Karsazy ShadmanKarsazy Shadman

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کڕیارانە بکەین کە بەردەوام نرخەکان بەراورد دەکەن؟

لە بازاڕی ئەمڕۆدا، بەراوردکردنی نرخەکان بووەتە بەشێکی سروشتی لە پرۆسەی کڕین. بە تایبەتی لەگەڵ بوونی ئینتەرنێت و ئەپڵیکەیشنە جۆراوجۆرەکان، کڕیاران دەتوانن بە ئاسانی نرخەکان لە چەندین شوێنێکدا بەراورد بکەن. ئەم ڕەفتارە لەوانەیە وەک ئاڵەنگارییەک دەربکەوێت، بەڵام دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ فرۆشیارانی زیرەک.
لەم مەقالەیەدا ٤ لە جۆرەکانی کڕیارانی بەراوردکار باس دەکەین:

چۆن مامەڵە لەگەڵ کڕیاری ڕاڕا و دوودڵ بکەین؟

یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگاری فرۆشیاران، مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو کڕیارانەی کە دوودڵن و ناتوانن بڕیاری کۆتایی بدەن. ئەم جۆرە کڕیارانە زۆرجار کاتی زۆریان دەوێت، پرسیاری زۆر دەکەن و لە کۆتاییدا ڕەنگە بەبێ کڕین بڕۆن و بەجێمان بهێڵن. بەڵام لەگەڵ ستراتیژی و تێگەیشتنی دروست، دەتوانیت یارمەتیان بدەیت تا بڕیاری دڵنیایانە بدەن و بیانگۆڕیت بۆ کڕیاری ڕازی.

چۆن بژاردەی گونجاو بدەینە کڕیار؟

پێشکەشکردنی بژاردەی گونجاو بە کڕیار یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن لە بزنسدا. کاتێک کڕیار هەست دەکات کە تۆ تێگەیشتوویت لە پێداویستی و بەرژەوەندییەکانی، متمانەی بۆ دروست دەبێت و ئەگەری کڕین زیاد دەکات.

بۆچی پاڵپشتی دووای کڕین گرنگە بۆ بزنسەکەمان؟

زۆر کەس پێیان وایە کە پڕۆسەی فرۆشتن لەگەڵ وەرگرتنی پارە لە کڕیارەکە، مامەڵەکە کۆتایدێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە سەرەتایەکە کە بتوانین پەیوەندییەکی ماوە درێژ دروست بکەین لەگەڵ کڕیارەکانماندا.

چۆن ڕیکلام بکەین؟

یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگاکانی زیادکردنی فرۆش ئەوەیە ڕیکلامێک دروستبکەیت کە وابکات بینەر ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بکات داوای بەرهەمەکە بکات.