بۆچی فرۆش شادەماری سەرکەوتنی کۆمپانیاکەتە؟

بۆچی فرۆش شادەماری سەرکەوتنی کۆمپانیاکەتە؟

 

 

کاتێک باس لە دروستکردن یان گەشەدانی بزنس دەکەین، زۆرجار گوێمان لە وشەکانی (بەرهەمی باش، دیکۆری جوان، یان ناوبانگی باش) دەبێت. بەڵام ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر هەیە کە ناتوانرێت فەرامۆش بکرێت: هیچ بزنسێک بێ فرۆشتن ناتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە.

فرۆش تەنها بەخشینی بەرهەمێک و وەرگرتنی بڕێک پارە نیە؛ بەڵکو هۆکاری سەرەکیی مانەوە و گەشەکردنی هەر پڕۆژەیەکە.

 

لەم وتارەدا بە ٤ خاڵی کورت ڕوونی دەکەینەوە بۆچی فرۆش گرنگترین بەشی بزنسەکەتە:

 

 

١. فرۆش؛ گەرەنتی مانەوەی بزنسەکەت:

گرنگ نییە چەند بیرۆکەیەکی نایاب یان بەرهەمێکی کوالێتی بەرزت هەیە، ئەگەر نەتوانیت بفرۆشیت، ناتوانیت تێچووەکانی وەک کرێی شوێن، مووچەی کارمەند و کڕینی کەلوپەل بدەیت.

فرۆش = گەڕانەوەی سەرمایە: فرۆشتن تاکە بەشە لە بزنسدا کە پارە دەهێنێتە ناو کۆمپانیا، لە کاتێکدا بەشەکانی تر (وەک کۆگا، دیزاین، یان کارگێڕی) تەنها تێچوون.

 

 

٢. تێگەیشتن لە ویست و پێویستیی کڕیار:

لەم ڕۆژگارەدا ڕەفتاری کڕیار بە خێرایگۆڕاوە. تیمی فرۆشی کارامە تەنها مامەڵە ناکات، بەڵکو گوێ لە کڕیار دەگرێت.
بەهۆی پەیوەندی ڕاستەوخۆوە، تێدەگەیت کڕیارەکەت چیی دەوێت.
ڕاوبۆچوونی کڕیاران یارمەتیت دەدات بەرهەمەکەت یان خزمەتگوزارییەکەت باشتر بکەیت تا لە ڕکابەرەکانت لە پێشتربیت.

 

٣. دروستکردنی پەیوەندی درێژخایەن (متمانە؛فرۆش):

بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان زۆر بوون. ئەوەی کڕیار دەهێڵێتەوە لای تۆ، تەنها نرخی هەرزان نیە، بەڵکو (متمانەیە).

فرۆشیاری سەرکەوتوو تەنها شتێک ناکاتە مل کڕیار؛ بەڵکو یارمەتی دەدات کێشەکەی چارەسەر بکات.
کاتێک کڕیار هەست بکات ڕاستگۆیت لە مامەڵەکەتدا، دەبێتە کڕیاری هەمیشەیی و خۆی بزنسەکەت بۆ هاوڕێ و خێزانەکەی پێشنیار دەکات (مۆدێلی ڕیکلامی دەم‌بۆ‌دەم).

 

 

٤. دروستکردنی دەرفەتی گەشە و فراوانبوون:

ئەگەر دەتەوێت لقی نوێ بکەیتەوە، کارمەندی زیاتر دابمەزرێنیت، یان هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ زیاد بکەیت، پێویستت بە سەرمایەیە.

ئەم سەرمایەیە لە ڕێگەی زیادبوونی ڕێژەی فرۆشەوە بەدەست دێت. فرۆشی بەردەوام ڕێگەت پێدەدات بە باوەڕبەخۆبوونەوە هەنگاوی گەورەتر بنێیت.

 

(٣ ئامۆژگاری زێڕین) تا فرۆشی بزنسەکەت زیاتربکات:

١.گوێگرێکی باش بایت: پێش ئەوەی باس لە تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکەت بکەیت، بزانە کڕیارەکەت بەدوای چییدا دەگەڕێت.

٢.گرنگی بە خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن بدە: زۆرێک لە بزنسەکان دوای وەرگرتنی پارەکە کڕیار لەبیردەکەن. تەلەفۆنێک یان نامەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕەزامەندی کڕیار، بەرەو سەرکەوتنی گەورەت دەبات.

٣.تیمی فرۆشتنەکەت ڕابهێنە: وەبەرهێنان لە بەرزکردنەوەی توانای ئاخاوتن و دانوستانکاریی کارمەندەکانتدا، ڕاستەوخۆ فرۆشەکەت دووبەرامبەر دەکاتەوە.

 

ئەنجام

فرۆش تەنها بەشێک نیە لە بزنسدا، بەڵکو دڵی بزنسەکەتە.

ئەگەر دەتەوێت پڕۆژەکەت لەناونەچێت و ڕکابەری بازاڕ بکەیت، سەرنجی سەرەکی بخە سەر باشترکردنی پرۆسەی فرۆشتن و دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ کڕیاراندا.

 

نوسین: تیمی کارسازی شادمان

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *