Karsazy ShadmanKarsazy Shadman

کڕیار ڕقی لە چییە؟

  • KarsazyShadman
  • 3 خولەک خوێندنەوە
  • 891 خوێنەر
کڕیار ڕقی لە چییە؟
ناوەڕۆکی ئەم مەقالەیە17
  1. 1- تەنها ڕاستییەکانم پێ بڵێ.
  2. 2- ڕقم لە درۆیە
  3. 3- فرۆشیاری خۆبەزلزان
  4. 4- بۆچی ئەم کاڵایە بۆ من گونجاوە؟
  5.  5- کاتێک قسە دەکەم گوێ بگرە
  6. 6- پێم مەڵێ هەڵەیە
  7. 7- جێتدەهێڵم
  8. 8- کاڵاکەم کڕی، ئەی دواتر؟
  9. 9- وا بکە پەشیمان نەبم
  10. 10- پارەم پێ نییە
  11. 11- ببە بە کڕیار
  12. 12- کاردانەوە
  13. 13- موناقەشە مەکە
  14. 14- گومانم بۆ دروست مەکە
  15. 15- فرۆشیار بە
  16. داواکردنی کتێبەکانمان
  17. [su_button url=”https://forms.gle/9ignv41VZcUccJo48″ center=”yes” icon=”icon: shopping-cart” text_shadow=”0px 0px 0px #000000″]داواکردن[/su_button]

وەک هەمیشە وتومانە، لەمڕۆدا فرۆش زۆر زەحمەتە و ڕکابەرەکان هێندە زۆرن کە کڕیار بە ئارەزووی خۆی هەڵیدەبژێرێت کڕین لە کێ دەکات و لە کێ نایکات، ئەمڕۆ هەندێک شێوازی مامەڵەکردن دەخەینەڕوو کە کڕیار ڕقی لێیە.

1- تەنها ڕاستییەکانم پێ بڵێ.

منی کڕیار حەزم بە قسەی زۆر و لێکدانەوە و ڕوونکردنەوە نییە، بڕۆ سەر ئەسڵی مەسەلەکە.

2- ڕقم لە درۆیە

ئەگەر شتێک بڵێیت کە من گومانم لێی هەبێت یان بزانم ڕاست نییە، ئەوا ڕەتی دەکەمەوە و لەوانەیە ڕاستەوخۆ بڕۆم بۆلای ڕکابەرەکانت.

3- فرۆشیاری خۆبەزلزان

زۆرجار فرۆشیار تۆمەتبار دەکرێت بەوەی خۆبەزلزان یان بێمنەتانە قسە دەکات لەگەڵ کڕیاردا. ئەمەش یەکێکە لەو شتانەی منی کڕیار زۆر ڕقی لێیەتی

4- بۆچی ئەم کاڵایە بۆ من گونجاوە؟

پێش ئەوەی کاڵاکەت لێ بکڕم، پێویستە بزانم چۆن سوودمەند دەبم لە کڕینی.

 5- کاتێک قسە دەکەم گوێ بگرە

هەوڵ دەدەم پێتبڵێم دەمەوێت چی بکڕم، بەڵام زۆربەتان ‌هێندە سەرقاڵی فرۆشتنی کاڵاکەتانن، ناتوانن هیچ شتێک لە منەوە ببیستن.

6- پێم مەڵێ هەڵەیە

دەمەوێت هەست بکەم ئەوەی کردوومە یان وتومە باش و زیرەکانە بووە. ئەگەر تەنانەت هەڵە بووم، وا نیشان مەدە کە هەڵەم.

7- جێتدەهێڵم

فرۆشیارەکان وا دەزانن هەموو شتێک دەزانن و منی کڕیاریش گەمژەم. ئەگەر تۆش وەک ئەوان بیربکەیتەوە، ئەوا دەتوانیت گرەنتی ئەوە بکەیت کە دەڕۆم و لە کەسێکی تر دەکڕم.

8- کاڵاکەم کڕی، ئەی دواتر؟

تەنها ئەوەندە بەس نییە کاڵاکەت بکڕم، منی کڕیار پێویستم بە دڵخۆشکردن و ڕاگرتنی هەستەکانمە، گرنگە کە ئۆفەرێک، داشکاندنێک، خەڵاتێک یان شتێکم پێشکەش بکەیت تاوەکو جاری داهاتووش سەردانت بکەمەوە.

9- وا بکە پەشیمان نەبم

من دەمەوێت دڵنیا بم لەوەی ئەو نرخەی کە دەیدەم بۆ کاڵاکەت دادپەروەرانە بێت. وا لە من بکە هەست بکەم کە کارێکی دروستم ئەنجامداوە بە کڕینی کاڵاکەت.

10- پارەم پێ نییە

هاتووم کاڵاکەت بکڕم، بەڵام پارەم لەماڵەوە لەبیرچووە، چی بکەم؟ چۆن هاوکاریم دەکەیت؟

11- ببە بە کڕیار

ڕاستگۆیانە ئەگەر تۆ لە شوێنی من بایت، ئەم کاڵایەت دەکڕی؟ ئایا بەهەمان ئەو نرخە دەتکڕی؟

12- کاردانەوە

لەوانەیە دەمارگیر بم و بمەوێت تووڕەت بکەم. کاردانەوەی تۆ بەرامبەر بیانوو و ڕەخنەکانم کەسایەتیی تۆ لەچاوی مندا دیاری دەکات.

13- موناقەشە مەکە

تەنانەت ئەگەر هەڵە بم، حەزم لەوە نییە بۆم ڕوونبکەیتەوە کە هەڵەم. ڕەنگە تۆی فرۆشیار لە موناقەشە لەگەڵ کڕیاردا براوە بیت، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە دۆڕاویت، چونکە فرۆشێکت لەدەستدا.

14- گومانم بۆ دروست مەکە

تا ئاڵۆزتر قسە بکەیت، ئەگەری کڕینی من کەمتر دەبێتەوە.

15- فرۆشیار بە

کاتێک لەناو بزنسەکەی تۆدام، حەزم بە گوێبیستبوونی نرخی دۆلار و نەبوونی موچە و هەبوونی قەیران و ئەو جۆرە قسانە نییە، هەرگیز باسی ئەو بابەتانەم بۆ مەکە.

داواکردنی کتێبەکانمان

[su_button url=”https://forms.gle/9ignv41VZcUccJo48″ center=”yes” icon=”icon: shopping-cart” text_shadow=”0px 0px 0px #000000″]داواکردن[/su_button]

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

ئەم مەقالەیە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
تێلیگرام واتساپ
نووسەر KarsazyShadman

دامەزرێنەری کارسازی شادمان و نووسەری کتێبەکانی پڕۆژەی شادمانی.

مەقالەی پەیوەندیدار

هەموو مەقالەکان ←

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *