مەقالەکان

بۆچی ٪٩٠ی بزنسەکان لە ساڵی یەکەمیان تێکدەشکێن؟

کاتێک کەسێک بیر لە دروستکردنی بزنس دەکاتەوە یەکەم ترسی شکستە، شکستی بزنسەکان ئامارێکی ترسناکی هەیە لە جیهاندا؛ کە لە هەر ١٠ بزنسێکی نوێدا، تەنها یەک دانەیان دەتوانێت لە ساڵی یەکەم دەربازی ببێت و بەردەوام بێت لە بازاڕەکەدا.

ئەو ڕاستییەی کە لە پشت ئەم شکستەوەیە زۆر قوڵترە لە هەبوونی پارە یان بیانووی ئەوەی ئەو کەسەی سەرکەوتوو بووە بە بەخت بووە.

لم مەقالەیەدا باسی ئەو ٥ هۆکارە سەرەکییە دەکەین کە دەبنە هۆی ڕووخانی بزنسە نوێیەکان:

Continue Reading →

ئایا ئەو بزنسانەی تێچووی دانانییان بەرزە، سەرکەوتوو دەبن؟

ئەمە پرسیارە زۆرێک لە خاوەنکاران تووشی دوودڵی دەکات. ئایا خەرجکردنی پارەی زۆر گەرەنتی هەیە بۆ سەرکەوتن؟ یان بە پێچەوانەوە مەترسییەکانمان لەسەر زیاد دەکات؟

زۆرجار کاتێک دەبینین پڕۆژەیەکی گەورە (وەک هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە، کارگەیەکی گەورە، یان نەخۆشخانەیەکی تایبەت) دەکرێتەوە، وا هەست دەکەین چونکە پارەی زۆری تێدا خەرج کراوە، کەواتە بێگومان سەرکەوتوو دەبێت. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە “تێچووی بەرز”  ئەگەری هەیە زۆر سەرکەوتووت بکات لە هەمان کاتیشدا ئەگەری هەیە بە تەواوی لە ناوت ببات.

لەم وتارەدا بە ٤ خاڵ شێدەکەینەوە کە لە چ کاتێکدا تێچووی بەرز نیشانەی سەرکەوتنە و کەی نیشانەی شکستە و مەترسیمان لەسەرە:

Continue Reading →

پارەم پێ نییە چ بزنسێک بکەم؟

زۆرینەی خەڵکی وادەزانن “پارە” تاکە کلیلە بۆ دەستپێکردن. زۆرجار دەیبیستین کە دەڵێن: “بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەیت، دەبێت پارەت هەبێت.” بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا، ئەم قسەیە چیتر ڕاست نییە. گەورەترین سەرمایە لە ئێستادا “پارە” نییە، بەڵکو “لێهاتوویی” و “کات”ـە.

ئەگەر گەنجێکیت کە پارەت پێ نییە بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆت، دەتوانیت کاتت یاخود لێهاتوویەکەت بفرۆشیت و پارەت دەستبکەوێت.

لەم مەقالەیەدا باسی ٥ بوار دەکەین کە دەتوانیت بەبێ هەبوونی پارە دەستپێبکەیت:

Continue Reading →

ئایا بزنس بە شەریکی بکەم یان نا؟

ئەم پرسیارە یەکێکە لە پڕکێشەترین و هەستیارترین بابەتەکان لە جیهانی بازرگانیدا. زۆر کەس بەهۆی “شەریکایەتی هەڵە” بزنسە سەرکەوتووەکانیان لەدەست داوە، لە بەرامبەریشدا گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان (وەک ئەپڵ و گووگڵ) بە شەریکایەتی دەستیان پێکردووە.

هاوبەشیکردن لە بزنسدا وەک هاوسەرگیری وایە؛ ئەگەر کەسێکی گونجاو هەڵبژێریت ژیانت ئاسان و سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکەت هەڵە بێت، نەک هەر بزنسەکە، بەڵکو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش تێکدەچێت.

لەم مەقالەیەدا ٤ لایەن باسدەکەین کە هاوکارت دەبێت بڕیار بدەیت و بزانیت کە ئایا بۆ تۆ گونجاوە یاخود نا:

Continue Reading →

چۆن بزانم بزنسێک کەی دەگات بە قازانج؟

هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە کە گەیشتن بە ئامانج لە بزنسدا شانسە، بەڵام کە ڕاستیدا وا نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی ئەندازیارییە.
زۆرێک لە خاوەنکارەکان دەستپێدەکەن بێ ئەوەی بزانن “ئامانج” بە وردی چییە. هەندێک پێیان وایە تەنها مانەوە لە بازاڕدا ئامانجە، بەڵام بزنسە ڕاستەقینەکان وەک کەشتییەک وان کە قیبلەنمایەکی وردیان هەیە، دەزانن بۆ کوێ دەچن و کەی دەگەن.

لەم وتارەدا بە ٥ قۆناغی ستراتیژی ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن بزنسەکەت داگاتە لوتکە:

Continue Reading →
1 12 13 14 15 16 52