ڕاستییەکانی فرۆش

4.5
(4)

 

ڕەنگە لاتان سەیر بێت! بەڵام تا ئێستاش زۆرێک لە خاوەنکارەکان تەنانەت کڕیارەکانیش لە هەندێک لایەنی کڕین و فرۆش بەهەڵە تێگەیشتوون. خەڵکانێک؛ شەرم و نەبوونی تاقەت دەکەنە بەهانە بۆ بەرەوپێش-نەچوون. ئەمڕۆ چەند هەڵەتێگەیشتنێک باس دەکەین و دیوە ڕاستەکەی دەخەینەڕوو. با دەستپێبکەین.

 

کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی کڕیار

ناسینی کڕیار گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ڕەنگە، تۆش تووشی ئەو کێشانە بووبیت کە بەهۆی نەناسینی کڕیارەوە دروستدەبن. لەوانەیە پێت وابێت کە کۆکردنەوەی ئەم زانیاری دەەبارەی کڕیار کەمێک قورس بێت؛ بەڵام لەڕاستیدا لەوە ئاسانترە کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە. کڕیار بە تامەزرۆییەوە زانیاری و حەز و ئامانج و لایەنی تایبەتیی ژیانی خۆی لەگەڵ تۆ باسدەکات. لەبیرت بێت کۆکردنەوەی زانیاریی دەربارەی کڕیار چەکێکی بەهێزی دۆزینەوەی بازاڕی ئامانجە!

 

زانینی تایبەتمەندی کڕیارەکەت بەهێندەی زانینی تایبەتمەندیی کاڵاکەت گرنگە

ناسینی کڕیار واتە زانینی ئەوەی چی دەوێت و چی دەکڕێت. بێگومان جگە لە وەرگرتنی سوود لە کاڵاکانت، داواکاری دیکەی هەیە. شتگەلێکی وەک: ڕێزگرتن، ڕاوێژپێدان، قسەی خۆش، متمانەپێکردن، خزمەتگوزاری و هاوڕێیەتی. زۆر گرنگە بتوانیت بزانیت کڕیار حەزی بە چ تایبەتمەندییەکە لە تۆ و بزنسەکەتدا بەدیی بکات.

 

ڕکابەرەکانت بناسە

زانینی بارودۆخی ڕکابەرەکانت وەک زانینی حەز و ویستەکانی کڕیار گرنگە و ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری هەیە لە بەرەوپێشچوونی کارەکەتدا. مارکێتینگ و کێبڕکێ وەک هەموو لایەنەکانی تری بزنس؛ بە بەراورد بە ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. هەبوونی ڕکابەر؛ ڕاستییەکە کە نابێت بە کەم سەیری بکەین. هەرکات کڕیارەکە لە دوکانەکەت چووە دەرەوە، بەدڵنیاییەوە دەچێت بۆلای ڕکابەرەکانت و پارەکانی دەدات بەو.

 

کۆتا قسە:

فرۆشیاری سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە کڕیارێک ڕادەکێشێت کە ساڵانێکە لەگەڵ کەسێکی تردا کاردەکات و داواکارییەکی لێ وەردەگرێت و دەیکاتە کڕیارێکی دڵسۆز و داواکارییەکانی دواتر وەردەگرێت. هیوادارین تۆش لەو فرۆشیارانە بیت.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.5 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 4

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *