مەقالەکان

چۆن بەبێ هەبوونی ئەزموون بزنس دروستبکەین؟

زۆر کەس وا دەزانن دەبێت ١٠ ساڵ ئەزموونت هەبێت ئینجا دەست بە بزنس بکەیت، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە “ئەزموون لە ناو کارەکەدا دروست دەبێت”.

زۆربەی خاوەنکارە گەورەکانی جیهان کاتێک دەستیان پێکردووە، هیچ ئەزموونێکی پێشوەختەیان لەو بوارەدا نەبووە. ئەزموون شتێک نییە کە بیکڕیت یان چاوەڕێ بکەیت بۆت بڕەخسێت، بەڵکو دەبێت خۆت دروستی بکەیت.

ئەگەر خاوەن بیرۆکەیت و دەترسیت چونکە “ئەزموونت نییە”، لەم وتارەدا باس لە ٦ هەنگاوی کاریگەر دەکەین کە پەیڕەوی بکەن تا بتوانن بە ترسەوە هەنگاوبنێن نەک هیچ کات هەوڵنەدەن:

Continue Reading →

ئایا جیاوازی نێوان بزنسە سەرکەوتووەکان و بزنسە شکست خواردووەکان چییە؟

زۆر کەس وا دەزانن بزنسە سەرکەوتووەکان شانسییان هەبووە کە سەرکەوتووبوون ، بەڵام کاتێک بە وردی سەیری ناوەوەی کۆمپانیاکان دەکەین، دەبینین جیاوازییەکی ڕوون لە شێوازی کارکردنیاندا هەیە. جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان مانەوەیان لە بازاڕدا و لە متمانەی کڕیار بە هەریەکێکیان.

لەم وتارەدا بە ٥ خاڵ گرنگترین جیاوازییەکان دەخەینە ڕوو:

Continue Reading →

چۆن بزانین کە کام بزنس بکەین؟

دیاریکردنی جۆری بزنس، گرنگترین و هەستیارترین بڕیارە کە دەیدەیت.
ڕۆژانە سەدان بیرۆکەی بزنس بە مێشکماندا تێدەپەڕێت، بەڵام هەموو بیرۆکەیەکی جوان، بزنسێکی سەرکەوتووی لێدروست ناکرێت. بۆ ئەوەی بزانیت کام بزنس بکەیت، نابێت تەنها شوێن “ترێند” یان قسەی خەڵک بکەویت.

 لەم وتارەدا لەڕێگەی ئەم ٥ پێوەرەوە هاوکارت دەبین بیرۆکەکەت هەڵبسەنگێنیت:

Continue Reading →

چۆن بتوانین لە بارودۆخە ئابوورییە قورسەکاندا پارێزگاری لە بزنسەکەم بکەم؟

یەکێک لە ڕاستییەکانی بازاڕ ئەوەیە کە چونکە بازاڕ هەمیشە وەک یەک نامێنێتەوە و قەیرانی ئابووریش بەشێکە لە سوڕی بازرگانی.

لە کاتی دابەزینی هێزی کڕین و ناجێگیریی بازاڕدا، زۆربەی خاوەنکارەکان تووشی شڵەژان دەبن و بڕیاری خێرا دەدەن. بەڵام مێژووی بازرگانی سەلماندوویەتی کە قەیرانەکان تەنها “هەڕەشە” نین، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکن بۆ هێزی مانەوەی بزنسەکەت.

لەم وتارەدا باس لە ٦ ستراتیژ دەکەین کە ئەگەر جێبەجێی بکەین دەتوانین بەردەوام بیت لە بازاڕەکەدا و نەڕووخێیت و بتوانیت بمێنیتەوە:

Continue Reading →

٧ هەنگاو تا بتوانیت لە بزنسەکەت سەرکەوتوو بیت:

سەرکەوتن لە جیهانی بازرگانیدا ڕێکەوت نییە، بەڵکو دەرەنجامی کۆمەڵێک بڕیاری ژیرانە و هەنگاوی ستراتیژییە. زۆر کەس تەنها بە “خەون و خەیاڵ” دەست پێ دەکەن، بەڵام تەنها ئەوانە دەگەنە ئامانج کە نەخشەی ڕێگایان هەیە.

لەم مەقالەیەدا بە ٧ هەنگاوی سادە ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن دەتوانیت بزنسەکەت لە پڕۆژەیەکی بچووکەوە بگۆڕیت بۆ براندێکی گەورە:

Continue Reading →
1 11 12 13 14 15 52