toyota

نهێنی سەرکەوتنی کۆمپانیای تۆیۆتا

4
(5)

 

لە ساڵی ٢٠٠٣دا کۆمپانیای تۆیۆتا بەهۆی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی پێش کۆمپانیای فۆرد کەوت و بوو بە یەکەم گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. تۆیۆتا کە کۆمانیایەکی ژاپۆنییە ئێستا 11%ی بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلی داگیرکردووە و ساڵانە فرۆشی نزیکەی حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێلە. بەشێک لەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕیکلامانەی کە کۆمپانیاکە کردوویەتی، بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ هێز و توانای ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا بەراورد بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکانی دیکە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.

 

تەنها ئۆتۆمبێل دروست ناکەن!

یەکێک لە نهێنییەکانی سەرکەوتنی تۆیۆتا ئەوەیە کە توانی تۆیۆتا لە کۆمپانیایەکی تەقلیدیەوە بگۆڕێت و ببێتە پێشەنگ لە پیشەسازییەکەدا. بۆ نموونە: تۆیۆتا باڵیۆزی ئۆتۆمبێلی ژینگەدۆستە. لە ساڵی ١٩٩٧دا تۆیۆتا وەک یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل دەستی بە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی “هایبرێد” کرد کە دوو سیستەمی سووتەمەنی هەبوو. لەم جۆرە ئۆتۆمبێلەدا مەکینەیەکی ناوەکی لەگەڵ ماتۆڕێکی کارەبایی بوونی هەبوو، بۆیە لە ڕووی بەکارهێنانی سووتەمەنی و پاراستنی ژینگەوە توانای لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان زیاترە. (فوجیۆ چۆ) بەڕێوەبەری کۆمپانیای تۆیۆتا؛ لەو بارەیەوە دەڵێت: “پەرەپێدان و فراوانکردنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە ستراتیژی گەشەکردنی کۆمپانیاکەماندا”.

 

تایبەتمەندبوون

کاتێک کۆمپانیاکان جۆرێکی نوێ لە بەرهەم یان خزمەتگوزاری دەخەنەڕوو، زۆرجار هەڵە دەکەن کە بە خاوەندارێتیەکەی تەنها لای خۆیان دەهێڵنەوە. کۆمپانیای سۆنی بە نمونە وەربگرین کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی (پلەیستەیشن سێ) هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا ئەویش خاوەندارێتی بەکارهێنانی سیدی یارییەکانی ئامێرەکە بوو کە ئەو کەسەی سیدیی یارییەکی دەکڕی، تەنها خۆی دەیتوانی یارییەکە ئەنجام بدات و نەیدەتوانی سیدییەکە بداتە هاوڕێکەی. ئێکسبۆکس زۆر زیرەکانە ئەم هەڵەیەی پلەیستەیشنی قۆستەوە و تەنها بە بڵاوکردنەوەی ڕیکلامێک کە (کەسێک سیدییەک دەداتە کەسێکی تر و ئەویش سیدییەکە دەخاتە ناو ئێکسبۆکسەکەی)، توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر پلەیستەیشندا بەدەستبهێنێت.

 

گرێبەست

لە ساڵی ٢٠٠٢ کۆمپانیای تۆیۆتا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ نیسانی ڕکابەرەکەی واژۆکرد بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوبەشیکردن لە پەرەپێدان و باشترکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە تەکنەلۆژیای پاراستنی ژینگە پڕۆگرام کراون. ئەم دووربینییە لە سیاسەتی تۆیۆتادا دیارە.

 

لەکۆتاییدا:

تۆیۆتا گەورەترین و گەشەسەندووترین کۆمپانیایە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا و سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی شاهێدی توانا و لێهاتوویی بەڕێوبەرانی کۆمپانیاکەن. پڕۆسەی گەورەبوون و سەرکەوتنی ئەم کۆمپانیایە شایەنی لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە و لاساییکردنەوەیە.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 5

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *