خولی دروستکردنی بزنس

بزنسێکی ئەوەندە تۆکمە دروست بکە، کە بۆ دوای خۆت بەجێ بمێنێت
بە کامڵترین خولی دروستکردنی بزنس بە زمانی کوردی، دەست بکە بە دروستکردنی بزنسەکەت؛ لە بیرۆکەوە تا فرۆشتن و ژمێریاریی.
- خۆت بپارێزە لەوەی هەمیشە چاوەڕێی سەری مانگ بیت تا مووچەت پێ بدەن.
- تا کەی دەتەوێت کارمەندی شوێنێک بیت کە خۆت حەزت پێی نییە؟
- لە جیاتی باسکردنی سەرکەوتنی ئەوانی تر، چیرۆکی سەرکەوتنی خۆت بنووسەوە.
- خەو مەبینە بە داهاتووەوە؛ یەکەم هەنگاوی بزنسەکەت بەم خولە دەست پێبکە.
لەم خولەدا چی بەدەست دەهێنیت؟
لە بیرۆکەوە تا ژمێریاریی
فێر دەبیت بزنس چۆن لە بیرۆکەیەکەوە دەست پێدەکات، تا هەڵسەنگاندنی دۆخی خۆت و بیرۆکەکەت و بازاڕەکە، دواتر دروستکردنی بزنسەکە، فرۆشتن، مارکێتینگ و ژمێریاریی.
خوێندنەوەی هەر بیرۆکەیەک
هەر بیرۆکەیەکی بزنست بۆ دروست بوو، خۆت دەیخوێنیتەوە لە ڕووی تێچووی دروستکردن، ڕکابەریی، توانای نرخدانان، قازانج و ڕاسپاردنی بزنسەکەوە.
هەڵسەنگاندنی مەترسی
بیرۆکەکانت هەڵدەسەنگێنیت لە ڕووی مەترسی دانانی بزنسەکە لە دۆخی ئێستاتدا، فرۆشی بزنسەکە و بڕی هیلاکیی تۆ بۆ گەیشتن بە داهات.
وەک ئەوەی بۆ تۆ دروست کرابێت
سەرەتا دۆخەکەت بە ڕوونی دیاری دەکات، دواتر بیرۆکەکەت بەپێی دۆخی خۆت هەڵدەسەنگێنرێت.
ئەگەر بە شێوازی زانستی فێری دروستکردنی بزنس نەبیت، سێ کێشەت بۆ دروست دەبێت
ڕەنگە لە دڵی خۆتدا بڵێیت: بزنس خولی بۆ چییە؟ خۆم دەستی پێدەکەم. یان یوتیوب و سۆشیاڵ میدیا پڕن لە زانیاری، بۆچی بەشداری خول بکەم؟ بەڵام ئەگەر بەشداری نەکەیت، ئەم سێ گرفتەت بۆ دروست دەبێت:
هەڵبژاردنی بیرۆکەیەکی هەڵە
جدی بوونت بۆ سەرکەوتن گرنگە، بەڵام ئەگەر لەسەر بیرۆکەیەکی هەڵە کار بکەیت، یان بیرۆکەکە لەگەڵ دۆخی تۆدا نەگونجێت، زۆر خێرا لەناو دەچیت و هەموو وزەکەت بە فیڕۆ دەچێت.
ئەگەری شکستهێنانی خێرا
ئەگەر نەتوانیت دۆخی خۆت بخوێنیتەوە، ڕەنگە بزنسێک دروست بکەیت کە ئەگەری شکستی زۆر بەرزە. ئەگەر خەرجیی مانگانەی بزنسەکەت ٣٬٠٠٠ دۆلار بێت و پارەی ٦ مانگت لە دەست نەبێت بۆ بەرگەگرتنی قەیران، سەرکەوتنت تەنها بە بەخت دەبێت.
تۆمارنەکردنی داتاکان
گەورەترین هەڵەی بزنسە سەرەتاییەکان ئەوەیە کە لە ژمارەکان تێناگەن: گیرفانی خۆیان و بزنسەکەیان تێکەڵە و نازانن سەرمایەکەیان چەندە، تێچووی کاڵاکانیان چەندە، قازانجیان لە هەر کڕیارێک چەندە و لە ساڵێکدا چەند گەشەیان کردووە.
بۆچی بەبێ خول بزنس دروست نەکەم؟ چونکە تێچووی شکست زۆر گرانە
تێچووی ماددی
ڕەنگە بڕە پارەیەکی باش زەرەر بکەیت؛ زۆر زیاتر لەو تێچووە کەمەی بۆ خولێکی فێرکاری دەیدەیت.
تێچووی ناوبانگ
دەوروبەرەکەت باوەڕیان بە تواناکانت نامێنێت و جاری داهاتوو پێت دەڵێن: ئەم جارەش وەک جاری پێشوو شکست دەهێنیتەوە.
تێچووی دەروونی
متمانەبەخۆبوونت دەڕووخێت و دەترسیت بزنسێکی تر دروست بکەیت. هەندێک کەس دوای شکست ناچار دەبن ماوەیەک سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن.
جیاوازییەکانی خولی دروستکردنی بزنس
ستراتیژی و واقیعی
باوەڕمان بە خەیاڵات نییە؛ خەونی پەمەیی بەرگەی قورسییەکانی بزنس ناگرێت. داهات نادیارە، فرۆش زەمانەتی نییە و خەرجییەکان بەردەوامن. بۆیە هەر کەس بەپێی دۆخی گیرفانی خۆی دەست پێدەکات تا بمێنێتەوە و گەشە بکات.
تەرکیز لەسەر ژینگەی کوردستان
قسەی ڕاهێنەرە ئەمریکییەکان چەندیش جوان بن، ڕەنگە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا کار نەکەن. نموونەکانمان خۆماڵین و بۆ گەنجێکی کوردستان گونجاون.
سەرەتا بیناسە، دواتر دەستی پێبکە
پاڵت پێوە نانێین تا بە زۆر ببیتە خاوەن بزنس. باسی سەختی، فشار و ئەگەرە خراپەکانیشمان کردووە؛ ئەگەر بەرگەیان ناگریت، پەلە مەکە و زیاتر خۆت ئامادە بکە.
کات ناکوژین
وانەکان کورتن و ڕاستەوخۆ دەچنە سەر بابەتە گرنگەکان؛ نموونەی بێسوود و چیرۆکی نەگونجاو نییە، هەموو کاتەکە وانەی پوختە.
زنجیرەیەکی ڕێکخراو
ئەڵقە دوای ئەڵقە: لە تێگەیشتن لە بزنسەوە بۆ جۆرەکانی و هەڵسەنگاندنیان، تا دەگەینە بزنسێکی ئامادە، دیاریکردنی سەرمایە و جەردی ساڵانە. واتا لە سفرەوە تا کامڵبوون.
ئەزموونی ڕاستەقینەی بازاڕ
لە کارسازی شادمان ڕاوێژمان بۆ سەدان بزنسی کوردستان کردووە و بەردەوام لەگەڵ کێشەکانی بزنسدا دەژین؛ دەزانین گرفتە سەرەکییەکانی ئەوانەی دەیانەوێت بزنس دروست بکەن چین.
ئامادەیت بزنسەکەت لەسەر بناغەیەکی دروست دابنێیت؟
بەشداری بکەلە خولەکەدا چی دەخوێنین؟
سێ کاری سەرەکی هەموو بزنسێک
دابینکردن
ئەو شتەی کڕیار پارەی بۆ دەدات؛ جۆرە جیاوازەکانی دابینکردن و هەڵەکانی دابینکردنی بەرهەم.
گەیاندن بە کڕیار
مارکێتینگ و خۆدەرخستن لە بازاڕ تا کڕیار بێت و بەرهەمەکەی پێ بفرۆشیت؛ بە وردی باسی مارکێتینگ و فرۆش دەکەین.
پشتیوانی کڕیار
پەیوەندی دوای کڕین تا کڕیاری هەمیشەیی دروست بکەیت و دووبارە بیهێنیتەوە.
بە سێ قۆناغ بیرۆکەی بزنسەکەت یەکلا دەکەیتەوە
١. کۆکردنەوەی بیرۆکەکان
هەموو بیرۆکەکانت لەسەر بنەمای حەز و ئەزموونەکانی ڕابردووت کۆ دەکەینەوە.
٢. هەڵسەنگاندن بە ٥ پێوەر
دوو باشترین بیرۆکە دەمێننەوە بۆ ئەوەی بیانکەین بە بزنس:
حەزتوانای ماددیتوانای جەستەییدەرفەتی کۆمەڵایەتیتوانای پارە پەیداکردن٣. یەکلاکردنەوە
لەو دووانە، ئەوەی زیاتر لەگەڵ تۆدا دەگونجێت هەڵدەبژێریت.
یەک بیرۆکەی ڕوون، بۆ یەک بزنسی تۆکمە
هەر بیرۆکەیەک لە سێ لاوە دەپێورێت
فرۆش
مەترسی
هیلاکی بەرامبەر قازانج
سێ پۆلی بزنس و بەراوردکردنیان بە یەکتر
خزمەتگوزاریی
کاڵا فرۆشتن
بەرهەم دروستکردن
بەراوردیان دەکەین لە ڕووی:
خوێندنەوەی دۆخی خۆمان
چۆن لە نێوان سەرکێشی و ترسدا بژیت: نە سەرکێشی بکەیت، نە ترس وات لێبکات واز لە بزنسەکەت بهێنیت.
١٠ پرسیاری ستراتیژی
پێش دەستپێکردن ئەم ١٠ پرسیارە لە خۆت دەکەیت، تا دڵنیا ببیتەوە بزنسەکەت گونجاوە.
دەستکردن بە بزنسەکە
هێنانی کڕیار، فرۆشتن و ژمێریاریی ڕۆژانە، لەگەڵ دیاریکردنی سەرمایەی بزنسەکەت و جەردی ساڵانە.
٢١ وانە، لە سفرەوە تا کامڵبوون
قۆناغی یەکەم: تێگەیشتن لە بزنس
وانەی ١ تا ٤- ١ئەگەری شکستهێنانی بزنسەکەت کەم بکەرەوە
- ٢ترس و سەرکێشی لە بزنسدا
- ٣بزنس چییە؟
- ٤سێ ئیشی سەرەکی لە بزنسدا
قۆناغی دووەم: جۆرەکانی بزنس
وانەی ٥ تا ١٠- ٥بزنسی کاڵا فرۆشتن
- ٦بزنسی بەرهەم دروستکردن
- ٧بزنسی خزمەتگوزاریی
- ٨کام جۆرە بزنس بکەم؟
- ٩هەڵە تێگەیشتنەکان لە بزنسدا
- ١٠چەند بزنسم هەبێت و چۆن ئیشەکەم بگۆڕم؟
قۆناغی سێیەم: هەڵسەنگاندن و بڕیار
وانەی ١١ تا ١٦- ١١هەڵسەنگاندنی مەترسیی بزنس
- ١٢هەڵسەنگاندنی فرۆشی بزنس
- ١٣هەڵسەنگاندنی قازانج بەرامبەر بە هیلاکی لە بزنسدا
- ١٤دیاریکردنی بیرۆکەی بزنسەکەمان
- ١٥پرسیارە گرنگەکان پێش دەستپێکردن
- ١٦پرسیارە ستراتیژییەکان پێش دەستپێکردن
قۆناغی چوارەم: دەستپێکردن و بەڕێوەبردن
وانەی ١٧ تا ٢١- ١٧دەستکردن بە بزنسەکەمان
- ١٨چۆن کڕیار بزانێت ئێمە هەین؟
- ١٩هێنانی کڕیار
- ٢٠ژمێریاریی بزنس
- ٢١تۆمارکردنی داتاکان لە بزنسدا
هەموو ٢١ وانەکە یەکسەر دوای پارەدان لە تێلیگرامدا بەردەستن.
دەستپێبکەبە بەشداریکردن لەم خولەدا چیت پێ دەدرێت؟
٢١ وانەی تۆمارکراو
دەتکەینە ناو کەناڵێکی تێلیگرامەوە کە هەموو وانەکانی تێدایە؛ وانەکان بۆ هەمیشە لات دەمێننەوە.
گروپی پشتیوانی تا کۆتایی ٢٠٢٦
گروپێکی تایبەت بە پرسیار و وەڵام لەگەڵ بەشداربووانی تر. ڕاهێنەری خولەکە، گەشتیار غەریب، خۆی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە؛ ئەگەر پرسیارت نەبوو، وەڵامی پرسیاری ئەوانی تر دەبینیت.
ئەپدەیتی بەخۆڕایی
بەپێی پرسیاری بەشداربووان، هەر ئەپدەیتێک پێویست بێت دەکرێتە وانەیەکی نوێ و بۆ هەموو بەشداربووان زیاد دەکرێت.
گەشتیار غەریب
- زیاتر لە ٤٠٠ بەشداربووی لە ٧ گروپی خولی دروستکردنی بزنسدا هەبووە.
- قوتابی بەشی بزنس بووە لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی.
- لە ژمارەیەکی زۆری بەرنامەی تەلەفزیۆنی و پۆدکاستی کوردیدا بەشداری کردووە بۆ باسکردنی بزنس.
- بە شێوازی ئۆنلاین و ڕووبەڕوو، خولی بۆ هەزاران کەس گوتووەتەوە.
ئەم خولە بۆ کێ گونجاوە؟
بە دڵنیاییەوە هەموو خولێک بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە. ئەم خولەمان بۆ ئەم کەسانە دروست کردووە:
بۆ تۆیە ئەگەر…
- گەنجێکیت زانکۆت تەواو کردووە و دەتەوێت بێیتە ناو جیهانی بزنس.
- کارمەندیت و دەتەوێت واز لە کارمەندی بهێنیت و بزنسی خۆت دروست بکەیت.
- خاوەن بزنسیت و دەتەوێت بزنسەکەت بگۆڕیت یان گەشەی پێبدەیت.
- بیرۆکەیەکی جوانت هەیە و دەتەوێت بیکەیتە بزنس.
- پێشتر بزنست کردووە و شکستت هێناوە.
- دەتەوێت بواری خۆت بدۆزیتەوە و بزنس دروست بکەیت.
بۆ تۆ نییە ئەگەر…
- پێت وایە خۆت هەموو شتێک دەزانیت.
- بزنسێکی سەرکەوتووت هەیە و ناتەوێت بیگۆڕیت.
بڕوانامەمان نییە، بە مەبەست
ئامانجمان فرۆشتنی خول نییە؛ دەمانەوێت کەسێک بەشداری بکات کە جدییە و دەیەوێت بزنس دروست بکات. خۆمان بەم خولەوە ماندوو کردووە تا ئێوە بگەنە بزنسی خۆتان، نەک کڕیارێکی ناڕازیمان هەبێت.
بۆچی نابێت بەشداریکردن دوابخەیت؟
نەمانی وزە
بیرۆکەی بزنس ماوەیەکی دیاریکراو وزەی هەیە؛ ئەگەر زوو دەستی پێنەکەیت، وزەت نامێنێت و بیرۆکەکەت بیر دەچێتەوە.
متمانەبەخۆبوون
ئەگەر ساڵانێک بە خۆت بڵێیت بزنس دروست دەکەم و هەر دوای بخەیت، وردەوردە متمانەت بە خۆت کەم دەبێتەوە، تەنانەت لە شتەکانی تری ژیانیشدا.
سەختبوونی ڕکابەری
ساڵانە خەڵکێکی زۆر بزنس دروست دەکەن؛ هەتا درەنگتر دەست پێبکەیت، بازاڕەکە پڕتر و هێنانی کڕیار قورستر دەبێت.
یەکەم هەنگاوی بزنسەکەت ئەمڕۆ بنێ
٢١ وانە، گروپی پشتیوانی و ئەپدەیتی بەخۆڕایی، یەکسەر دوای پارەدان.
ئێستا بیکڕەپرسیارە باوەکان
دوای پارەدان چۆن خولەکە وەردەگرم؟
یەکسەر دوای پارەدان لینکی کەناڵی تێلێگرامی خولەکە لە پەڕەی سوپاسدا دەردەکەوێت، بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێردرێت و لە «هەژماری من ← خولەکانم» هەڵدەگیرێت.
چۆن پارە بدەم؟
لە پەڕەی تەواوکردنی کڕین ڕێگای پارەدانی گونجاو هەڵبژێرە.
دەس خۆش
بەڵێ