Karsazy ShadmanKarsazy Shadman
خولەکانمان

خولی ماستەری فرۆشتن

خولی ماستەری فرۆش

کامڵترین خولی فرۆش بە زمانی کوردی

  • چۆن بەو پەڕی متمانەوە زۆرینەی سەردانکەرەکان دەگۆڕیت بە کڕیار؟
  • ستراتیژییەکانی فرۆشتن لە قەیرانەکان و واقعە سەختەکاندا.
  • چۆن وەڵامی بیانووەکانی کڕیار دەدەیتەوە بە جۆرێک کە زاڵ ببیت بەسەریدا؟
  • بە هیلاکییەکی کەمتر، فرۆشێکی زیاتر دروست بکە.
١٥وانەی تۆمارکراو + وانەی سفر
+٩ کاتژمێرناوەڕۆکی پوخت
٢٠٢٧گروپی پشتیوانی تا ڕەمەزان
هەمیشەوانەکان لات دەمێننەوە

گلەیی لە کەمی فرۆشت مەکە؛ یەکەم هەنگاوی بەرزکردنەوەی فرۆشت بەم خولە دەستپێبکە.

لەم خولەدا فێری چی دەبیت؟

بە کامڵترین خولی فرۆشتن بە زمانی کوردی، دەستبکە بە گەشەپێدانی بزنسەکەت. لە سفرەوە تا کۆتایی، هیچ شتێک لەسەر فرۆش جێناهێڵین.

  • فرۆشتن لە فرۆشیارەوە دەستپێدەکات، تا دەگات بە باشترکردنی بەرهەم، هێنانی کڕیار، فرۆشتن پێی و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن.

  • چۆن مامەڵەی هەر جۆرە کڕیارێک بکەیت و وەڵامی سەختترین بیانووەکانیان بدەیتەوە.

  • بەرهەمەکانت هەڵبسەنگێنیت لە ڕووی خێرایی فرۆش و قەبارەی قازانجەوە، تا بزانیت چۆن مامەڵەی هەر بەرهەمێک بکەیت.

  • کڕیارەکان متمانەیان بە هیچ فرۆشیارێک نییە؛ فێر دەبیت چی بکەیت تا متمانەیان بەدەستبهێنیت.

بۆچی فێربوون؟

ئەگەر بە شێوازی زانستی فێری فرۆشتن نەبیت، سێ کێشەت بۆ دروست دەبێت

ڕەنگە بڵێیت: «فرۆشتن خولی بۆ چییە؟ خۆم دەچمە بازاڕ و فێر دەبم» یان «یوتوب پڕە لە زانیاری». بەڵام بەبێ فێربوونێکی ڕێکخراو، ئەم سێ گرفتەت بۆ دروست دەبێت:

١

ستراتیژیی ڕێکخستنی بەرهەم

هەندێک بزنس قازانجیان کەمە چونکە بەرهەمەکانیان دەستەبەندی نەکردووە. هەندێک بەرهەم بۆ هێنانی کڕیارە و هەندێکی تر بۆ قازانج. ئەگەر لەسەر بەرهەمێکی هەڵە کاربکەیت، وزەکەت هەمووی بەفیڕۆ دەچێت.

٢

هێنانی کڕیار بۆ بزنسەکە

ئەگەر پێشنیارێکی جوانترت نەبێت، کڕیارەکانت دەچن لە ڕکابەرەکانت دەکڕن. ئێمە چاوەڕێی بەخت ناکەین؛ فێر دەبین ئۆفەرێکی جوان دیزاین بکەین بۆ بوارەکەی خۆمان.

٣

وەڵامی بیانووەکان

«لە شوێنی تر هەرزانترە»، «ئەمەی تۆ گرانە»، «کواڵیتییەکەی باش نییە»… گەورەترین سەرئێشەی فرۆشیارە. بە وردی باسمان کردووە چۆن بەسەر بیانووە هەمیشەییەکاندا زاڵ ببیت.

بۆچی بەبێ فێربوون خۆم دەستنەکەمە فرۆشتن؟ چونکە شکست سێ تێچووی گرانی هەیە:

تێچووی ماددی

زەرەری نەبوونی فرۆش زۆر زیاترە لە تێچووی خولێکی فێرکاری. بزنسەکەت فرۆشی کەم دەبێتەوە، یان ئەگەر کارمەندیت، دەرت دەکەن.

تێچووی ناوبانگ

دەوروبەرەکەت بڕوایان بە تواناکانت نامێنێت، و لە پڕۆژەی داهاتوودا پێت دەڵێن: ئەم جارەش شکست دەهێنیت.

تێچووی دەروونی

متمانەبەخۆبوونت دەڕووخێت و دەکەویتە گومان لە تواناکانی خۆت.

تێچووی کەمی فرۆش ئەوەندە گرانە، کە بەڕاستی شایانی ئەوەیە کات و پارە تەرخان بکەیت بۆ فێربوون.

بۆچی نابێت بەشداریکردن دوابخەیت؟

قازانجی ماددی

فرۆشتن پارەی ڕاستەوخۆ دەهێنێتە بزنسەکەت. دواخستنی فێربوونی فرۆش وەک دواخستنی پارەپەیداکردنە.

سەختبوونی ڕکابەری

ساڵانە بزنسی زۆر دروست دەبێت؛ هەتا درەنگتر دەستپێبکەیت، بازاڕەکە پڕتر و ڕکابەری قورستر دەبێت.

نەمانی وزە

ئەگەر فێربوون دوابخەیت، وزەت بۆی نامێنێت. هەر دەڵێیت «دەیکەم» و نایکەیت.

متمانەبەخۆبوون

هەتا زووتر فێربیت، خێراتر متمانە بە خۆت دەکەیت و خێراتر گەشە دەکەیت.

دەستپێبکە، ئێستا بەشداری بکە
جیاوازییەکانی خولی ماستەری فرۆش

خولێک کە بۆ واقعی کوردستان دروستکراوە

تێگەیشتنی ستراتیژی و واقعی

بڕوامان بە خەیاڵات نییە. دەزانین فرۆشتن قورسە: یاساکان قورسن، ڕکابەرەکان کڕیار دەبەن و تێچووی هێنانی کڕیار بەردەوام زیاد دەکات. بۆیە پێش هەرشتێک کەسایەتییەکی بەهێز بۆ فرۆشیار دروست دەکەین.

تەرکیز لەسەر ژینگەی کوردستان

قسەی ڕاهێنەرە ئەمریکییەکان چەندیش جوان بن، ڕەنگە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا کارنەکەن. نموونەکانمان خۆماڵین و بۆ بزنسێکی کوردستان گونجاون.

سەرەتا بەهێزببە، دواتر بفرۆشە

وەک بینایەکی بەرز کە سەرەتا بناغەی بۆ دادەنرێت، سەرەتا کار لەسەر کەسایەتیی فرۆشیار دەکەین تا بەهێزتر ببێت.

کات ناکوژین

وانەکان پڕزانیارین و ڕاستەوخۆ دەچینە سەر بابەتە گرنگەکان. نموونەی بێسوود و چیرۆکی زیادە ناگێڕینەوە.

ڕیزبەندی خولەکە: زنجیرەیەکی تەواو

خولەکە وەک زنجیرە دروستکراوە، ئەڵقە دوای ئەڵقە: لە کەسایەتیی فرۆشیارەوە دەستپێدەکەین، دواتر باشترکردنی بەرهەم، سۆشیاڵمیدیا و هێنانی کڕیار، تا دەگەینە فرۆشتن، وەسفکردن، وەڵامی بیانوو و هێنانەوەی کڕیار دوای کڕین. واتە لە سفرەوە تا کامڵبوونی پرۆسەی فرۆش.

ناوەڕۆکی خول

لە خولەکەدا چی دەخوێنین؟

قبووڵکردنی واقع

سێ شت ناگۆڕێن و چاوەڕێی باشتربوونیشیان مەکە؛ دەبێت خۆتیان لەگەڵدا بگونجێنیت:

یەکەم: یاساکانی حکومەت

حکومەت پێویستی بە داهاتە و یەکێک لە سەرچاوەکانی بزنسەکانن. لە جیاتی ئەوەی بەشێکی مێشکت بەردەوام لای ئەوە بێت کە حکومەت زاڵمە، تەرکیز بخەرە سەر هێنانی کڕیاری نوێ بۆ بزنسەکەت.

دووەم: ڕکابەرەکان

ڕکابەرەکانیش وەک تۆن، بزنسیان هەیە و دەبێت بفرۆشن. گلەیی لە بازاڕ سوودی نییە؛ بازاڕ ئەوەیە کە هەیە. تاکە شتێک کە دەبێت ڕووبدات ئەوەیە کە تۆ بەهێزتر ببیت.

سێیەم: کڕیارەکان

کڕیار دەیەوێت پارەی کەمتر خەرج بکات و متمانەی بە فرۆشیار نییە، چونکە فرۆشیاری خراپی زۆر بینیوە. فرۆشیارێک نەتوانێت خۆی لەگەڵ ئەمەدا بگونجێنێت، ناتوانێت چاوەڕێی سەرکەوتن بکات.

یان فرۆشیار مەبە، یان خۆت بگونجێنە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە هەیە.

بەهێزکردنی فرۆشیار: سێ بنەما

فێربوون لە بوار و بەرهەمدا

فرۆشیار دەبێت شارەزای بەرهەم و بوارەکەی بێت تا پرسیار بکات و پێشنیار بدات. فێربوونیش سیستمی پێویستە.

ڕکابەرناسی

چۆن خۆت دەناسیت، ڕکابەرەکانیش بناسە تا بتوانیت مامەڵە لەگەڵ کڕیاردا بکەیت.

باری دەروونیی فرۆشیار

لە گرنگترین هۆکارەکانی فرۆشی بەهێزە. فێر دەبین چۆن تەرکیز و وزەی خۆمان بپارێزین و بیگوازینەوە بۆ کڕیار.

باشترکردنی بەرهەمەکەمان

بەرهەم سەرەکیترین هۆکاری سەرکەوتن یان شکستی بزنسە. سێ جۆری بزنس لە ڕووی بەرهەمەوە هەیە و فرۆشتنی هەر یەکەیان باسکراوە:

کاڵافرۆشتن

کاڵا دەکڕیت و بەبێ دەستکاری دەیفرۆشیتەوە؛ ڕکابەری تێیدا خەستترە.

بەرهەمدروستکردن

کاڵا دەکڕیت، دەستکاری دەکەیت و دەیفرۆشیتەوە؛ پاراستنی کواڵیتی سەختە.

خزمەتگوزاری

کارێک بۆ بەرامبەر دەکەیت؛ فرۆشتنی ئاسانترە بەڵام پابەندبوون بە بەڵێن قورسە.

دابەشکردنی بەرهەمەکان بۆ لیستی پڕقازانج و پڕفرۆش

پێش دەستپێکردنی فرۆش، دەبێت بەرهەمەکانت لەم چوار دەستەیەدا بناسیت و بزانیت چۆن مامەڵەی هەریەکەیان بکەیت:

پڕقازانج و پڕفرۆش
پڕقازانج و کەمفرۆش
کەمقازانج و پڕفرۆش
کەمقازانج و کەمفرۆش

هەروەها بەرهەمەکانمان لە ڕووی ئەرکەوە دەکەینە سێ دەستە: ئەوانەی کڕیار دەهێننە ژوورەوە، ئەوانەی قازانج دەدەن، و ئەوانەی کاریگەرییان نییە.

ناونیشانی وانەکان

وانەکانی خولی ماستەری فرۆش

١٦ وانە (وانەی سفر تا ١٥) کۆی گشتی نزیکەی ٩ کاتژمێر و ٢٠ خولەک
  1. ٠کەسایەتیی فرۆشیار29:29
  2. ١تێگەیشتن لە دەستەواژە گرنگەکانی فرۆشتن24:33
  3. ٢بەهێزکردنی فرۆشیار29:14
  4. ٣ڕکابەرناسی35:02
  5. ٤باری دەروونیی فرۆشیار37:49
  6. ٥باشترکردنی بەرهەم44:28
  7. ٦هێنانی کڕیار32:00
  8. ٧سۆشیاڵمیدیا و هێنانی کڕیار34:58
  9. ٨ئۆفەری کڕین35:36
  10. ٩متمانەی کڕیار بە ئێمە34:11
  11. ١٠بەرکەوتن بە کڕیار28:48
  12. ١١تێگەیشتن لە کڕیار37:43
  13. ١٢پێشنیارکردنی بەرهەمەکە33:46
  14. ١٣وەسفکردنی بەرهەمەکە37:22
  15. ١٤وەڵامی بیانووەکانی کڕیارەکەمان50:00
  16. ١٥خزمەتگوزاریی دوای کڕین36:40

وانەی سفر بە خۆڕایی لە یوتوب بەردەستە؛ لە ڤیدیۆکەی سەرەوەی پەڕە سەیری بکە تا شێوازی خولەکە ببینیت.

بە بەشداریکردن

بە بەشداریکردن لەم خولەدا چیت پێ دەدرێت؟

وانە تۆمارکراوەکان

دوای بەشداریکردن دەچیتە کەناڵێکی تێلێگرامەوە کە هەموو وانەکانی تێدایە، و وانەکان بۆ هەمیشە لات دەمێننەوە.

تا ڕەمەزانی ٢٠٢٧

گروپی پشتیوانی

گروپێکی پرسیار و وەڵام لەگەڵ هەموو بەشداربووان. گەشتیار غەریب خۆی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە، و ئەگەر پرسیارت نەبوو، لە پرسیار و وەڵامی ئەوانی تر فێر دەبیت.

دیاری

ئەپدەیتەکان

بەپێی پرسیاری بەشداربووان، خولەکە ئەپدەیت دەکەین: وانەی نوێ، چێکلیست یان هەر شتێکی تر، و هەمووی دیارییە بۆ بەشداربووان.

شێوازی خولئۆنلاین، تۆمارکراو
ژمارەی وانەکان١٥ وانە + وانەی سفر
ماوەی هەر وانەیەک٢٥ بۆ ٥٠ خولەک
شوێنی سەیرکردنکەناڵی تێلێگرام
تا کەی دەمێنێتەوە؟بۆ هەمیشە
بەشداری خولەکە بکە
ڕاهێنەری خول

گەشتیار غەریب کێیە؟

دامەزرێنەری کارسازی شادمان. ئێمە واقعین و لەگەڵ واقعی کوردستاندا دەڕۆین؛ دەزانین بازاڕەکە ڕکابەرییەکی خەستی تێدایە، و لە ڕابردوودا دەیان ڕاوێژمان بۆ بزنسەکان هەبووە و لەم دۆخە قورسەدا ستراتیژی فرۆشتنمان بۆیان دروستکردووە.

+٢٠٠٠کەس خولیان لا خوێندووە
+١٢٠بزنسی کوردستان ڕاوێژیان وەرگرتووە
+٢٥کتێبی چاپکراو
+٥٠ هەزارنوسخەی فرۆشراو
  • بۆ زیاتر لە ٣٥ گروپ خولی فرۆشتنی وتووەتەوە.
  • قوتابیی بەشی بزنس بووە لە زانکۆی ئەمریکیی عێراق، سلێمانی.
  • لە ژمارەیەکی زۆر بەرنامەی تەلەفزیۆنی و پۆدکاستی کوردیدا باسی بزنسی کردووە.
ئایا ئەم خولە بۆ تۆیە؟

ئەم خولە بۆ هەموو کەسێک نییە

ئەم خولە بۆ ئەم کەسانەیە:

  • خاوەن بزنسەکان کە تیمی فرۆشیان هەیە یان خۆیان فرۆشیارن
  • کارمەندانی فرۆشتن
  • مەندووبەکان
  • ئەوانەی لە مارکێتینگدا کاردەکەن
  • ئەوانەی بە ئۆنلاین دەفرۆشن

ئەم خولە بۆ ئەم کەسانە نییە:

  • کەسێک کە کاری فرۆش ناکات
  • کەسێک کە کارمەندی فرۆش و مارکێتینگ نییە، و بزنس و پەیجیشی نییە
  • کەسێک کە پێی وایە هەموو شتێک دەزانێت و ئەم خولانە زیادەن

ئامادەیت فرۆشت زیاد بکەیت؟

ئامانجمان فرۆشتنی بڕوانامە نییە، بەڵکو ئەوەیە بەشداربووانمان بە ڕاستی فرۆشیان زیاد بکات. ئەگەر جدیت و دەتەوێت بزنسەکەت گەشە بکات، ئەم خولە بۆ تۆیە.

ئێستا بەشداری بکە

پرسیارە باوەکان

دوای پارەدان چۆن خولەکە وەردەگرم؟

یەکسەر دوای پارەدان لینکی کەناڵی تێلێگرامی خولەکە لە پەڕەی سوپاسدا دەردەکەوێت، بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێردرێت و لە «هەژماری من ← خولەکانم» هەڵدەگیرێت.

چۆن پارە بدەم؟

لە پەڕەی تەواوکردنی کڕین ڕێگای پارەدانی گونجاو هەڵبژێرە.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

300,000د.ع-50٪ 150,000د.ع
ئێستا بیکڕە