چۆن هەڵسوکەوت بکەم کاتێک بزنسەکەم لە زەرەردایە؟

چۆن هەڵسوکەوت بکەم کاتێک بزنسەکەم لە زەرەردایە؟

هەموو بزنسێک چ گەورە بێت یان بچووک، لە قۆناغێکدا ڕووبەڕووی زەرەر دەبێتەوە. کاری گرنگ ئەوەیە بزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، تا ئەم قۆناغە تێببەڕێنین.

لەم وتارەدا بە ٤ خاڵە ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن دەتوانین مامەڵی ئەم دۆخە بکەین:

١. بە داتاوردبینی بکە:

یەکەم هەڵە کە خاوەن بزنسەکان دەیکەن، بڕیاردانە لەژێر کاریگەریی ترس و دڵەڕاوکێدا.

ئەوەی کە پێویستە بیکەیت:
سەیری ژمارەکان بکە هەروەها ئەم چەند پرسیارە لە خۆت بکە

  • زەرەرەکە لە کوێدایە؟
  • ئایا خەرجییەکانت زۆرن؟
  • فرۆشت کەمیکردووە؟

تێبینی: تا سەرچاوەی کێشەکە نەدۆزیتەوە، ناتوانیت چارەسەری بکەیت.

 

٢. خەرجییەکان کەمبکەوە:

لە کاتی زەرەردا هەموو دینارێک گرنگی خۆی هەیە. پێداچوونەوە بە خەرجییە مانگانەکانتدا بکە. هەر شتێک کە ڕاستەوخۆ بەشدار نییە لە هێنانی فرۆش، بۆ ماوەیەک ڕایبگرە.

 

تێبینی: ئۆکسیجێنی بزنس لە کاتی قەیراندا (کاش)ە، هەربۆیە پێویستە لە بارودۆخە سەختەکاندا بزنسەکەمان کاشی زۆرتربێت.

 

٣.پڕفرۆشترین بەرهەمت دیاری بکە:

زۆرجار بزنسەکان هەوڵ دەدەن هەموو شتێک بفرۆشن بۆ ئەوەی قەرەبووی زەرەر بکەنەوە، بەڵام ئەمە هەڵەیە. تیشک بخەرە سەر ئەو کاڵا یان خزمەتگوزارییانەی کە زۆرترین قازانجیان هەیە و کڕیار زۆرترین داوایان دەکات. وزەت لەسەر شتە بێسوودەکان بەفیڕۆ مەدە.

 

٤.دووبارە هێنانەوەی کڕیار:

لە کاتی قەیراندا، کڕیارە کۆنەکانت باشترین هاوڕێتن.

چۆن کڕیارە کۆنەکانمان بهێنینەوە تا کڕینمان لێ بکەن؟

پەیوەندییان پێوە بکە.
ئۆفەری تایبەتیان بۆ بنێرە.
گوێ بۆ خواستی ئەوان بگرە.

هەندێکجار تەنها گۆڕانکارییەکی بچووک لە شێوازی مامەڵەکردنت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی متمانە و زیادبوونی فرۆش.

 

پووختەی وتار: 
زەرەرکردن هەمووکات نیشانەیەکی خراپ نییە، بەڵکو نیشانەیەکە بۆ خاوەن بزنس تا بزانێت کە بزنسەکەی پێویستی بە گۆڕانە.
ئەو بزنسانەی وردبینی داتاکانیان دەکەن، خەرجییەکانیان کەمدەکەنەوە کە فرۆش دروست ناکات هەروەها کڕیارە کۆنەکانیان لە بیرناکەن، توانای مانەوەیان بەرزترە بە بەراورد بە بزنسەکانی تر.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *