هەوڵدان گرنگ نییە

3.9
(15)

ئاگاداربە: هەوڵدان گرنگ نییە😲😲

بیهێنە خەیاڵت دووکانێکت هەیە و کرێی دووکانەکەت 500 هەزارە.
ئەو مانگە بە تەواوی خۆت ماندوو دەکەیت بەڵام قازانجی مانگەکەتە 450 هەزارە و کەمترە لە کرێی دووکانەکەت.

ئایا دەکرێت بڵێیت: (مادام من هەوڵی خۆمم دا، سەرکوتووبووم؟)🙄

بە دڵنیایی تۆ 50 هەزار کورتت هێناوە بۆ ئەو مانگە.
پێویستە شتێک بگۆڕیت، تا مانگی داهاتوو زیاتر لە کرێکەت فرۆشت هەبێت.

👈هیچ مرۆڤێکی سەرکەوتوو لەوەها دۆخێکدا خەریکی گەشت و گەڕان نابێت، بەڵکو کاردەکات بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە.

ئاگاداربە:
👈ئەگەر پێت وابێت، هۆکاری سەرکەوتن هەوڵدانە، لە مەترسییەکی گەورەدایت!!

بە بڕوای تۆ:
🤔🤔وەستایەکی دیوار زیاتر هیلاک دەبێت، یان کرێکاری بلۆکەکە؟🤔🤔

بە دڵنیایی کرێکارەکە.

بەڵام داهاتی وەستاکە 2 تا 5 جار زیاترە لە داهاتی کرێکارەکەی، بۆچی؟😮😮

چونکە: هەوڵدان گرنگ نییە، ئەنجام گرنگە.

✍️گەشتیار غەریب

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.9 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 15

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *