نووسەر: KarsazyShadman

جیاوازی نێوان بزنسی خزمەتگوزاری و بزنسی کاڵافرۆشی چییە؟

لە بازاڕی بزنسدا، هەموو پڕۆژەیەک دەچێتە چوارچێوەی یەکێک لەم سێ جۆرە سەرەکییەوە: یان تۆ کاڵایەک دەفرۆشیت کە کڕیار دەستی لێدەدات و بەکاری دەهێنێت، یان خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکات کە کڕیار سوودی لێدەبینێت، یانیش بەرهەمێک پێشکەشی کڕیار دەکرێت کە شتێکە دەیکڕین و دەستکاری دەکەین دواتر دەیفرۆشین. هەرچەندە ئامانجی هەرسێکیان قازانجە، بەڵام ئێمە لێرەدا باس لە جیاوازی نێوان ٢ لەم ٣ بزنسە دەکەین.

جیاوازییەکان لە شێوازی بەڕێوەبردن، بەبازاڕکردن و تەنانەت ڕکابەرییەکانیش تەواو جیاوازن.

لەم وتارەدا، بە ٤ خاڵ باس لە جیاوازییە بنەڕەتییەکانی نێوان ئەم دوو بزنسە:

Continue Reading →

ئایا هەموو بزنسێک پارەی دەوێت بۆ دەستپێکردن؟

زۆربەی خەڵک کاتێک بیر لە دەستپێکردنی پڕۆژەیەک دەکەنەوە، یەکەم بەربەست کە دێتە بەردەمیان “پارە”یە. زۆرجار دەبیستین کە دەڵێن: “ئەگەر پارەم هەبوایە، پڕۆژەیەکی گەورەم دەست پێ دەکرد.” بەڵام ئایا بەڕاستی هەموو بزنسێک پێویستی بە جانتایەکی پڕ لە دۆلار هەیە بۆ ئەوەی یەکەم هەنگاو بنێت؟

وەڵامە کورتەکە: نەخێر. بەڵام وەڵامە درێژەکە پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵتر هەیە لەوەی کە “سەرمایە” چییە.

لەم مەقالەیەدا باس لە جۆرێک بزنس دەکەین کە چۆن دەتوانین بەبێ هەبوونی سەرمایەکی زۆر دەست بە دروستکردنی بزنس بکەین:

Continue Reading →

کەی کارمەند وەربگرم بۆ بزنسەکەم؟

یەکێک لە قۆناغە زۆر هەستیارەکانی بزنس هەڵبژاردنی کارمەندە. وەرگرتنی کارمەند دەکرێت بزنسەکەمان بەرەو لوتکە و خاڵێکی زۆر باش بەرێت یاخود بزنسەکەمان توشی بارودۆخی دارای سەخت بکات.

کەی کاتی گونجاوە کارمەند بۆ بزنسەکەم وەربگرم؟
زۆربەی خاوەن بزنسە سەرەتاییەکان لەنێوان دوو بارودۆخدان:

١. یان زۆر درەنگ کارمەند دادەمەزرێنن و تووشی “داڕمان” دەبن.

٢. یان زۆر زوو دەستپێدەکەن و پارەی پڕۆژەکە بە مووچە بەهەدەر دەدەن.

لەم مەقالەیەدا بە ٤ نیشانە ڕوونی دەکەینەوە کە کەی کاتی ئەوە هاتووە کەسێکی تر هاوکاریت بکات لە کاروبارەکانی بزنسەکەتدا:

Continue Reading →

دوو بیرۆکەی بزنسم هەیە! نازانم کامیان هەڵببژێرم چی بکەم؟

یەکێک لە هۆکارەکان بۆ شکست هێنانی بزنس ئەوەیە: کە خاوەنبزنسەکە لە بژاردەیەک زیادتر لە مێشکیدا هەیە، کە ئەمە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی تەواوی وزەی خۆی لە بزنسەکەدا بەکار نەهێنێت و بە شێوەیەک بیر بکاتەوە کە ئەگەر ئەم بزنسە سەرکەتووش نەبوو دانەیەکی دیکە دروستدەکەم. هەروەها هەبوونی زیاتر لە بژاردەیەک لە مێشکی مرۆڤدا دەبێتە هۆکار بۆ ڕاڕای و دوودڵی لە هەڵبژاردندا کە ئەگەر بەبێ یەکلابوونەوە هەر بزنسێک هەڵبژێریت هەمیشە هەستێکت هەیە کە ئەگەر بزنسەکەی دیکەت هەڵببژاردایە قازانجی دەکرا باشتر بێت.

ئەمە قۆناغێکی زۆر هەستیار و پڕ لە جۆش و خرۆشە. زۆربەی کات کێشەکە نەبوونی بیرۆکە نییە، بەڵکو دیاریکردنی باشترینیانە.

لەم مەقالەیەدا ڕێگە نیشاندەرت دەبین کە چۆن لە نێوان دوو بیرۆکەدا بڕیار بدەیت و چ پێوەرێک بەکاربهێنین:

Continue Reading →

دەمەوێت بزنس دروستبکەم بەڵام زۆر قەلەقم چی بکەم؟

دەستپێکردنی کارێکی نوێ هەمیشە تێکەڵەیەکە لە جۆش و خرۆش و ترس. دڵەڕاوکێ لەم قۆناغەدا نەک هەر ئاساییە، بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە تۆ لە گرنگی ئەو هەنگاوە تێدەگەیت کە دەینێیت. بەڵام کاتێک ئەم دڵەڕاوکێیە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم کارەکانت، پێویستە ستراتیژییەتت هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٥ ستراتیژ دەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دڵڕاوکێیە تاوەکو نەبێتە ڕێگر لە بەردەماندا:

Continue Reading →