تایبەتمەندیی خاوەنکارە سەرکەوتووەکان

4.8
(6)

 

هەموو خاوەنکارەکانی دونیا وەک یەک نین. خاوەنکارەکان پێشینە و ڕابردووی جیاوازیان هەیە. فێربوون و پێشکەوتن لەم بوارانەدا ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ سەرکەوتن لە کارگێڕیدا. هەندێکیان دەوڵەمەند بوون و هەندێکیان هەژار بوون. هەندێکیان دایک و باوکی خاوەنکاریان هەبوو و هەندێکیان لە خێزانێکدا گەورە بوون کە بڕوایان بە کارمەندی هەبووە نەک خاوەنکاری. بۆیە گرنگ نییە تۆ کێ بوویت، دڵنیابە دەتوانیت ببیتە خاوەنکارێکی سەرکەوتوو. با زیاتر باسی ئەم بابەتە بکەین.

 

ڕابردوو

گرنگ نییە لە ڕابردوودا پیشەی خێزانەکەت چی بووە و خێزانەکەت دەوڵەمەند بووە یان هەژار، گرنگ ئەوەیە کە دەتوانیت سەرکەوتوو بیت. بێگومان مرۆڤە ماندووەکان حەزێکی زیاتریان بۆ فێربوون هەیە و ئەگەری سەرکەوتنیان زیاترە.

 

فێربوونی بەردەوام بکە بە ئامانجی تەواوی ژیانت، ئەمە یارمەتیت دەدات لە هەموو کارێکدا کە ئەنجامی دەدەیت، فێربوونی بەردەوام جیاوازی نێوان سەرکەوتووەکان و ئەو کەسانەیە کە تەواوی ژیانیان بە بە شتگەلێکی بچوکەوە دەگوزەرێنن. تا زیاتر بزانیت، ئاسانتر دەگەیت بە ئامانجەکانت.

 

هۆکارێکی تر بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، ئامادەیی کارکردنە بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی کە دەتەوێت. لەوانەیە زانیاری پێویستت هەبێت لە شتێکی دیاریکراودا؛ بەڵام ئەگەر ئەو زانستە بەکارنەهێنیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، زانین هیچ سوودێکی بۆت نابێت.

 

کاراکتەر

ئەگەر سەد خاوەنکار بناسیت، سەد کەسایەتی جیاواز دەبینیت. خاوەنکارەکان پێشینەیەکی زۆر جیاوازیان هەیە و ئەمەش وایان لێدەکات کەسایەتی جیاوازیان هەبێت. سەرەڕای ئەمەش، خاوەنکارە سەرکەوتووەکان تایبەتمەندی کەسایەتی هاوبەشیان هەیە.

 

تایبەتمەندییە هاوبەشەکان

یەکەم: زۆربەی خاوەنکارە سەرکەوتووەکان مامەڵەیەکی باش لەگەڵ خەڵکدا دەکەن. لەوانەیە زۆر کۆمەڵایەتی نەبن، بەڵام کاتێک پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا دەکەن، دەتوانن بە باشی مامەڵە بکەن و هەمیشە دەمبەخەندەن.

 

تایبەتمەندییەکی دیکەی کەسایەتی باوی خاوەنکارە سەرکەوتووەکان ئەوەیە کە کەسانی ئەرێنین. ئەرێنیبوون واتە بینینی چاکە لە مرۆڤەکان و ئەو شتانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕوودەدەن، بۆ نموونە ڕەنگە گوێت لە زۆر کەس بووبێت کە گلەیی لە حوکمەت دەکەن، بەڵام خاوەنکارە سەرکەوتووەکان ڕقیان لە حوکمەت نییە، ئەوان هەرگیز کاتەکانی خۆیان بە ڕەخنەگرتن لە حوکمەتەوە بەفیڕۆ نادەن. زیاتر چاویان لە ئەنجامدانی کاری زیاتر و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ سەرکەوتن. کاتێک خاوەنکارێک تووشی هەر جۆرە شکستێک دەبێت، بە دڵنیاییەوە دڵتەنگ دەبێت. بەڵام دوای زاڵبوون بەسەر نائومێدییەکەدا، وەک ئەزموونێکی نوێ سەیری ئەو شکستە دەکات.

 

بۆچوون

هەڵوێستی ئەرێنی زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتن لە هەر شتێکدا. لە قوتابخانە و وەرزش و هاوڕێیەتیدا. جا بتەوێت ببیتە خاوەنی بزنسێک یان کار بۆ کەسێک بکەیت، هەبوونی هەڵوێستێکی گەورە یارمەتیت دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.

 

ھەڵوێستی ئەرێنی واتای چییە؟ هەڵوێستی ئەرێنی بریتییە لە وشەی “دەتوانم”. بە واتایەکی تر: بزانیت کە هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە و هەرگیز بەدیهێنان مەحاڵ نییە. لەبری ئەوەی ڕێگە بدەیت دۆخە خراپەکە شکستت پێ بهێنێت، لایەنی ئەرێنی بدۆزەرەوە.

 

کاتێک هەڵوێستێکی گەورەت هەیە، هەموو شتێک بە پێکەنینەوە ئەنجام دەدەیت. چونکە دەزانی هەموو ئەرکێک چانسێکە بۆ فێربوون و گەشەکردن، یان ئەگەر خێرا ئەنجامی بدەیت، ئەوە چانسە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاترت هەبێت بۆ خۆشی.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.8 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 6

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *