-
یاسای هۆکار
هەموو شتێک هۆکارێک هەیە بۆ ڕوودانی. بۆ هەر ڕووداوێک کاریگەرییەک هەیە، بۆ هەر کاریگەرییەک هۆکارێک تایبەت هەیە، جا تۆ لەبارەیانەوە بزانیت یان نا، بکۆڵیتەوە لە هۆکاری ڕووداوەکان یان نا، شتێک لە بابەتەکە ناگۆڕێت. بۆیە هۆکارەکان مەکە بە بیانوو بۆ وەستان لە قۆناغێکدا.
-
یاسای عەقڵ
بیرکردنەوەکان دەبنە واقیع. بیرکردنەوەکان داهێنەرانەن. تۆ دەبیتە ئەوەی زۆرترین جار بیری لێدەکەیتەوە.
هەمیشە بیر لەوە بکەرەوە کە بەڕاستی چیت دەوێت و دوور بکەوەرەوە لە بیرکردنەوە لەوەی کە ناتەوێت.
-
یاسای ژینگە
ژینگەی دەوروبەرت ناسنامە و کەسایەتیی تۆیە. کاری سەرەکیت لە ژیاندا دروستکردنی ئەو ژیانەیە کە خۆت خۆشتدەوێت. ژیانی ئێستات بە هەموو وردەکارییەکانیەوە ببینە و ئەو ژیانەشی خەونی پێوە دەبینیت بیپارێزە تاوەکو لە داهاتوودا بەدیدێت.
-
یاسای پەیوەندی
ژیانی دەرەوەت ڕەنگدانەوەی ژیانی ناوەوەتە. پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان بیرکردنەوە و هەستەکانت لەلایەک و ئەدای دەرەکی و ئەزموونەکانت لە لایەکی ترەوە هەیە.
-
یاسای باوەڕ
هەر شتێک بە قووڵی باوەڕت پێی هەبێت دەبێتە واقیع. زەحمەتە باوەڕ بەو شتە بکەیت کە دەیبینیت، مرۆڤەکان باوەڕ بەوە دەکەن کە دەیانەوێت باوەڕی پێ بکەن. بۆیە: ئەو بیروباوەڕە سنووردارانە بدۆزەرەوە کە ڕێگریت لێدەکەن لە سەرکەوتن.
-
یاسای بەها
شێوازی مامەڵەکردنت هەمیشە لەگەڵ بنەڕەتیترین بەها و بیروباوەڕەکانتدا یەکدەگرێتەوە. هەروەها گوزارشت لەو بەهایانە دەکات کە بەڕاستی باوەڕت پێیانە، بە تایبەت کاتێک دڵتەنگ و توڕەیت.
-
یاسای پاڵنەر
هەموو شتێک کە دەیڵێیت یان دەیکەیت لە ئارەزوو و حەز و غەریزە ناوەکییەکانتەوە سەرچاوە دەگرێت. لەوانەیە ئەمە بە ئاگایی یان نائاگایی ئەنجام بدرێت.
نهێنی سەرکەوتن دوو شتە:
- دانانی ئامانج و پلاندانان بۆیان.
- دۆزینەوەی پاڵنەر.
-
یاسای عەقڵی نائاگا
عەقڵی نائاگا دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو قسە و کردارەکانت نەخش و تێڕوانینێک پەیڕەو بکەن کە لەگەڵ وێنەی دەروونی و بیروباوەڕی بنەڕەتیتدا هاوئاهەنگ بێت. مێشکی نائاگا دەتوانێت بەرەو پێشت ببات یان ڕاتبگرێت بەپێی ئەوەی چۆن بەرنامەی بۆ دادەنێیت.
9. یاسای چاوەڕوانییەکان
ئەگەر بە قەناعەتەوە چاوەڕێی ئەوە بکەیت شتێک لە دەوروبەرتدا ڕووبدات، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو شتە ڕوودەدات. بۆیە هەمیشە بەپێی چاوەڕوانییەکانت مامەڵە بکە. بەدڵنیاییەوە و چاوەڕوانییەکانت کاریگەرییان لەسەر هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەرت هەیە.
10. یاسای تەرکیز
هەرچی مێشکت بخەیتە سەری، لە ژیاندا دێتە دی. هەرچییەک سەرنجت لەسەر بێت و بە بەردەوامی بیری لێبکەیتەوە، لە ژیانی ڕاستەقینەدا دروستدەبێت. بۆیە پێویستە بیرکردنەوەکانت لەسەر ئەو شتانە چڕ بکەیتەوە کە بەڕاستی لە ژیاندا دەتەوێت.
11. یاسای خوو
بەلایەنی کەمەوە 95%ی ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەیت لە خووەوە سەرچاوەی گرتووە، جا خووی باش بێت یان خووی خراپ. دەتوانیت خوویەک پەرەپێبدەیت کە سەرکەوتنت بۆ مسۆگەر بکات.
12. یاسای بەرپرسیارێتی
لە هەر کوێیەک بیت و هەرچییەک بیت، خۆت ویستوتە وا بیت. تۆ بە تەواوی بەرپرسیاریت لەوەی کە کێیت و چیت بەدەستهێناوە و چی دەکەیت و داهاتووت چۆن دەبێت.
13. یاسای هەڵبژاردن
ژیانت تا ئەم خاڵە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانتە. چونکە هەمیشە ئازادیت لە هەڵبژاردنی بیرکردنەوەکانت.
14. یاسای بیرکردنەوەی ئەرێنی
بیرکردنەوەی ئەرێنی پێویستە بۆ سەرکەوتن و بەختەوەری لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا. بزانە! شێوازی بیرکردنەوەت ڕەنگدانەوەی بەها و بیروباوەڕ و چاوەڕوانییەکانی تۆیە.
15. یاسای گۆڕانکاری
گۆڕانکاری حەتمییە، لەبەر ئەوەی بەردەوام زانست گەشە دەکات و تەکنەلۆژیا پێشدەکەوێت، گۆڕانکاری بە خێرایییەکی بێهاوتا بەراورد بە ڕابردوو بەردوامە.
16. یاسای کۆنترۆڵکردن
بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی لەبارەی خۆتەوە بەندە بەوەوە کە پێتوایە کۆنترۆڵی ژیانت بەدەست خۆتەوەیە. تەندروستی و دڵخۆشی و ئەدای بەرز لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی بیرکردنەوە و کردار و بارودۆخەکانتەوە سەرچاوە دەگرێت.
17. یاسای ئەنجام
تا زیاتر کاربکەیت و بخوێنیت بۆ باشترکردنی ژیان و دڵخۆشی کەسانی تر و زیادکردنی تواناکانت، زیاتر پێشکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی ژیانتدا بەدەستدەهێنیت.
18. یاسای هەوڵدان
هەموو هیوا و خەون و ئامانج و ئاواتەکانت پەیوەستە بە ماندووبوونتەوە. تا زیاتر هەوڵ بدەیت بەختێکی باشترت دەستدەکەوێت.
لەکۆتاییدا:
تێگەیشتن لەم مەقالەیەی ئەمڕۆ کەمێک وردبوونەوە و تەرکیزی پێویستە. جێبەجێکردنی ئەم 18 یاسایە لە کاروبار و ڕۆتیناتی ژیانماتدا کەمێک زەحمەتە، بەڵام جێبەجێکارانی ئەم 18 یاسایە، دەوڵەمەند و ملیاردێر و بەناوبانگترین مرۆڤەکانی دونیان.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان