گەڕانەوە بۆ سەر کار هەرگیز ئاسان نەبووە. بەیانیانی ڕۆژانی شەممە هەمیشە بێزارکەرترین کاتژمێرەکانی هەفتەن.
بەڵام لەڕاستیدا ڕۆژانی شەممە ڕۆژانی بەخت و بارودۆخی باشیشە، ڕۆژێکە کە دەتوانیت بە کورتی پێداچوونەوە بە ئاستی قازانجی هەفتەی ڕابردوودا بکەیت و پلانێک بۆ سەرکەوتنی بزنسەکەت لە ڕۆژانی داهاتوودا بنووسیت. بۆ سوودوەرگرتن لە ڕۆژانی شەممە، ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکە.
گەڕانەوە لە پشووی کۆتایی هەفتە شۆکێکی گەورە بە جەستە و مێشکی مرۆڤ دەبەخشێت. هەر بۆیە هەوڵ بدە ڕۆژی شەممە بە باشی دەستپێبکەیت. چەند ڕۆتینێک ئەنجام بدە بۆ ئەوەی جەوی خۆت بکەیتەوە. پێش دەستکردن بە کار، هەندێک وەرزش بکە و کەمێک بەدەوری ماڵەکەتدا بڕۆ بۆ ئەوەی ڤیتامین D لەلایەن جەستەتەوە هەڵبمژرێت، هەندێک چا یان قاوە بخۆرەوە و گوێ لە هەواڵی ڕۆژ بگرە. دەتوانیت گوێ لە میوزیکێک بگریت یان بۆ ماوەیەکی کورت یارییەکی ئیلیکترۆنی بکەیت.
ڕەنگە ڕۆژی شەممە ڕۆژێکی ئاسایی و چێژبەخش نەبێت، بەڵام ئەگەر کەمێک هەوڵبدەیت، دەتوانیت ئەم ڕۆژە بەوپەڕی چێژ و دڵخۆشییەوە بگوزەرێنیت و کارامەیییەکی زۆر لەو ڕۆژانەدا بەدەستبهێنیت، بەتایبەتی لە بەیانیانی ڕۆژی شەممە. ئەم ئامۆژگاریانە یارمەتیت دەدەن کە ڕۆژانی شەممەکانت باشترین بێت و خۆت بۆ هەفتەیەکی سەرکەوتوو ئامادە بکەیت.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
دەستانخۆشبێت بەڵام ئایا مەبەست ڕۆژانی شەممە یان یەک شەممەیە؟
زۆر سوپاس کاک سامان، ڕۆژانی شەممە💙