مەقالەکان

بۆچی کڕیار هەندێک براند لە بیر ناکات؟

بۆچی کڕیار هەندێک براند لە بیر ناکات؟

لەم کاتەدا کە تۆ ئەم وتارە دەخوێنیتەوە، بە سەدان پەیج، کۆمپانیا، و براند لە کوردستان هەن کە هەمان ئەو کاڵایە دەفرۆشن کە تۆ دەیفرۆشیت.
بازاڕەکە پڕ بووە لە کێبڕکێ و هاوشێوەی یەکتر. بەڵام ئایا چۆنە هەندێک براند و ناو هەن، هەرگیز لە بیر ناچنەوە؟

بۆچی کڕیار ئامادەیە چەندین کیلۆمەتر ببڕێت یان پارەیەکی زیاتر بدات تەنها بۆ ئەوەی لە شوێنێکی دیاریکراو بکڕێت؟

نهێنییەکە تەنها لە کوالیتی کاڵاکەدا نییە، بەڵکو لە شتێکی زۆر قووڵتردایە کە پێی دەوترێت (دەروونناسیی براند).

لەم وتارەدا بە ٤ خاڵ باسی دەکەین بۆچی بزنسێک لە مێشکی کڕیاردا دەمێنێتەوە:

Continue Reading →

بۆچی بۆ دروستکردنی بزنس بیرۆکەی جوان بەس نییە؟

بۆچی بۆ دروستکردنی بزنس بیرۆکەی جوان بەس نییە؟

زۆربەمان ئەو کەسانەمان بینیوە کە دەڵێن: (بیرۆکەیەکی نایابم بۆ بزنسێک هەیە، ئەگەر بیکەم جیهان دەگۆڕم!) بەڵام ژیانی ناو بازاڕ زۆر لەوە جیاوازترە.
هەتا هەندێک کەس بیرۆکەکانیان باس ناکەن، لەوە دەترسن کەسێکی تر بیبات وە بیکاتە بزنسی خۆی.

لە جیهانی بزنسدا بیرۆکە تەنها وەک پریشکێک وایە؛ بۆ ئەوەی ئەم پریشکە ببێتە ئاگرێکی گەورە و بزنسێکی سەرکەوتوو، پێویستی بە سووتەمەنی و سیستەم هەیە.

لەم وتارەدا بە ٥ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە بۆچی بیرۆکە بەتەنها ناتوانێت سەرکەوتوومان بکات:

Continue Reading →

بۆچی ژمارە ١  لە بزنسدا مەترسیدارە؟ 

 بۆچی ژمارە ١  لە بزنسدا مەترسیدارە؟  لە جیهانی بەڕێوەبردن و بزنسدا، زۆرجار وەک دەستکەوت سەیری ژمارە ١ دەکرێت وەک: یەکەم بوون لە بازاڕ یەکەمین براند باشترین بەرهەم بەڵام لە ڕووی بەردەوامی و ستراتیژییەوە، ژمارە یەک بە ژمارەی مەرگ دادەنرێت. ئەگەر بزنسەکەت لەسەر بناغەی ژمارە یەک وەستاوە، تۆ لە ناوچەی مەترسیدایت. کەواتە ژمارە یەک چییە و بۆچی مەترسیدارە؟ وەک دەزانین لە دنیای بزنسدا ئێمە پێویستمان بە بەرهەم و کڕیاریش هەیە، کڕیارەکان داواکاری دەکەن و بزنسەکانیش دابینی دەکەن. تا ئێرە هەموو شت ئاساییە بەڵام مەترسی کاتێک دەست پێدەکات کە: بزنسێک پشت بە یەک کڕیاری سەرەکی  یەک بەرهەم سەرەکی  یەک کارمەند ببەستێت کە لە بوارێک شارەزابێت و کەسی تر نەبێت جێی بگرێتەوە ئەگەر ئەم کارمەندە بوونی نەبێت لە بزنسەکەدا. لەم وتارەدا بە ٤ خاڵ باسی ئەو ژمارە یەکانە دەکەین کە  بزنسدا مەترسیدارە:

Continue Reading →

کەی کاتی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی بزنسەکەت؟

کەی کاتی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی بزنسەکەت؟

زۆرێک لە ئێمە چاوەڕێ دەکەین لە هەموو لایەنەکانەوە سەد لە سەد ئامادەبین ئەوکاتە دەست بە درووستکردنی بزنسەکەمان دەکەین: سەرمایەیەکی زۆر، بازاڕێکی بێ کێشە هەروەها پلانێکی بێ کەموکوڕی. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە: ئەگەر چاوەڕێی کاتی نموونەیی بکەین، هەرگیز ئەو کاتە نایەت.

بە تایبەت هەندێک لە گەنجان کاتێک پێیان دەڵیت بۆچی دەست بە جێبەجێکردنی بیرۆکەکەت ناکەیت؟ ئەم بیرۆکەیەت زۆر جوانە و جێی خۆی دەکاتەوە لە بازاڕدا. وردە وردە دەست پێبکە و بەرهەمەکانت پیشانی خەڵک بدە.
لە وەڵامدا دەڵێن: ئاخر من دووکانێکم نییە لە جێگەیەکی باشدا، مۆبایلێکم نییە کە کامێراکەی زۆر باشبێت بۆ وێنەگرتن، پارەی زۆرم بەدەستەوە نییە، خەڵکی تر دەستی بەو بیرۆکە کردووە  و من دواکەوتووم هەروەها چەندەها بیانووی دیکە دێننەوە.

بۆ ئەوەی بزانیت کەی دەست بە درووستکردنی بزنس بکەیت، لەم وتارەدا بە ٣ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە:

Continue Reading →

کەی کاتی ئەوە هاتووە بواری بزنسەکەت بگۆڕیت؟

کەی کاتی ئەوە هاتووە بواری بزنسەکەت بگۆڕیت ؟

بڕیاری گۆڕینی بواری بزنس یەکێکە لە قورسترین بڕیارەکان. زۆرێک لە خاوەن کارەکان لە ترسی “شکست” بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا هەڵەکە، بەڵام ڕاستییکە ئەوەیە: گۆڕانکاری نیشانەی زیرەکییە، نەک شکست.

کوردەواری دەڵێن: زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە.

وەک هەر بابەتێکی دیکەی ژیان دەبێت بە کۆمەڵێک پێوەر بتوانین ڕاست و هەڵەی بواری بزنسەکەمان بزانین.

لەم وتارەدا ٤ پێوەر دەخەینە ڕوو تا بزانین لەسەر ڕێگای ڕاستین یان نا:

Continue Reading →
1 2 3 42