کەی وە چۆن لە بزنسدا بڵێین نەخێر؟

 کەی وە چۆن لە بزنسدا بڵێین نەخێر؟

لە سەرەتای دەستپێکردنی هەر بزنسێکدا، وا ڕاهاتووین کە بە هەموو دەرفەت، پڕۆژە و کڕیارێک بڵێین بەڵێ. پێمان وایە ڕەتکردنەوەی هەر پێشنیارێک واتە لەدەستدانی پارە. بەڵام کاتێک بزنسەکەت گەشە دەکات، تێدەگەیت کە گەورەترین مەترسی بۆ سەر کات و سەرمایەکەت، نەزانینی وتنی وشەی (نەخێر)ە.

وتنی (نەخێر) نیشانەی لاوازی یان لەخۆباییبوون نییە، بەڵکو هێمایەکە بۆ ئەوەی تۆ ستراتیژیەتێکی ڕوونت بۆ کارەکەت هەیە.

لەم وتاردا بە ٤ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە کە کەی بڵێین (نەخێر):

١.کاتێک داواکارییەکە لە دەرەوەی پسپۆڕیی تۆدایە: ئەگەر کڕیارێک داوای خزمەتگوزارییەک یان بەرهەمێک دەکات کە کار هەروەها تایبەتمەندی تۆ نییە؛ قبوڵکردنی تەنها لەبەر پارە، کاتت بەفیڕۆ دەدات و لەوانەیە ناوبانگیشت لەکەدار بکات.

٢. کاتێک کڕیارەکە بەهای کارەکەت دادەبەزێنێت: کڕیارێک کە ڕێزی ماندووبوون و نرخی ڕاستەقینەی کارەکەت ناگرێت، تەنها کاتت پێ دەکوژێت. ئەم جۆرە کڕیارانە زۆرجار کێشە و داواکارییەکانیشیان لە کڕیارە ئاساییەکان زیاترە.

٣. کاتێک هاوبەشییەکە لەگەڵ بەهاکانی تۆدا ناگونجێت: ئەگەر هاوبەشێکی بزنسی پێشنیارێکی بۆ کردوویت کە لە ڕووی:

  • یاسایی
  • ئەخلاقی
  • ئامانجی گشتی بزنسەکەت.

ناگونجێت و نا ئاسوودەت دەکات، دوودڵ مەبە لە ڕەتکردنەوەی.

٤. کاتێک کات و توانای جێبەجێکردنت نییە: قبوڵکردنی پڕۆژەی زیاتر لە توانای تیمەکەت، دەبێتە هۆی دابەزینی کوالیتی کارەکەت و لەدەستدانی متمانەی بازاڕ.

تێبینی گرنگ:

گرنگتر لە خودی ڕەتکردنەوەکە، شێوازی دەربڕینیەتی. دەتوانیت بە جۆرێک بڵێیت (نەخێر) کە لایەنی بەرامبەر زویر نەبێت و دەرگای پەیوەندییەکانی داهاتووش دانەخرێت.

لێرەدا بە ٣ ڕێگە ڕوونی دەکەینەوە چۆن بە شێوازێکی پیشەییانە هەروەها بەڕێزەوە بڵێیت نەخێر:

١.ڕاستگۆ و ڕوون بە: پێویست ناکات بیانووی ناڕاست بهێنیتەوە. زۆر بە سادەیی بڵێ: له‌م کاته‌دا ته‌واوی کات هەروەها توانامان بۆ پڕۆژه‌کانی ئێستامان تەرخان کردووە، بۆیە ناتوانین کارێکی نوێ وەربگرین بەو کوالیتییەی کە شایستەی ئێوە بێت.

٢.سوپاسگوزاری پیشان بدە: هەمیشە بە سوپاسکردن بۆ متمانەکەیان دەست پێبکە. بۆ نموونە: زۆر سوپاس بۆ پێشنیارەکەتان هەروەها کە ئێمەتان هەڵبژاردووە، بەڵام…

( بە ڕاستگۆیی باروودۆخی ئەو کاتەی بۆ ڕوون بکەوە کە توانا و کاتتان لەو کاتە بۆ شتێکی دیکەیە).

 ٣.چارەسەری جێگرەوە پێشنیار بکە: ئەگەر دەتوانیت، ڕێگەیەکی تریان نیشان بدە. بۆ نموونە: کەسێکی تر یان کۆمپانیایەکی تریان پێ بناسێنە کە دەتوانێت کارەکەیان بۆ بکات. ئەمە پیشانی دەدات کە تۆ هێشتا دڵسۆزیت.

قسەی کۆتایی

هەموو نەخێرێک کە بە کڕیار یان هاوبەشێکی نەگونجاوی دەڵێیت، لە ڕاستیدا بەڵێ یەکی بەهێزە بۆ:

کاتەکەت

بۆ کوالیتی کارەکەت

بۆ ئەو کڕیارانەی کە بە ڕاستی قەدری کارەکانت دەزانن.

وتنی نەخێر  بەشێکە لە پاراستنی بزنسەکەت.

 

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *