، ئەوا بە جۆرێکی دیکەیە.

لەم وتاردا بە ٤ خاڵ ڕوونیدەکەینەوە لەبەر چی کڕیاری کورد کاتێک دێتە سەر کڕینی شتی گرانبەها، بە قسەی هیچ ڕۆبۆت و تەکنەلۆژیایەک قەناعەت ناکات؟

Continue Reading →