کاریگەری لایڤەکان چییە لەسەر فرۆشتن؟
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا شێوازی کڕین و فرۆشتن گۆڕانکاری گەورەی بەسەر هاتووە. یەکێک لەو ڕێگایانەی کە بزنسەکان دەتوانن لە ئێستادا کاڵاکانیان لێی بفرۆشن، فرۆشتنە لە ڕێگەی لایڤی ڕاستەخۆ لە سۆشیاڵ میدیا. لە ئێستادا یەکێکە لە کاریگەرترین شێوازەکانی فرۆش لە تەواوی دنیادا. لە چەندین پلاتفۆڕم فرۆشیاران سوود لە لایڤەکان وەردەگرن، لە وڵاتی خۆمان با تایبەت سوود لە (TikTok Live) وەردەگیرێت.
لەم مەقالەیەدا بە ٤ خاڵ گرنگی لایڤەکان لە فرۆشتندا دەخەینە ڕوو:
٥ هەڵە گەورەکەی فرۆشتن لە پەیجدا چییە؟
هەموو خاوەن پەیجەکان دەیانەوێت لە پەیجەکەیانەوە بفرۆشن و گەشە بکەن، بەڵام دوای ماوەیەک لە پۆستکردن و بڵاوکردنەوەی کاڵاکانیان دەبینن کە نافرۆشێت، فۆڵۆوەرەکانیان ناچالاکن، و کڕیاریان کەمە. هۆکاری ئەمە زۆرجار ئەو هەڵەی گەورانەن کە بەبێ ئاگایی دەیانکەن.
لەم مەقالەیەدا باس لەو ٥ هەڵە گەورەیە دەکەین کە زۆرێک لە پەیجەکان دەیکەن و چۆن دەتوانیت لێیان دوور بکەویتەوە:
چۆن متمانەسازی بکەین؟
بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی پەیجەکەمانەوە فرۆش بکەین، پێویستە متمانەسازییەکی باش بکەین. متمانەسازی واتە: کڕیار متمانەمان پێ بکات.
لەم مەقالەیەدا باس لە ٥ جۆر پۆست دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین متمانەسازییەکی باش دروست بکەین:
١. سوودی بەرهەمەکەمان
٢. زیانەکانی نەبوونی بەرهەمەکەمان
٣. فێرکاری
٤. وەڵامی پرسیارەکانی کڕیاران لەسەر بەرهەمەکەمان
٥. ڕوونکردنەوە و باسکردنی بەکارهێنانی هەڵە بۆ بەرهەمەکەمان
ئایا دەزانیت گەورەترین کێشەی پەیجەکەت چییە؟
کاتێک پرسیار لە خەڵکی دەکەین: چۆن پەیج ببەین بەڕێوە؟ هەمووان دەڵێن: ڕۆژانە زانیاری بەسوود بڵاو بکەینەوە. بەڵام هەر ئەوانەی دەڵێن زانیاری بەسوود بڵاوبکەینەوە، خۆیان بڵاوی ناکەنەوە.
لە کاتێکەدا کە خۆیان دەزانن پێویستە چی بکەن تا پەیجەکەیان بەڕێوە ببەن، بۆچی نایکەن؟ وەڵام: چونکە سەرقاڵدەبن.
لەم مەقالەیەدا باس لە چارەسەکە دەکەین:
چۆن سپۆنسەر بۆ پەیجەکەمان بکەین؟
ئەگەر بچیتە لای خاوەن پەیجەکان و ئەم پرسیارەیان لێ بکەیت، زۆرینەی وەڵامی نازانن. (کاتێک سپۆنسەر دەکەیت، چی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکڕیت؟) واتا: پارەیەک دەدەیت بە (فەیسبووک)، لە بەرامبەردا (فەیسبووک) چی دەدات بە تۆ؟
وەڵام: تۆ کاردانەوەی خەڵک دەکڕیت.
پرسیار: بۆچی دەبێت من کاردانەوەی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرم؟ ئیشم بە کاردانەوەی خەڵک چییە؟وەڵام: چونکە لە بازاڕدا ڕکابارمان زۆرە. لە، مەقالەیەدا ڕوونی دەکەینەوە بە وردی: