Karsazy ShadmanKarsazy Shadman

هەڵەیەکی کوشندەی فرۆشیار لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کڕیار!

کاتێک فرۆشیار بە کڕیار دەڵێت فێڵت لێ کراوە و کاڵاکەت عادییە، دڵی کڕیار دەشکێنێت. لەم وتارەدا دەزانیت چۆن بە هێمنی و ڕێزەوە مامەڵە بکەیت و متمانەی کڕیار بەدەست بهێنیت.

  • KarsazyShadman
  • 3 خولەک خوێندنەوە
  • 4 خوێنەر
هەڵەیەکی کوشندەی فرۆشیار لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ کڕیار!
ناوەڕۆکی ئەم مەقالەیە6
  1. با بزانین بۆچی و دەبێت فرۆشیاری باش چۆن مامەڵە بکات:
  2. ١.شکاندنی کاڵای کڕیار، واتە شکاندنی خودی کڕیارەکە:
  3. با بە نموونەیەک باشتر ڕوونی بکەینەوە:
  4. ٢.کەواتە فرۆشیاری باش چۆن مامەڵە دەکات؟
  5. ٣.دەبێت بزانین جیاوازیی نێوان ڕەخنەگرتن و پێشکەشکردنی باشتر چییە؟
  6. دەرئەنجام

هەندێکجار لە ناو بازاڕدا دەچینە دوکانێک بۆ کڕینی شتێک، بەڵام فرۆشیارەکە بە حیسابی خۆی دەیەوێت متمانە دروست بکات و خۆی وەک کەسێکی زۆرزان و شارەزا نیشان بدات، بەڵام بێ ئەوەی هەستی پێ بکات کاڵاکەی دەستی کڕیار ناشرین دەکات و دڵی دەشکێنێت!

بۆ نموونە؛ کڕیارێک دێتە ناو دوکان و کاتژمێرێکی لە دەستدایە کە ماوەیەکی زۆرە هەیەتی و ئەوەندەی بە دڵ بووە کە هاتووە ڕەنگێکی تری لێ بکڕێت (بۆ نموونە ڕەنگی گۆڵدەکەی). کەچی فرۆشیارەکە یەکسەر لێی دەپرسێت:

  • ئەوە بە چەندت کڕیوە؟
  • لە کوێت کڕیوە؟
  • وەڵا ئەوە نائەسڵە و عادییە، فێڵیان لێ کردوویت و من هەرگیز شتی وا ناهێنمە دوکانەکەم!

ئەم قسانە لە بری ئەوەی متمانە دروست بکەن، گورزێکی کوشندەن لە فرۆشەکەت.

با بزانین بۆچی و دەبێت فرۆشیاری باش چۆن مامەڵە بکات:

١.شکاندنی کاڵای کڕیار، واتە شکاندنی خودی کڕیارەکە:

کاتێک تۆ بە کڕیار دەڵێیت (ئەو شتەی پێتە هیچ نییە و فێڵت لێ کراوە)، لە مێشکی کڕیاردا ئەم پەیامە دەگات کە تۆ پێی دەڵێیت: تۆ شارەزایت نییە و بڕیارەکانت هەڵەن!

ئەمەش هەستێکی زۆر ناخۆش لای کڕیار دروست دەکات؛ دڵی لەو شتەش سارد دەبێتەوە کە خۆی حەزی لێ بووە، و لە تۆش تووڕە دەبێت چونکە هەست دەکات کەسایەتی شکاندووە. لە ئەنجامدا نەک هەر هیچت لێ ناکڕێت، بەڵکو جارێکی تریش بە بەردەم دوکانەکەتدا تێناپەڕێت.

با بە نموونەیەک باشتر ڕوونی بکەینەوە:

کڕیار: سڵاو ئەرک نەبێت لەم کاتژمێرەتان هەیە؟ خۆم ئەم کاتژمێرە سلڤەرەم هەیە و ماوەیەک بەکاری دێنم، وە بێ کێشەیە. پێم خۆشبوو ڕەنگی گۆڵدەکەشی بکڕم.

فرۆشیار: سڵاوتان لێبێت، بەخێربێن.
خۆتان بە چەند کڕیوتانە؟
کڕیار: بۆچی؟  ٢٠ هەزارێکم پێداوە.
فرۆشیار: بابە تۆ هەڵخەڵەتاوی، من هەر لەوە ناهێنمە دووکان بیشیهێنم ڕەنگە بیدەمە ١٠هەزار، ئەوە نا عەسڵە.
کڕیار: ماوەیەکە بەکاری دێنم و کێشەی نییە.
فرۆشیار: واز لەوە بێنە من دانەیەکی دەرەجە یەکت پیشان دەدەم.

لەم بارودۆخە کڕیار تەواو دوودڵ دەبێت و باوەڕ بەم فرۆشیارەش ناکات و دەیەوێت یەکسەر بڕوات.

٢.کەواتە فرۆشیاری باش چۆن مامەڵە دەکات؟

فرۆشیاری زیرەک و پسپۆڕ هەمیشە ڕێز لە کڕیار و لەو شتانەش دەگرێت کە پێشوەختە کڕیویەتی یان حەزی لێیانە. تەنانەت ئەگەر تۆ بە تەواوی بزانیت ئەو کاتژمێرە یان ئەو کاڵایەی پێیەتی ئەسڵ نییە، هەرگیز بە ناشرینی باسی مەکە. لە بری ئەوە، بە زەردەخەنە و هێمنییەوە پێی بڵێ:

بە دڵی خۆش بەکارت هێنابێت و زۆر جوانە لە دەستتدا. بەڵام ڕاستییەکەی ئێمە ئەو جۆرەمان نییە و کۆمەڵێک مۆدێلی ترمان هەیە، فەرموو با نیشانت بدەم.

٣.دەبێت بزانین جیاوازیی نێوان ڕەخنەگرتن و پێشکەشکردنی باشتر چییە؟

لە بری ئەوەی شتەکەی ئەوت لا بێ بەها بێت، ڕێز لە هەڵبژاردنەکەی بگرە و پاشان کاڵاکانی خۆت بە شێوەیەکی ئەرێنی بخەرە ڕوو.

کاتێک کڕیار دەبینێت تۆ ڕێز لە سەلیقەی دەگریت و شکۆی دەپارێزیت، هەست بە ئاسوودەیی دەکات و بە دڵێکی کراوەوە سەیری کاڵاکانی تۆ دەکات؛ تەنانەت ئەگەر ئەو مۆدێلەی ئەویشی لێ نەبێت، زۆر جار بڕیار دەدات دانەیەکی تر لە تۆ بکڕێت چونکە مامەڵە جوانەکەتی بەدڵ بووە.

دەرئەنجام

متمانە دروستکردن بە ناشرینکردنی کاڵای خەڵک و شکاندنی کڕیار نابێت.

ڕێزگرتن لەو کاڵایانەی کڕیار پێشوەختە کڕیویەتی و بەکارهێنانی وشەی شیرین و هێمنانە، هەم دڵی کڕیار دەپارێزێت و هەم دەرگای فرۆشتنێکی نوێ بە ڕووتدا دەکاتەوە.

نوسین: تیمی کارسازی شادمان

ئەم مەقالەیە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
تێلیگرام واتساپ
نووسەر KarsazyShadman

دامەزرێنەری کارسازی شادمان و نووسەری کتێبەکانی پڕۆژەی شادمانی.

مەقالەی پەیوەندیدار

هەموو مەقالەکان ←

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *