دۆزینەوەی کڕیار بۆ کڕینی بەرهەمەکەت بەشێکی گرنگە لە تەواوی پرۆسەی فرۆشتن. ئایا بەرهەمێکی باشت هەیە بەڵام کڕیاری گونجاوت نییە بۆ کڕینی؟ ئایا دڵنیا نیت لەوەی چۆن بگەیتە کڕیارەکانت و جیاوازیی و باشیی بزنسەکەی خۆتیان بۆ ڕوون بکەیتەوە؟ ئەم 7 ئامۆژگاریی و ستراتیژییە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو کڕیارانەی کە بەبێ دوودڵی بەرهەمەکەت دەکڕن. […]
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فرۆشیارە سەرکەوتووەکان ئەوەیە کە بیر لە مامەڵەی درێژخایەن دەکەنەوە لەبری ئەوەی کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو شتە بچوکانەی کە ڕۆژانە لە دەوروبەریان ڕوودەدەن. فرۆشیارە سەرکەوتووەکان لە نزیکەوە ئاشنان بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆیان، وە لە ڕکابەرەکانیان باشتر دەزانن ئەم بەرهەمانە چی دەکەن بۆ گۆڕین یان باشترکردنی ژیان و کارەکانی کڕیارەکانیان. پاشان بازاڕ […]
چەند ئامۆژگاریەک بۆ فرۆشیاران بیر بکەرەوە دوایین جار فرۆشیارێک داوای لێکردبیت کاڵاکەی بکڕیت، هەستت چۆن بوو بەرامبەر ئەو کەسە و کاڵاکەی؟ دەتەوێت جارێکی تر سەردانی ئەو فرۆشیارە بکەیتەوە؟ ئایا بزنسەکەی پێشنیار دەکەیت بۆ کەسانی تر؟ کەواتە فرۆشتن ئەوە نییە کە خەڵکی تر ناچار بکەیت کاڵاکەی تۆ بکڕن. کاتێک مرۆڤەکان بە پێداگرییەکی زۆرەوە لەلایەن […]
لەم مەقالەیەی ئەمڕۆدا 4پێشنیاری کەم تێچوو باسدەکەین بۆ ئەوەی لە بزنسەکەتدا بەکاریبهێنیت و فرۆشت زیاد بکەیت. پێشنیارەکان زۆر سادەن و دەتوانن کاریگەر و پارەهێن بن. تابلۆ هاوڕێیەک بۆی باسکردین کە لە چێشتخانەیەکی گەورە کاریدەکرد. ئەم چێشتخانەیە هیچ تابلۆ یان فلێکسێکی بەرچاوی لەسەر ڕووی دەرەوە نەبوو. زۆر کەس کە بەلایدا تێدەپەڕین و نەیاندەزانی چێشتخانەیەک […]
هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فرۆشیارن بەڵام هەرگیز فرۆشیار نین. هەر فرۆشیارێک گرنگیی بە هەموو پەیوەندییەک لە چوارچێوەی بزنسەکەیدا بدات ئەوە دەردەخات کە فرۆشیاری ڕاستەقینە نییە. دیارە هەندێک شت گرنگن و هەندێکی تریش گرنگترن. فرۆشتن وەک ئەوە وایە تۆپێک بۆ چەند کەسێکی جیاواز هەڵبدەیت، بەدڵنیاییەوە یارییەکە لەگەڵ ئەوانەی تۆپەکەت بۆ هەڵدەدەنەوە بەردەوام دەبێت. […]