فرۆشتنی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل بە تەلەفۆن؛ بۆچی لەم بوارانەدا ئەی ئای هەمیشە دەدۆڕێت؟
ئەمڕۆ لە هەر کوێیەک بیت، قسە هەر لەسەر ژیریی دەستکرد (AI) و تواناکانییەتی. دەوترێت:
ئەی ئای دەتوانێت نامە بنووسێت.
وەڵامی تەلەفۆن بداتەوە.
تەنانەت کاڵاش بفرۆشێت.
بەڵام وەرن با کەمێک واقیعی بین و سەیری بازاڕی خۆمان لە کوردستان بکەین؛ ئەگەر بابەتەکە فرۆشتنی خانوو، شوقە یان ئۆتۆمبێل بێت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، ئەوا بە جۆرێکی دیکەیە.
لەم وتاردا بە ٤ خاڵ ڕوونیدەکەینەوە لەبەر چی کڕیاری کورد کاتێک دێتە سەر کڕینی شتی گرانبەها، بە قسەی هیچ ڕۆبۆت و تەکنەلۆژیایەک قەناعەت ناکات؟