چۆن تۆنی دەنگ لە فرۆشی تەلەفۆنیدا مامەڵەکان یەکلایی دەکاتەوە؟
لە بازاڕی هاوچەرخی کوردستاندا، پێشبڕکێی نێوان کۆمپانیاکان گەیشتووەتە لووتکە. کاتێک کڕیارێک بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە دەکەیت، تۆ ناتوانیت بە:
جلوبەرگێکی ڕێکپۆش.
بزەیەکی سەر لێو.
شوێنێکی ڕازاوە.
سەرنجی ڕابکێشیت. لەو چرکەساتەدا، تۆ تەنها یەک ئامرازی سەرەکیت لەبەردەستدایە بۆ نواندنی پرۆفیشناڵیی خۆت و کۆمپانیاکەت، ئەویش (تۆنی دەنگتە).
توێژینەوەکانی بواری پەیوەندی و فرۆشتن دەری دەخەن کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا،:
تەنها %١٣ی کاریگەرییەکە پەیوەندی بەو (وشانەوە) هەیە کە دەیانڵێیت،
لە کاتێکدا %٨٧ی کاریگەرییەکە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە (چۆنیەتی قسەکردن و تۆنی دەنگتەوە).
کەواتە چۆن دەنگت بکەیتە کلیلێک بۆ کردنەوەی دڵی کڕیار و داخستنی فرۆشەکان؟
لەم وتارەدا بە ٥ خاڵ بابەتەکحە ڕوون دەکەینەوە: