چۆن کڕیاێکی گومانبەر بگۆڕین بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە؟

یەکێک لە جۆرانەی کڕیار کە فرۆشیاران بەردەوام مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، ئەو کڕیارانەن کە بەردەوام گومانبەر و دوودڵن. چەندین جار دێن، پرسیاری زۆر دەکەن، بەڵام هەرگیز ناکڕن. گۆڕینیان بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە پێویستی بە تێگەیشتن و ستراتیژێکی زیرەکانە هەیە.
لێرەدا باس لە ٦ خاڵی ناسەرەوە دەکەین کە دەتوانین کڕیاری گومانبەری پێبناسینەوە:

  • چەندین جار سەردان دەکەن بەبێ ئەوەی کڕین ئەنجام بدەن
  • پرسیاری زۆر زۆر دەکەن لەسەر هەمان شتەکان
  • بەردەوام نرخەکان بەراورد دەکەن
  • بەردەوام ڕستەی “بیری لێ دەکەمەوە” بەکاردەهێنن
  • نیگەرانییەکانیان بە شێوەیەکی زیادەڕەوییە لە کوالێتی و گەرەنتی
  • بەدوای ڕەخنەی نەرێنیدا دەگەڕێن

٤ لە هۆکارەکانی گومان بردنی کڕیار باس دەکەین:
١. ئەزموونی خراپی پێشوو: لەوانەیە لە ڕابردوودا فێڵی لێکرابێت.
٢. نەزانینی بازاڕ: زانیاری پێویستیان نییە بۆ بڕیاری دروست.
٣. ترس لە پەشیمانبوونەوە: دەترسن دوای کڕین پەشیمان ببنەوە.
٤. زۆری بژاردە: سەرلێشێواون لە زۆری بژاردەکان.
دەتوانین بە بەکارهێنانی ئەم ٦ ستراتیژییە بیرکردنەوە و گومانیان گۆڕین:

  • یەکەم: دروستکردنی باوەڕپێکراوی:
    • ڕاستگۆی: هەرگیز درۆ مەکە، ئەگەر کێشەیەک هەیە بە ڕاستی باسی بکە
    • بەڵگە پێشکەش بکە: فیدباکی کڕیاران، بڕوانامەکان، ساڵانی ئەزموون
  • دووەم: کەمکردنەوەی مەترسی:
    • گەرەنتی بەهێز: گەرەنتی درێژخایەن و ڕوون پێشکەش بکە
    • مافی گەڕانەوە: “ئەگەر دڵخۆش نەبوویت، پارەکەت دەگەڕێتەوە”
    • تاقیکردنەوە: ڕێگەیان بدە بەرهەمەکە تاقی بکەنەوە
    • فیدباک: ڤیدیۆ و وێنەی کڕیارانی ڕازی
  • سێیەم: پەروەردەکردنی کڕیار:
    • زانیاری پێشکەش بکە: فێریان بکە چۆن بەرهەمێکی باش هەڵبژێرن
    • بەراوردی ڕوون: جیاوازی نێوان جۆرەکان ڕوون بکەرەوە
    • ڕێنمایی: ئامۆژگاری دوای کڕین پێشکەش بکە
  • چوارەم: دروستکردنی پەیوەندی:
    • گوێگرتن: بە وردی گوێ لە نیگەرانییەکانیان بگرە
    • ئارام بە: هەرگیز فشاریان مەخەرە سەر
    • ڕاوێژکار بە: یارمەتیان بدە باشترین بڕیار بدەن تەنانەت ئەگەر ئێستا لای تۆش کڕینەکەیان ئەنجام نەدەن
  • پێنجەم: دەلیلی کۆمەڵایەتی:
    • ژمارەکان: نموونە: “زیاتر لە ٥٠٠ کڕیار لێمان کڕیوە”
    • چیرۆکی سەرکەوتن: باس لەو کڕیارانە بکە کە هەمان نیگەرانییان هەبوو
    • کەسانی ناسراو: ئەگەر کەسانی باوەڕپێکراو لێت دەکڕن باسیان بکە
  • شەشەم: تەکنیکی دەروونی:
    • کەمکردنەوەی بژاردە: تەنها ٢-٣ بژاردەی باش پێشکەش بکە
    • دەستپێکی بچووک: “دەکرێت یەکەم جار بەرهەمێکی بچووک تاقی بکەنەوە”
    • شوێنکەوتنی زیرەکانە: پەیوەندی بەردەوام بەڵام پێویستە لێزان بین

٤ تەکنیکی پراکتیکیی کە دەتوانیت جێ بە جێیان بکەیت:
١. وەڵامی پرسیارەکان پێشوەختە: “لە ئێوە تێدەگەم لەوانەیە ئەم پرسیارانەت هەبێت: گەرەنتی، کوالێتی…”
٢. ڕوون بوون و ڕاستگۆی: تەنها باس لە سەرکەوتن مەکە، لادایەنەکانی دیکەش باس بکە بۆ باوەڕپێکراوی. نموونە: “ئەم بەرهەمە زۆرینەی کەس توانیویانە سودێکی زۆر باشی لێ وەربگرن بەڵام کەسانێکیش هەبوون کە نەینتوانیووە سودی لێ ببینن”.
٣. تاقیکردنەوەی بەرهەم: ڕێگەیان بدە بەرهەمەکە تاقی بکەنەوە.
٤. بەراوردی ڕاستەوخۆ: بەرهەمەکان لە لایەک بەرامبەر بەیەکتر دابنێ.
نموونەیەکی گفتوگۆ:
کڕیار: “نازانم، لەوانەیە، پێویستە بیری لێ بکەمەوە.”
فرۆشیار: “تێدەگەم. ئایا دەتوانم بپرسم چی وات کردووە گومانتان بۆ دروست بێت و دوو دڵ بن؟”
کڕیار: “نازانم کوالێتیەکەی باشە؟.”
فرۆشیار: “با پیشانت بدەم. ئەم بەشە لە ماددەی بەهێز دروستکراوە، گەرەنتی ٢ ساڵمان هەیە، و ئەمانە ڕەخنەکانی کڕیارانن. با پێشنیارێکت بۆ بکەم: تاقیی بکەرەوە بۆ یەک هەفتە. ئەگەر پێداویستییەکانتانی جێ بە جێ نەکرد، پارەکەتان تەواو دەگەڕێنینەوە. ڕات چۆنە؟”
کۆتایی:
گۆڕینی کڕیارێکی گومانبەر بۆ کڕیارێکی ڕاستەقینە پێویستی بە ئارامی، تێگەیشتن، و باوەڕپێکراوی هەیە. هەبوونی گومان نیشانەی خراپ نییە، بەڵکوو نیشانەیە کە کڕیارەکە بایەخ بە بڕیارەکەی دەدات. ئەرکی تۆ یارمەتیدانە بۆ بڕیاری دڵنیایانە نەک فشارخستنە سەر. بە باوەڕپێکراوی، کەمکردنەوەی مەترسی، و پێشکەشکردنی بەها، تەنانەت گومانبەرترین کڕیارەکانیش دەبنە کڕیارە دڵسۆزەکان.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *