ئایا واتای چییە کە تەنها یەک هەنگاو لە نێوان تۆ و سەربەخۆیی داراییدا بوونی هەیە؟
زۆر جار وا دەردەکەوێت کە سەربەخۆیی داراییی ئامانجێکی دووربێت، یاخود شتێک کە تەنها بۆ کەسانەیە کە دەوڵەمەند یان ئەو کەسانەی بەختیان هەیە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە تەنها یەک هەنگاوی بنەڕەتی لە نێوان باری ئێستای تۆ و ئازادیی داراییدا بوونی هەیە، کە ئەویش بڕیاردان.
سەربەخۆیی داراییی بە مانگ یان ساڵ دانامەزرێت، بەڵکو بە یەک بڕیاری ئاگایانە دەستپێدەکات. ئەم بڕیارە واتای ئەوەیە کە لە ئێستاوە دەست بە کۆنترۆڵکردنی پارەکەت دەکەیت، نەک ئەوەی ڕێگە بە پارەکەت بدەیت تۆ کۆنترۆڵ بکات. واتای ئەوەیە کە بیردەکەیتەوە لە ڕێژەی خەرجکردن، و پاشەکەوتکردن و وەبەرهێنانت، هەرچەندە ئاستی داهاتت هەرچەند بێت.
کاتێک ئەم بڕیارە دەدەیت، هەنگاوەکانی دیکە خۆیان بە سروشتی بە دوای یەکدا دێن. بەڵام بێ ئەم پابەندبوونە سەرەتاییە، هەموو زانیارییە بەنرخ و ستراتیژییە گرانبەهاکان لە جیهاندا هیچ سوودێکیان بۆت نابێت.
لێرەدا هەنگاوی یەکەم ڕوون دەکەینەوە کە بارودۆخی ئێستامان لەکوێدایە:
خەرجییە بچووکەکان چۆن ڕۆڵیان هەیە لەسەر زیادکردنی خەرجیمان؟
خەرجییە بچووکەکان وەک کونێکی بچووکن لە گۆزەیەکدا کە بەردەوام ئاویان لێ دەڕژێت. لەوانەیە کە سێر دەکرێن گرنگ دیار نەبن، بەڵام لە کۆتایی مانگدا دەبینین چەندە زۆر لە پارەکانمانی بردووە. نموونە: فنجانێک قاوە لێرە، خواردنێکی خێرا لەوێ، یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەک کە بەکاری ناهێنین – ئەمانە هەموویان کۆدەبنەوە و کاریگەریان لەسەر بودجەی مانگانەمان دەبێت.
یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە بزانین پارەکانمان بۆ چی خەرج دەکەین.
ژمارەیەک لە خەجییە بچووکە باوەکان بە ٤ خاڵ دەناسێنین:
چۆن پێویستی ڕۆژانە لە حەز و کەماڵیاتەکانمان جیا بکەینەوە؟
یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی سەرکەوتنی دارایی، توانای جیاکردنەوەی خەرجییە پێویستەکان لە خەرجییە ناپێویستەکانە. زۆرینەی کێشەکانی دارایی کە کەسانی ئاسایی تووشیان دەبن، هەر بەهۆی تێکەڵکردنی ئەم دوو جۆرە خەرجییەوەیە و مامەڵەکردن لەگەڵ حەزەکان وەک پێویستی.
لێرەدا جیاوازی نێوان پێویستی و حەز ڕوون دەکەینەوە:
چۆن کۆنترۆڵی خەرجییەکانمان بکەین بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر کوالێتی ژیانمان هەبێت؟
کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان بۆ زۆر کەس وەک سنووردانانی خۆیان لە ژیانی ئاسایی دەچێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە واتای بێبەشبوون نییە لە جوانییەکانی ژیان. کلیلی سەرکەوتن لە ئەوەدایە کە هاوسەنگییەک دروست بکەین لە نێوان پاشەکەوتکردنی پارە و چێژوەرگرتن لە ژیان.
لەم مەقالەیەدا باس لە ٦ خاڵ دەکەین تا بتوانین ئەو هاوسەنگییە ڕابگرین:
چۆن هاوسەنگی نێوان خەرجی و داهات ڕابگرین؟
کلیلی سەرکەوتنی دارایی بریتییە لە بەڕێوەبردنی دروست و هاوسەنگی نێوان خەرجی و داهات، یەکێکە لە بنچینەترین کارامەییەکانی ژیانی دارایی. زۆر کەس ڕووبەڕووی سەختی دۆخی دارایی دەبنەوە، نەک بەهۆی کەمی داهاتەکانیانەوە، بەڵکو بەهۆی نەبوونی پلانێکی دروست بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانیان.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن تێگەیشتنمان هەبێت لە دۆخی دارایی ئێستامان: