بۆچی نابێت هەرگیز لە فێربوونی فرۆش بوەستین؟

بۆچی نابێت هەرگیز لە فێربوونی فرۆش بوەستین؟

 

زۆرێک لەوانەی تازە پێ دەخەنە جیهانی بزنسەوە، یان تەنانەت هەندێک لە فرۆشیارە کۆنەکانیش، بە هەڵە وا بیر دەکەنەوە کە خوێندنەوەی ۱۰ کتێب یان بەشداریکردن لە خولێکی ڕاهێناندا بەسە بۆ ئەوەی ببنە مامۆستای فرۆش. بەڵام ڕاستییەکە شتێکی ترە: (فرۆش لەپڕ کۆتایی نایەت، بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامی تەواونەبووە).

 

کاتێک پێمان وابێت هەموو شتێکمان زانیوە، ڕێک لەو شوێنەدا دەستپێکی پاشەکشێ و شکستی کارەکەی خۆمان دەنووسینەوە.

 

لەم وتارەدا ٣ خاڵی گرمگ باس دەکەین کە بۆ نابێت لە فێربوونی فرۆش بوەستین:

 

۱. بازاڕ ڕۆژانە لە گۆڕاندایە:

 

ئەو ڕێگایەی پێنج ساڵ بەرلە ئێستا پێی دەفڕۆشرا، ئەمڕۆ بە کەڵک نایەت. خاوەنکار و کارمەندی گەنج و نوێ ڕۆژانە دێنە ناو بازاڕەوە. ئەم نەوە نوێیە بە هۆشیاریی تر، ئامرازی نوێتر، و تەکنەلۆجیای ڕۆژەوە کار دەکەن. ئەگەر تۆ خۆت نوێ نەکەیتەوە، بازاڕ جێتدەهێڵێت.

 

 

۲. کڕیارەکان دەگۆڕێن و پرسیاری نوێ دروست دەبن:

 

کڕیاری ئەمڕۆ زۆر هۆشیارترە لە کڕیاری دوێنێ. زانیاری لەبەردەستدایە و بە ئاسانی بەراوردی نرخ و کوالێتی دەکات. لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، خواستی کڕیار، گومانەکانی، و پرسیارەکانی دەگۆڕێن.

فرۆشیارێک سەركەوتوو دەبێت کە ڕۆژانە فێری وەڵامی گونجاو بێت بۆ پرسیارە نوێیەکانی کڕیار.

 

 

٣. فرۆش تەنها زانیاری نییە، هونەرێکی زیندوە:

 

کتێب و خولەکان تەنها بنەما تیۆرییەکانت پێ دەڵێن، بەڵام جێبەجێکردنیان لە ژیانی ڕاستەقینە پێویستی بە راهێنانی ڕۆژانە هەیە. فرۆش وەک وێنەکێشان یان مۆسیقا وایە؛ تا زیاتر ڕاهێنان بکەیت، دەستت ڕەوانتر دەبێت.

(ئاماژەکانی دەموچاو، تۆنی دەنگ هەروەها تێگەیشتن لە دەروونناسیی کڕیار) هەموویان ئەو هونەرانەن کە تەنها بە فێربوونی بەردەوام تیژ دەبنەوە.

 

 

ڕاسپاردەی کۆتایی بۆ خاوەنکار و فرۆشیاران!!

 

ئەگەر دەتەوێت لە بازاڕدا بمێنیتەوە و گەشە بکەیت، ئەم ڕێسایە بکه بە دروشمی خۆت: (هەرگیز لە فێربوون مەوەستە).

 

  • هەر کڕیارێک کە دێتە ژوورەوە، ئەزموونێکی نوێیە. هەر مامەڵەیەک کە سەرکەوتوو نابێت، وانەیەکی نوێیە. کتێبخوێندنەوە و بەشداریکردن لە خولدا سەرەتای ڕێگاکەن، نەکگەیشتن بە کۆتایی.
  •  ئامادەبە بۆ فێربوونی شتی نوێ، تاقیکردنەوەی ڕێگای نوێ و گوێگرتن لە بازاڕ چونکە بازاڕ ڕەحم بەوانە ناکات کە بە زانیارییە کۆنەکانیانەوە بەردەوامدەبن.

 

 

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *