4 ڕێگا بۆ زیادکردنی فرۆشتن

4.6
(10)

 

لەم مەقالەیەی ئەمڕۆدا  4پێشنیاری کەم تێچوو باسدەکەین بۆ ئەوەی لە بزنسەکەتدا بەکاریبهێنیت و فرۆشت زیاد بکەیت. پێشنیارەکان زۆر سادەن و دەتوانن کاریگەر و پارەهێن بن.

 

  1. تابلۆ

هاوڕێیەک بۆی باسکردین کە لە چێشتخانەیەکی گەورە کاریدەکرد. ئەم چێشتخانەیە هیچ تابلۆ یان فلێکسێکی بەرچاوی لەسەر ڕووی دەرەوە نەبوو. زۆر کەس کە بەلایدا تێدەپەڕین و نەیاندەزانی چێشتخانەیەک لەوێدا هەیە. کاتێک بەڕێوبەری چێشتخانە تابلۆیەکی گەورەی بە دیواری دەرەوە هەڵواسی، ڕاستەوخۆ ژمارەی سەردانیکەرانی چێشتخانەکەمان زیادی کرد.

 

  1. سۆشیاڵ میدیا

ئینتەرنێت ئامرازێکی نوێیە بۆ بزنس. لەمڕۆدا هێندە ڕیکلام لەناو سۆشیاڵ میدیادا دەکرێت، خەریکە وایلێدێت خەڵک چێژ لە سەیرکردنی ڕیکلامەکان وەربگرن، چونکە ئەوانەی ڕیکلام دەکەن بەردەوام لە باشتربوون و باشتربوندان و ڕکابەرەکان لەناو سۆشیاڵ میدیادا یەکجار زۆرن.

ڕیکلامی سۆشیاڵ میدیا جۆرێکی نوێی ڕیکلامە کە زۆرێک لە خاوەنکارەکان درکیان بە گرنگییەکەی نەکردووە. ئینتەرنێت وەک کتێبخانەیەکی زەبەلاح وایە کە هەر زانیارییەک بتەوێت دەتوانیت تێیدا بیدۆزرێتەوە. نهێنی سەرکەوتن لە ئینتەرنێتدا ئەوەیە کە کەسانی تر بتوانن بە ئاسانی ئێمە بدۆزنەوە.

 

  1. جلوبەرگ

خەڵک زیاتر ڕێزی ئەو کەسانە دەگرن کە جل و بەرگی فەرمی لەبەر دەکەن چونکە هەست دەکەن بڕیاردەر و کەسانی گرنگن. بیهێنە بەرچاوت کە دەتەوێت بە فڕۆکە گەشت بکەیت. ئەگەر ببینیت فڕۆکەوانەکە تیشێرتێکی ئاسایی لەبەردایە هەستت چۆنە؟ ئایا متمانەی سەرنشینەکان کەم نابێتەوە؟

 

ئەگەر تۆ و کارمەندەکانت لە شوێنی کارەکەتان بە جلوبەرگی گونجاوەوە دەرنەکەون، بەدڵنیاییەوە هەستێکی ناخۆش بۆ کڕیارەکان دروست دەکات. بێگومان یەکپۆشی کەمێک تێچووی هەیە، بەڵام دەتوانیت وەک بەشێک لە بودجەی مارکێتینگ هەژماری بکەیت. بێگومان ئەگەر نەتوانن یەکپۆش بن، لانیکەم دەتوانن جۆرێکی دیاریکراوی جل و بەرگ بە ڕەنگێکی دیاریکراو لەبەر بکەن. بۆ نموونە هەموو کارمەندان کراسێکی سپی لەگەڵ پانتۆڵی ڕەش لەبەر بکەن، تەنانەت بزنسە زۆر بچووکەکانیش دەتوانن ئەم شێوازە بەکاربهێنن. کڕیاران هەست بە ئارامیی و ئاسایش دەکەن کاتێک دەبینن تۆ و ستافەکەت بە جل و بەرگی گونجاو و یەکسانەوە لە شوێنی کارەکەتاندا دەردەکەون.

 

ڕەنگە بەسەرتدا هاتبێت کە سەردانی دوکانێک دەکەیت و سیما و جلوبەرگی سەیر و سەمەرەی فرۆشیارەکە وابکات هەست بە ناڕەحەتی بکەیت و تەنانەت بڕیار بدەیت کە کڕینەکەت لای ئەو نەکەیت.

 

  1. پێچانەوە (پاکێجینگ)

لە مەقالەکانی پێشتردا زۆر باسی ئەمەمان کردووە. زۆرێک لە بازرگانەکان بەرهەمەکانیان لە کارتۆنێک یان پاکەتێکی تایبەتدا پێشکەش بە کڕیارەکانیان دەکەن. ڕەنگە پاکەتەکە عەلاگەیەکی ئاسایی بێت یان کارتۆنێکی تایبەت و گرانبەها.

 

پێچانەوە دەرفەتێکی ناوازە دەڕەخسێنێت بۆ ناساندنی کارەکەت بە کەسانی تر. کاتێک کڕیارێک بەرهەمێک دەکڕێت، زۆربەی کات پیشانی کەسانی دیکەی دەدات، کەوایە ئیتر بۆچی پێچانەوە بە دەرفەتێک بۆ فرۆشتنی زیاتر نازانیت؟ تەنانەت ئەگەر عەلاگەش بەکاربهێنیت، دەتوانیت ناوی کارەکەت و لۆگۆی کارەکەت، کاتەکانی کارکردنت، ژمارەی تەلەفۆنەکەت، تەنانەت بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانتی لەسەر چاپ بکەیت.

 

بیرۆکەیەکی تری قازانج بەخش ئەوەیە کە بزنسکاردێک بخەیتە ناو عەلاگەی کڕیارەکەوە. ئەگەر کەسێک لە تۆ بکڕێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دووبارە دەکڕێتەوە و تەنانەت ڕەنگە پێشنیارت بکات بۆ هاوڕێکانی.

 

کتێبفرۆشەکان دەتوانن سوودێکی باش لەم شێوازە وەربگرن کە لەگەڵ هەر کتێبێکدا لیستی کتێبە پڕفرۆشەکانی مانگ و کتێبە بەناوبانگەکانیانی تێدا هەبێت.

 

فرۆشگایەکی گەورە لە ژاپۆن نەخشەی تەواوی شاری تۆکیۆی لەسەر جانتاکانی چاپ کردووە و شوێنی فرۆشگاکەی لەسەر نەخشەکە دیاری کردووە، بەمەش بزنسەکەی بەرەوپێش دەبات.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.6 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 10

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *