داهاتووی سۆشیاڵ میدیا لە کوردستان

داهاتووی سۆشیاڵ میدیا لە کوردستان

 

ئەگەر سەیری چەند ساڵی ڕابردوو بکەین، سۆشیاڵ میدیا لە کوردستان تەنها ئامرازێک بوو بۆ:

(کات بەسەربردن، چاتکردن یان بڵاوکردنەوەی وێنەی شەخسی). بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە بە تەواوی گۆڕاوە.

بۆ هەر کەسێک لە هەر تەمەنێک چ گەنجێکی سەرەتای ڕێگا بێت یان خاوەنکارێکی بەئەزموون، سۆشیاڵ میدیا بووەتە دڵی بازاڕ و جێگەی ڕکابەرایەتییە ڕاستەقینەکە.

 

پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە:

 لە چەند ساڵی داهاتوودا، ئەم جیهانە دیجیتاڵییە لە کوردستان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

 

لەم وتاردا ٤ خاڵی گرنگ دەخەینە ڕوو:

 

 

١. کۆتایی هاتنی سەردەمی پۆستی سادە و دەستپێکردنی ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی:

 

داهاتووی سۆشیاڵ میدیا لە کوردستان بەشێکی زۆری لە ڤیدیۆ کورتەکاندایە (وەک ڕێڵز و تیکتۆک). خەڵک چیتر کاتی نییە دەقی درێژ بخوێنێتەوە یان سەیری وێنەی وەستاو بکات. ئەو پەیج و بزنسانەی لە داهاتوودا دەمێننەوە و گەشە دەکەن، ئەو کاتە دەبێت کە فێری زمان و تەکنیکی دروستکردنی ڤیدیۆی خێرا و سەرنجڕاکێش دەبن.

 

تێبینی  گرنگ: نابێت ئەوەمان لە یاد بچێت کە ڕیڵ و ڤیدیۆی خێرا هەموو شتێک نییە. پۆدکاست و ڤیدیۆی درێژیش گرنگی خۆی هەیە و براندی بزنسەکەت بەهێز دەکات و نیشانەی شارەزایی تۆیە.

 

 

٢. گۆڕانی (بینەر) بۆ (کڕیار):

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان خەریکە لە (پەیجی ئاساییەوە) دەگۆڕێن بۆ (مۆڵی دیجیتاڵی). لە داهاتوودا، سیستمی کڕین و فرۆشتن زۆر خێراتر دەبێت؛ کڕیار تەنها بە یەک کلیک و بەبێ جێهێشتنی ئەپەکە، دەتوانێت بەرهەمەکە ببێنێت، نرخەکەی بزانێت و داوای بکات.

ئەمەش واتا ئەو بزنسانەی سیستمی وەڵامدانەوە و گەیاندنیان خێرا نییە، لە بازاڕ دەچنە دەرەوە.

 

 

٣. متمانە و براندسازی (Personal Branding):

داهاتووی بازاڕی کوردستان بۆ ئەو کەسانەیە کە خۆیان یان براندەکەیان خاوەن ناسنامەیەکی ڕوونە. کڕیاری کوردی چیتر تەنها سەیری کاڵاکە ناکات، بەڵکو دەیەوێت بزانێت کێ لە پشت ئەم بزنسەوەیە.

متمانە دەبێتە دراوی سەرەکی؛ هەر پەیجێک بتوانێت پەیوەندییەکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆیانە لەگەڵ فۆڵۆوەرەکانیدا دروست بکات، داهاتووی بازاڕەکە کۆنترۆڵ دەکات.

 

 

٤. پشت بەستن بە داتا و شیکاریی زانستی:

سەردەمی ئەوە بەسەرچوو کە بەڕێکەوت پۆستێک بکەیت و چاوەڕێی بردنەوە بیت. لە داهاتووی نزیکدا، تەنها ئەو کەس و کۆمپانیایانە سەرکەوتوو دەبن کە لە ژمارەکان تێدەگەن:

  • دەزانن کڕیارەکەیان لە چ تەمەنێکە؟
  • لە چ کاتژمێرێکدا چالاکە؟
  • و زیاتر حەزی بە چ جۆرە بابەتێکە؟

 

 

قسەی کۆتایی

 

داهاتووی سۆشیاڵ میدیا لە کوردستان چاوەڕێی کەس ناکات. بازاڕەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو پێشەییبوون (Professionalism) دەچێت.

ئەوانەی لەم گۆڕانکارییە خێرایە تێدەگەن و خۆیان لەگەڵدا دەگونجێنن، دەبنە سەرکردەی بازاڕی داهاتوو، ئەوانی تریش تەنها وەک بینەر دەمێننەوە.

 

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *