٥ وشە کە فرۆشت بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیاد دەکات

٥ وشە کە فرۆشت بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیاد دەکات

 

تائێستا زانیوتە تەنها گۆڕینی (یەک وشە) لە قسەکانتدا دەتوانێت ڕێژەی فرۆشت بەرز بکاتەوە؟ لە فرۆش و دەروونناسیی کڕیاردا، بڕیاری کڕین بە ٩٠٪ لەسەر بنەمای هەست و سۆز دەدرێت و دواتر بە لۆژیک پاساوی بۆ دەهێنرێتەوە.

کە کڕیارەکان پێویستیان بە هەستکردن بە متمانە و سودمەندبوون هەیە، بەکارهێنانی (وشەی بڕیاردەر) لە مامەڵەکردندا جیاوازیییەکی بەهێز دروست دەکات.

 

لەم وتارەدا ٥ لە کاریگەڕترین ئەو وشە و دەستەواژانە دەخەینە ڕوو کە دەستبەجێ کاریگەری لەسەر ڕێژەی فرۆشت دەبێت:

 

١.ناوەکەی خۆی( ناوی کڕیار ئەگەر زانیت):

توێژینەوەی دەمارزانی ناسراو بە دیاردەی Name Cock Party

لە توێژینەوەیەکی بەناوبانگی دەمارزانیدا کە لە گۆڤاری زانستیی Brain Research بڵاوکرایەوە، زانایان ئامێری MRIییان بەکارهێنا بۆ پشکنینی مێشکی مرۆڤ کاتێک گوێی لە ناوی خۆی یان ناوی کەسانی تر دەبێت.

ئەنجام: دەرکەوت کاتێک مرۆڤ گوێی لە ناوی خۆی دەبێت، بەشەکانی چەپ و ڕاستی بە شێوەیەکی بەهێز چالاك دەبنەوە.

کاریگەری لە فرۆشدا: ئەم بەشانەی مێشک بەرپرسن لە تەرکیزکردن، هەستکردن بە دەسەڵاتی بڕیاردان. کاتێک ناوی کڕیارەکە دەهێنیت، مێشکی لە باری (بێئاگایی)یەوە دەپەڕێتەوە بۆ باری (تەرکیزی تەواو) و زیاتر گوێ لە قسەکانت دەگرێت.

 

چۆن کاریگەری دەکات؟

کاتێک لە باتی قسەی گشتی دەڵێیت (ئەم بەرهەمە بۆ تۆ زۆر گونجاوە) یان ناوی کڕیارەکە بەڕێزەوە دەهێنیت، مێشکی کڕیارەکە ڕاستەوخۆ هەست بە گرنگیی خۆی دەکات و وا دەزانێت بەرهەمەکە بەتایبەتی بۆ ئەو دروستکراوە.

نموونە: کاکە محمد، ئەم مۆدێلەیان ڕێک بۆ (خواستی تۆ/ ئێوە) تەواوە.

 

 

٢. بێبەرامبەر (بەخۆڕایی):

هیچ وشەیەک بەقەد وشەی (بێبەرامبەر) ناتوانێت سەرنجی کڕیار ڕابکێشێت و بەرگرییەکانی تێکبشکێنێت.

 

چۆن کاریگەری دەکات؟

لە دەروونناسیی کڕیاردا، دیاریی بێبەرامبەر هەستی (قازانجی بێ مەترسی) دروست دەکات. ئەگەر بەرهەمەکە خۆشی بەخۆڕایی نەبێت، بەخشینی دیارییەکی بچووک، گەیاندنی بێبەرامبەر، یان ڕاوێژکاری بەخۆڕایی هۆکارە بۆ ئەوەی مامەڵەکە ڕووبدات.

نموونە: ئەمڕۆ بە کڕینی ئەم بەرهەمە، گەیاندنەکەی بێبەرامبەر دەبێت بۆ تۆ.

 

 

٣. وشەی ئاسان:

کڕیاری سەردەم حەزی بە ئاڵۆزی و ماندووبوون نییە. کاتێک وشەی ئاسان دەبیستن کاریگەری خۆی لە مێشکیان دروست دەکات.

چۆن کاریگەری دەکات؟

کاتێک وشەی (ئاسان) دەڵێیت، دودڵی و ترس لەلای کڕیار دەڕەوێنیتەوە. چ بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکە بێت یان بۆ شێوازی پارەدان و دەستکەوتنی.

نموونە: کڕینی ئەم خزمەتگوزارییە زۆر ئاسانە و لە سێ خولەکدا بۆت چالاک دەبێت.

 

 

٤. کاتی دیاریکراو (بڕی سنوردار):

ئەم دەستەواژەیە یاسای (FOMO – ترسی لەدەستدان) لە مێشکی کڕیاردا چالاک دەکات.

چۆن کاریگەری دەکات؟

تا کات یان بڕی بەرهەمێک نادیار یان زۆر بێت، کڕیار کڕینەکە دوا دەخات. بەڵام کاتێک تێدەگات بڕەکە کەمە یان داشکاندنەکە تەنها بۆ ئەمڕۆیە، خێراتر بڕیاری کڕین دەدات تا لەدەستی نەچێت.

نموونە: ئەم پێشنیارە تەنها بۆ (٣ ڕۆژ)ە و تەنها ٣ دانەی لێ ماوە.

 

 

٥. گرەنتی (زەمان):

بەهێزترین بەربەست لە نێوان کڕیار و فرۆشدا (مەترسی و دوودڵییە).

چۆن کاریگەری دەکات؟

کاتێک وشەی (گرەنتی) یان (دڵنیایی) بەکار دەهێنیت، تەواوی مەترسییەکە لەسەر شانی کڕیار لا دەبەیت و دەیخەیتە سەر شانی خۆت. کڕیار کاتێک هەست بە ئارامی بکات، بە بێ دوودڵی پارەکەت پێدەدات.

نموونە: ئەم عەسارەیە گرەنتییە و ٧ ڕۆژ مۆڵەتی تاقیکردنەوەت هەیە.

 

 

کۆتایی و ئەنجام

زیادکردنی فرۆش هەمیشە پێویستی بە دابەزاندنی نرخ یان هاوارکردنی بەرز نییە؛ زۆرجار تەنها پێویستی بە (وشەی دروست لە کاتی دروستدا) هەیە.

لەمڕۆوە ئەم ٥ وشە و دەستەواژەیە لە فرۆش و پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت بەکاربهێنە تا ڕاستەوخۆ گۆڕانکارییەکە ببینیت.

 

 

نوسین: تیمی کارسازی شادمان

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *