جیاوازی نێوان کەسانی دەوڵەمەند و سەرکەوتوو لەگەڵ کەسانی هەژار بریتییە لەوەی دەوڵەمەندەکان هەمیشە بەدوای دۆزیەوەی پرسیارەکانی ناو مێشکیاندا دەگەڕێن. کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە پێویستە هەموو خاوەنکارێک لە خۆیی بکات و وەڵامیشیان بداتەوە، ئەو پرسیارانە و وەڵامەکانیان وادەکەن خاوەنکار بە تێڕوانین و بیرووبۆچوونی خۆیدا بچێتەوە و تێگەیشتنە هەڵەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە. ئێستاش با دەستپێبکەین. […]
بیرکردنەوەی گەورەت هەبێت، بەڵام بە بچووکی دەستپێبکە. پێش ئەوەی دەست بە بزنسەکە بکەیت، پێویستە دڵنیا بیت کە ئەوەی لە خەیاڵتدایە، دەتوانیت جێبەجێی بکەیت. ئەگەر توانیt لانیکەم یەک کڕیار بدۆزیتەوە و سەلماندت کە ئەو پلانەی دەتەوێت دەتوانرێت بەردەوامی پێ بدرێت، ئەوا چانسی ئەوەت هەیە بزنسێکی سەرکەوتوو بنیاد بنێیت. بە بودجەیەکی سنووردار دەستپێبکە. دەکرێت بەشێک لەو […]
هەموومان شەڕی زیاتربڵاوبوونەوەی پۆستەکانمانە تا خەڵکی زیاتر بزنسەکەمان بناسێت و فرۆشمان زیادبکات. بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانمان پێویستە ئەم سیفەتانە لە ڤیدیۆکەدا هەبێت: ١. ناوەندە تێکڕایی ماوەی بینینی ڤیدیۆکە گرنگترین خاڵ لە بڵاوبووبەوەی ڤیدیۆدا ئەو کاتەیە کە بینەر دەیدات بە ڤیدیۆ. ماوەی بینین واتا: ناوەندە تێکڕایی بینینی ڤیدیۆکە. بۆ ئەوەی ناوەندە تێکڕاییەکە بزانین، لە […]
زۆرێک لە خاوەنکارەکان بەهۆی ئەم قەیران و بارودۆخە سەختەی ئێستای کوردستانەوە، ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی فرۆش بوونەتەوە. فرۆشیارەکان چاوەڕێی ئەوەن موعجیزەیەک ڕووبدات و بزنسەکەیان گەشە بکات؛ بەڵام شتی وا هەرگیز ڕوونادات. نزیکەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر و لە سەرەتای ساڵی دووهەزارەکاندا یەکێک لە خراپترین قەیرانە ئابوورییەکانی مێژوو ڕوویدا. نرخەکان بەرەو ئاسمان فڕین. ئەگەر لەو سەردەمەدا بژیایتایە، […]
لەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا؛ گەنجانێکی زۆرمان هەیە کە حەز بەوە دەکەن بزنسی خۆیان دابمەزرێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆخەکە سەختە و پارەیان کەم پێیە، دەترسن و نازانن لەکوێوە دەستپێبکەن. بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆت، ئەم حەوت هەنگاوەی خوارەوە جێبەجێبکە. ڕۆژی یەکەم: پلاندانان دەفتەرێک بهێنە و بیکەرەوە. لە سەرەوەی لاپەڕەکەدا لیستێک دروستبکە و خولیاکانت بنووسە. […]