Karsazy ShadmanKarsazy Shadman

کڕین پێویستی نییە و هەستوسۆزە!

زۆربەی کات مرۆڤەکان بەهۆی پێویستییەوە شت ناکڕن، بەڵکو کاتێک هەست و سۆزیان دەجوڵێت بڕیاری کڕین دەدەن. لەم بابەتەدا دەزانیت چۆن وەک فرۆشیارێکی زیرەک کار لەسەر هەستی کڕیارەکانت بکەیت.

  • KarsazyShadman
  • 2 خولەک خوێندنەوە
  • 4 خوێنەر
کڕین پێویستی نییە و هەستوسۆزە!
ناوەڕۆکی ئەم مەقالەیە6
  1. با بە چەند نموونەیەکی زیندووی ڕۆژانە بزانین چۆن هەستوسۆز کڕیار دەجوڵێنێت:
  2. ١. کڕینی جلوبەرگ؛ گەڕان بەدوای (متمانە و کەشخەیی):
  3. ٢. گۆڕینی ئۆتۆمبێل و چوونە ڕێستۆرانتی گرانبەها:
  4. ٣. نۆرەگرتن بۆ ئایفۆن و نەشتەرگەریی جوانکاری:
  5. کەواتە تۆ وەک فرۆشیار چۆن ئەمە بەکاربهێنیت؟
  6. دەرئەنجام

زۆرێک لە فرۆشیاران وا دەزانن خەڵک تەنها کاتێک شت دەکڕن کە بەڕاستی پێویستیان پێی بێت. بەڵام ئەگەر سەیرێکی وردی بازاڕ و ڕەفتاری خەڵک بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ڕاستییەکە زۆر جیاوازە؛ کڕین پێویستی نییە و هەستوسۆزە!

با بە ڕوونی ئەمە بڵێن: بەڵێ ئێمە کڕیارمان هەیە کە بەس لە پێویستیدا کڕین دەکەین بەڵام ڕێژەی زۆری کڕینەکان مەرج نییە پێویستی بێت.

مرۆڤەکان زۆربەی کات بە مێشک و لۆژیک بڕیاری کڕین نادەن، بەڵکو کاتێک (هەستوسۆزیان دەجوڵێت)، دەست دەبەن بۆ گیرفانیان و پارە خەرج دەکەن. ئەرکی فرۆشیاری زیرەک ئەوەیە کە لە بری باسکردنی وشکی کاڵاکە، ئەو هەستە لە ناخی کڕیاردا بجوڵێنێت.

با بە چەند نموونەیەکی زیندووی ڕۆژانە بزانین چۆن هەستوسۆز کڕیار دەجوڵێنێت:

١. کڕینی جلوبەرگ؛ گەڕان بەدوای (متمانە و کەشخەیی):

جاری وا هەیە کەسێک دێتە ناو دوکان و چاکەتێک یان کراسێک دەکڕێت، لە کاتێکدا ڕەنگە لە ناو کانتۆرەکەی ماڵەوەدا دەیان پارچە جلی نوێ و جوانی تێدابێت! ئەی بۆچی دەکڕێت؟ چونکە پێویستی بە داپۆشینی جەستەی نییە، بەڵکو دەیەوێت:

  • هەست بە کەشخەیی.
  • جیاوازی.
  • متمانەبەخۆبوون. بکات کاتێک دەچێتە ناو خەڵک.

٢. گۆڕینی ئۆتۆمبێل و چوونە ڕێستۆرانتی گرانبەها:

بۆچی کەسێک سەیارەکەی دەگۆڕێت بۆ مۆدێلێکی بەرزتر لە کاتێکدا سەیارەکەی خۆی هیچ کێشەیەکی نییە و هەر هەمان ڕێگەی پێ دەبڕێت؟ یان بۆچی خەڵکانێک پارەیەکی زۆر لە چێشتخانە و کافتریا گرانبەهاکاندا خەرج دەکەن؟

 چونکە لە ناخەوە دەیانەوێت هەست بە پێگەی کۆمەڵایەتی بکەن و بە دەوروبەرەکەیان بڵێن: (ئێمە هەین و شایەنی باشترینین).

٣. نۆرەگرتن بۆ ئایفۆن و نەشتەرگەریی جوانکاری:

ساڵانە دەبینین خەڵکێکی زۆر سەرە دەگرن بۆ کڕینی نوێترین مۆدێلی ئایفۆن، تەنانەت ئەگەر ناچار بن قەرزیشی بۆ بکەن! یان پارەیەکی زۆر دەدەن بە نەشتەرگەریی جوانکاری.

لێرەدا پێویستییەکی سەرەکی لە ئارادا نییە، بەڵکو ئەوە:

  • هەستی ڕازیبوون لە خۆیان.
  • سەرنجڕاکێشان.
  • هاوتابوون لەگەڵ سەردەمدا، وا دەکات ئەو بڕیارە بدەن.

کەواتە تۆ وەک فرۆشیار چۆن ئەمە بەکاربهێنیت؟

کاتێک تێگەیشتیت کە (کڕین پێویستی نییە و هەستوسۆزە)، شێوازی قسەکردن و ڕیکلامەکانت بە تەواوی دەگۆڕێن:

لە بری ئەوەی بڵێیت: ئەم قوماشە لۆکەیە و تەقەڵەکەی بەهێزە، بڵێ: کاتێک ئەمە دەپۆشیت، هەموو چاوەکان لەسەر تۆ دەبن و هەست بە شکۆ و کەشخەیی دەکەیت.

هەمیشە وێنەی ئەو هەستە خۆشە لە مێشکی کڕیاردا بکێشە کە دوای کڕینی کاڵاکەی تۆ پێی دەگات.

دەرئەنجام

لە بازاڕی ئەمڕۆدا، ئەو فرۆشیارە سەردەکەوێت کە دەزانێت مرۆڤەکان کاڵا ناکڕن، بەڵکو (ئەو هەستە دەکڕن کە کاڵاکە پێیان دەبەخشێت).

هەر کاتێک توانیت لە ڕێگەی قسەکانت و شێوازی خستنەڕووی کاڵاکەتەوە هەستوسۆزی کڕیار بجوڵێنیت، ئیتر نرخ و پێویستی نابنە ڕێگر و کڕیار بە دڵخۆشییەوە بڕیاری کڕین دەدات.

نوسین: تیمی کارسازی شادمان

ئەم مەقالەیە بۆ هاوڕێکانت بنێرە
تێلیگرام واتساپ
نووسەر KarsazyShadman

دامەزرێنەری کارسازی شادمان و نووسەری کتێبەکانی پڕۆژەی شادمانی.

مەقالەی پەیوەندیدار

هەموو مەقالەکان ←

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *