چۆن بتوانین لە بارودۆخە ئابوورییە قورسەکاندا پارێزگاری لە بزنسەکەم بکەم؟
یەکێک لە ڕاستییەکانی بازاڕ ئەوەیە کە چونکە بازاڕ هەمیشە وەک یەک نامێنێتەوە و قەیرانی ئابووریش بەشێکە لە سوڕی بازرگانی.
لە کاتی دابەزینی هێزی کڕین و ناجێگیریی بازاڕدا، زۆربەی خاوەنکارەکان تووشی شڵەژان دەبن و بڕیاری خێرا دەدەن. بەڵام مێژووی بازرگانی سەلماندوویەتی کە قەیرانەکان تەنها “هەڕەشە” نین، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکن بۆ هێزی مانەوەی بزنسەکەت.
لەم وتارەدا باس لە ٦ ستراتیژ دەکەین کە ئەگەر جێبەجێی بکەین دەتوانین بەردەوام بیت لە بازاڕەکەدا و نەڕووخێیت و بتوانیت بمێنیتەوە:
٧ هەنگاو تا بتوانیت لە بزنسەکەت سەرکەوتوو بیت:
سەرکەوتن لە جیهانی بازرگانیدا ڕێکەوت نییە، بەڵکو دەرەنجامی کۆمەڵێک بڕیاری ژیرانە و هەنگاوی ستراتیژییە. زۆر کەس تەنها بە “خەون و خەیاڵ” دەست پێ دەکەن، بەڵام تەنها ئەوانە دەگەنە ئامانج کە نەخشەی ڕێگایان هەیە.
لەم مەقالەیەدا بە ٧ هەنگاوی سادە ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن دەتوانیت بزنسەکەت لە پڕۆژەیەکی بچووکەوە بگۆڕیت بۆ براندێکی گەورە:
بۆچی ٪٩٠ی بزنسەکان لە ساڵی یەکەمیان تێکدەشکێن؟
کاتێک کەسێک بیر لە دروستکردنی بزنس دەکاتەوە یەکەم ترسی شکستە، شکستی بزنسەکان ئامارێکی ترسناکی هەیە لە جیهاندا؛ کە لە هەر ١٠ بزنسێکی نوێدا، تەنها یەک دانەیان دەتوانێت لە ساڵی یەکەم دەربازی ببێت و بەردەوام بێت لە بازاڕەکەدا.
ئەو ڕاستییەی کە لە پشت ئەم شکستەوەیە زۆر قوڵترە لە هەبوونی پارە یان بیانووی ئەوەی ئەو کەسەی سەرکەوتوو بووە بە بەخت بووە.
لم مەقالەیەدا باسی ئەو ٥ هۆکارە سەرەکییە دەکەین کە دەبنە هۆی ڕووخانی بزنسە نوێیەکان:
ئایا ئەو بزنسانەی تێچووی دانانییان بەرزە، سەرکەوتوو دەبن؟
ئەمە پرسیارە زۆرێک لە خاوەنکاران تووشی دوودڵی دەکات. ئایا خەرجکردنی پارەی زۆر گەرەنتی هەیە بۆ سەرکەوتن؟ یان بە پێچەوانەوە مەترسییەکانمان لەسەر زیاد دەکات؟
زۆرجار کاتێک دەبینین پڕۆژەیەکی گەورە (وەک هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە، کارگەیەکی گەورە، یان نەخۆشخانەیەکی تایبەت) دەکرێتەوە، وا هەست دەکەین چونکە پارەی زۆری تێدا خەرج کراوە، کەواتە بێگومان سەرکەوتوو دەبێت. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە “تێچووی بەرز” ئەگەری هەیە زۆر سەرکەوتووت بکات لە هەمان کاتیشدا ئەگەری هەیە بە تەواوی لە ناوت ببات.
لەم وتارەدا بە ٤ خاڵ شێدەکەینەوە کە لە چ کاتێکدا تێچووی بەرز نیشانەی سەرکەوتنە و کەی نیشانەی شکستە و مەترسیمان لەسەرە:
پارەم پێ نییە چ بزنسێک بکەم؟
زۆرینەی خەڵکی وادەزانن “پارە” تاکە کلیلە بۆ دەستپێکردن. زۆرجار دەیبیستین کە دەڵێن: “بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەیت، دەبێت پارەت هەبێت.” بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا، ئەم قسەیە چیتر ڕاست نییە. گەورەترین سەرمایە لە ئێستادا “پارە” نییە، بەڵکو “لێهاتوویی” و “کات”ـە.
ئەگەر گەنجێکیت کە پارەت پێ نییە بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆت، دەتوانیت کاتت یاخود لێهاتوویەکەت بفرۆشیت و پارەت دەستبکەوێت.
لەم مەقالەیەدا باسی ٥ بوار دەکەین کە دەتوانیت بەبێ هەبوونی پارە دەستپێبکەیت: