Author: KarsazyShadman

پارەم پێ نییە چ بزنسێک بکەم؟

زۆرینەی خەڵکی وادەزانن “پارە” تاکە کلیلە بۆ دەستپێکردن. زۆرجار دەیبیستین کە دەڵێن: “بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەیت، دەبێت پارەت هەبێت.” بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا، ئەم قسەیە چیتر ڕاست نییە. گەورەترین سەرمایە لە ئێستادا “پارە” نییە، بەڵکو “لێهاتوویی” و “کات”ـە.

ئەگەر گەنجێکیت کە پارەت پێ نییە بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆت، دەتوانیت کاتت یاخود لێهاتوویەکەت بفرۆشیت و پارەت دەستبکەوێت.

لەم مەقالەیەدا باسی ٥ بوار دەکەین کە دەتوانیت بەبێ هەبوونی پارە دەستپێبکەیت:

Continue Reading →

ئایا بزنس بە شەریکی بکەم یان نا؟

ئەم پرسیارە یەکێکە لە پڕکێشەترین و هەستیارترین بابەتەکان لە جیهانی بازرگانیدا. زۆر کەس بەهۆی “شەریکایەتی هەڵە” بزنسە سەرکەوتووەکانیان لەدەست داوە، لە بەرامبەریشدا گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان (وەک ئەپڵ و گووگڵ) بە شەریکایەتی دەستیان پێکردووە.

هاوبەشیکردن لە بزنسدا وەک هاوسەرگیری وایە؛ ئەگەر کەسێکی گونجاو هەڵبژێریت ژیانت ئاسان و سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکەت هەڵە بێت، نەک هەر بزنسەکە، بەڵکو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش تێکدەچێت.

لەم مەقالەیەدا ٤ لایەن باسدەکەین کە هاوکارت دەبێت بڕیار بدەیت و بزانیت کە ئایا بۆ تۆ گونجاوە یاخود نا:

Continue Reading →

چۆن بزانم بزنسێک کەی دەگات بە قازانج؟

هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە کە گەیشتن بە ئامانج لە بزنسدا شانسە، بەڵام کە ڕاستیدا وا نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی ئەندازیارییە.
زۆرێک لە خاوەنکارەکان دەستپێدەکەن بێ ئەوەی بزانن “ئامانج” بە وردی چییە. هەندێک پێیان وایە تەنها مانەوە لە بازاڕدا ئامانجە، بەڵام بزنسە ڕاستەقینەکان وەک کەشتییەک وان کە قیبلەنمایەکی وردیان هەیە، دەزانن بۆ کوێ دەچن و کەی دەگەن.

لەم وتارەدا بە ٥ قۆناغی ستراتیژی ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن بزنسەکەت داگاتە لوتکە:

Continue Reading →

چۆن بزانم بزنسێک داهاتووی باشە؟

زۆرێک لە بزنسەکان لە ساڵی یەکەمدا بە گەورەیی دەردەکەون، بەڵام دوای پێنج ساڵ ناویان نامێنێت. لە بەرامبەردا، بزنسی وا هەیە بە بچووکی دەست پێ دەکات و دەبێتە ئیمپراتۆریەتێک. جیاوازییەکە لە “بەردەوامی و گونجان” دایە.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٥ نیشانەی سەرەکی دەکەین، تاوەکو بزانیت ئەو بیرۆکەیەی لە مێشکدایە یان ئەو بزنسەی ئێستا دەستت پێکردووە داهاتووی هەیە یاخود نا:

Continue Reading →

ئایا لەسەر کارەکەی باوکم بەردەوام بم یان بزنسی خۆم دروست بکەم؟

زۆرێک لە گەنجان ڕووبەڕووی ئەم بڕیارە دەبنەوە کە یەکێکە لە قورسترین بڕیارەکان لە هەڵبژاردنی بزنسدا. ململانێ لە نێوان “پاراستنی میراتی خێزانی” و “بونیادنانی خەونەکەمان”. زۆرجار گەنجان لەبەردەم هەڵبژاردنێکی قورسدان: ئایا بچمە ناو ئەو بزنسەی کە باوکم ساڵانێکی زۆر ڕەنجی بۆ کێشاوە و ئامادەیی کردووە؟ یان لە سفرەوە دەست پێ بکەم

Continue Reading →