چۆن کڕیاری ڕاست لە بازاڕدا دەستنیشان دەکەیت؟
گەورەترین تاقیکردنەوە کە کات و وزەی فرۆشیارێکی تەلەفۆنی بەفیڕۆ دەدات، تەلەفۆنکردنی هەڕەمەکییە. زۆرجار بزنسەکان لیستێکی درێژ لە ژمارەی جۆراوجۆر دەدەنە دەست تیمی فرۆشی تەلەفۆنی و داوایان لێدەکەن تەلەفۆن بۆ هەمووان بکەن. ئەنجامەکە چی دەبێت؟
- سەدان وەڵامی نەرێنی.
- ماندووبوونی دەروونیی کارمەندەکە.
- کەمبوونەوەی فرۆش.
ڕاستییەکی حاشانەگر هەیە کە دەڵێت: (ئەگەر هەوڵبدەیت بەرهەمەکەت بە هەموو کەسێک بفرۆشیت، بە هیچ کەسێکی نافرۆشیت). کلیل و بنەمای سەرەکیی سەرکەوتن لە فرۆشتنی تەلەفۆنیدا، دۆزینەوە و ئاڕاستەکردنی پەیامەکەتە بۆ (کەسی ڕاست).
کڕیاری ڕاست کێیە؟

بۆ ئەوەی بزانیت ئەو ژمارەیەی پێش لێدانی تەلەفۆنەکە لەبەردەستتە کڕیارێکی ڕاستەقینەیە یان نا، پێویستە سێ مەرجی سەرەکی تێدا کۆببێتەوە:
١.بەرهەمەکەت دەناسێت (یان لە بوارەکەت تێدەگات): کڕیاری ڕاست پێشوەختە چەمک یان ناوی براندەکەت، یان لانی کەم ئەو بوارەی تۆی پێشتر بیستووە. کاتێک تەلەفۆن بۆ کەسێک دەکەیت کە هیچ بیرۆکەیەکی لەسەر جۆری کارەکەت نییە، دەبێت نیو کاتژمێر تەنها لە گرنگیی بوارەکە تێی بگەینیت، ئەمەش چانسی فرۆشتن کەم دەکاتەوە.
٢.پێویستی بە بەرهەمەکەت هەیە: ئەمە گرنگترین خاڵە. بەرهەمەکەی تۆ دەبێت کێشەیەکی ڕاستەقینە یان پێداویستییەکی ئەو کڕیارە لەو چرکەساتەدا چارەسەر بکات. ئەگەر کڕیارەکە پێویستی بەو چارەسەرە نەبێت، تەنانەت ئەگەر بە نیوەی نرخیش پێشکەشی بکەیت، لێت ناکڕێت.
٣.توانای دارایی کڕینی هەیە: لە بازاڕی کوردستاندا، زۆرجار کڕیارەکە بەرهەمەکەت دەناسێت و زۆریش پێویستی پێیەتی، بەڵام بودجە و توانای دارایی فەراهەم نییە بۆ ئەوەی ئێستا بڕیاری کڕین بدات. فرۆشیاری لێهاتوو کاتی خۆی تەنها لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەسەر دەبات کە بودجەی پێویستیان بۆ ئەم کڕینە تەرخان کردووە.
چۆن ڕێگری لە تەلەفۆنی هەڕەمەکی دەکەیت؟
بۆ ئەوەی ڕێژەی سەرکەوتنی تەلەفۆنەکانت بەرز بکەیتەوە، پێش ئەوەی پەیوەندی بکەیت، پرۆسەی پۆلێنکردن (Qualification) ئەنجام بدە. سەیری داتاکان بکە:
- ئایا ئەم کەسە پێشتر سەردانی پەیجەکەتانی کردووە؟
- ئایا خاوەن بزنسێکە کە بە ڕاستی پێویستی بەم خزمەتگوزارییە هەیە؟
- ئایا توانای کڕینی بەرهەمەکەی هەیە؟
کاتێک بەم سێ پێوەرە لیستەکەت کورت دەکەیتەوە، لە جیاتی سەد تەلەفۆنی بێسوود، بیست تەلەفۆنی ئاڕاستەکراو دەکەیت، بەڵام ئەنجامی فرۆشتنەکەت چەند هێندە زیاتر دەبێت.
دەرەنجام
فرۆشتنی تەلەفۆنی کایەی (بەخت و ڕێکەوت) نییە، بەڵکو زانستی نیشانەگرتنە. کاتێک واز لە تەلەفۆنی هەڕەمەکی دەهێنیت و تەنها جەخت لەسەر ئەو کەسە دەکەیتەوە کە دەتدۆزێتەوە، پێویستی پێیەتی و توانای کڕینی هەیە، وزەی خۆت دەپارێزیت و بزنسەکەشت بەرەو قۆناغێکی باڵاتری پڕۆفیشناڵبوون دەبەیت.