تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە چ شتێک فرۆشیارە سەرکەوتووەکان لەوانی تر جیا دەکاتەوە؟ زۆر گرنگە بزاین کە فرۆشیارە سەرکەوتووەکان چی دەکەن و چی ناکەن تا بەوجۆرە سەرکەوتوو بن. هەندێک جار فرۆشیارەکان کارە جیاواز و باشەکان تیایاندا بووە بە خوو. ئەمڕۆ سێ تایبەتمەندیی باسدەکەین پێویستە فرۆشیارەکان لە کاتی فرۆشتندا خۆیانی لێ بەدوور دەگرن. ئەگەر بتوانی لەم سێ هەڵەیە دوور بکەویتەوە، وردە وردە دەبیتە پێشەنگ لە پیشەکەتدا و چێژ لەو پارە و ناوبانگە وەردەگریت کە بەدەستیدەهێنیت.
1- پڕۆسەی فرۆشتن
باشترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی فرۆشتن پرسیارکردنە. ئەگەر پرسیاری باشت لە کڕیارەکە کرد، دەتوانیت کێشەی کڕیارەکەت دەستنیشان بکەیت و بزانیت کە ئایا بەرهەمەکەت دەتوانێت کێشەی کڕیارەکە چارەسەر بکات یان نا. هەروەها باشترین ڕێگایە بۆ دۆزینەوەی پێداویستی و بەهاکانی کڕیار و ناساندنی خۆت وەک شارەزا.
2- زۆر قسە ناکەن
زۆرێک لە فرۆشیارەکان بە بەردەوامی قسە بۆ کڕیارەکە دەکەن لەبارەی کاڵا و تایبەتمەندی بەرهەم و خزمەتگوزاری و پرسەکانی تر. قسەی زۆر یارمەتیدەرت نابێت بۆ ئەوەی کڕیارەکە ڕازی بکات کە لە تۆ بکڕێت و تەنانەت ڕەنگە وا لە کڕیارەکە بکات بیر لەوە بکاتەوە کە تۆ گرنگی بە هەست و بیرکردنەوەکانی نادەیت. پرسیار لە کڕیارەکە بکە دەربارەی کێشەکانی تا بتوانیت باشترین چارەسەر یان ستراتیژیی بۆ پێشنیار بکەیت.
3- زانیاری ناپێویست
فرۆشیارە سەرکەوتووەکان هەرگیز زانیاریی ناپێویست بە کڕیارەکانیان نادەن، گرنگ نییە بۆ کڕیار کە چیت کردووە و فڵان کەس کێیە و چیی پێ وتویت یان کڕیارەکانت کێن و کێ نین، ئەوان تەنها گرنگی بەوە دەدەن کە کاڵاکەت تا چەند سوودی بۆیان دەبێت.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان