Tag: بزنس

ئایا ئەگەر بزنسی خۆم دروستبکەم داهاتم زیاد دەکات؟

لەوانەیە زۆرینەی خەڵک وابیر بکەنەوە بە دروستکردنی بزنسی خۆیان دەبنە خاوەنی پارەیەکی زۆر، بەڵام لە ڕاستیدا گەشتن بەم شتە کات و ماندووبونی زۆری دەوێت، هەر بۆیە زۆربەی ئەو بزنسانەی کە دروستدەکرێن هەرزوو لەناو دەچن.

هەموو ڕۆژێک هەزاران کەس خەونی سەرکەوتن دەبینن و هەزارانیش ڕووبەڕووی شکست دەبنەوە. بەڵام ئایا چی دیاری دەکات کە کام بزنس سەرکەوتوو دەبێت و کامیان تێکدەشکێت؟

Continue Reading →

ئایا پێویستە واز لە بوارەکەم بهێنم, تا داهاتم زیادبکات؟

یەکێک لە قورسترین بڕیارەکانی ژیانی پیشەیی ئەوەیە کە بیر لە جێهێشتنی بوارێک بکەیتەوە کە ساڵانێک کارت تێدا کردووە، تەنانەت لەگەڵ هەبوونی پێشنیاریی بوارێکی دیکە بە مووچەیەکی باشتر. بڕیاری واز ‌هێنان لە بوارەکەمان بڕیارێکی ئاوا ئاسان نییە و تەنها پەیوەست نییە بە پارەوە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حەزت لە چییە، و مانای ژیان لای تۆ چی دەگەیەنێت، یان تۆ لە بازاڕدا بە چ پیشەیەک ناسراویت؟

کاتێک بڕیار دەدەیت کە بوارەکەت بگۆڕیت پێویستە ڕووبەڕووی ئەم ٢ ڕاستییە ببیتەوە:

Continue Reading →

ئایا کارمەندان دەتوانن داهاتیان زیاد بکەن؟

کارمەندانی حکومەت لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کێشەی دارایی جۆراوجۆر بوونەتەوە. دواکەوتنی مووچە، بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەکان، و کەمی کڕین، ژیانی ئابووریان قورس کردووە. لەم بارودۆخەدا، زۆرێک لە کارمەندان بەدوای ڕێگەی یاسایی دەگەڕێن بۆ زیادکردنی داهاتیان.
لەم وتارەدا باس لە ٤ ڕێگە دەکەین بۆ زیادکردنی داهاتی کارمەندان:

Continue Reading →

چۆن کڕیاێکی گومانبەر بگۆڕین بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە؟

یەکێک لە جۆرانەی کڕیار کە فرۆشیاران بەردەوام مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، ئەو کڕیارانەن کە بەردەوام گومانبەر و دوودڵن. چەندین جار دێن، پرسیاری زۆر دەکەن، بەڵام هەرگیز ناکڕن. گۆڕینیان بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە پێویستی بە تێگەیشتن و ستراتیژێکی زیرەکانە هەیە.
لێرەدا باس لە ٦ خاڵی ناسەرەوە دەکەین کە دەتوانین کڕیاری گومانبەری پێبناسینەوە:

Continue Reading →

چۆن مامەڵە لەگەڵ پۆستی گەڕاوە بکەین؟

یەکێک لە گرفتە گەورەکانی بازرگانان و دواکانەکان، ئەو کاڵایانەیە کە کڕیار یان داواکار داوایان دەکات بەڵام پاشان وەری ناگرن. ئەم دیاردەیە کە پێی دەڵێین “پۆستی گەڕاوە” یان “کاڵای گەڕاوە”، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر قازانج، کۆگا، و بەڕێوەبردنی کار هەیە.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٢ هۆکار دەکەین کە ڕۆڵیان هەیە لەوەی پۆستی گەڕاوەمان هەبێت:

Continue Reading →