چۆن سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵی لە بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاراندا هەیە؟

بەدەستهێنانی متمانەی کڕیاران یەکێکە لەو خاڵانەی کە پێویستە گرنگی پێ بدەین, چونکە هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەی فرۆشمان و مانەوەی بزنسەکەمان. متمانە کردنی کڕیار بە تەنها بە هەبوونی بەرهەمێکی باش بەدەست نایەت، بەڵکو مامەلەکردن لەگەڵ کڕیاراندا یەکێکە لە گرنگترین خاڵەکان، بە مامەڵەی باش و دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ کڕیاراندا دەتوانین متمانەیان بە دەستبهێنین. یەکێک لە بەهێزترین ئامڕازەکان بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندییە سۆشیاڵ میدیایە.

 

ڕۆژانە ملیۆنان کەس زۆرینەی کاتژمێرەکانی ڕۆژەکەیان بە سێکردنی سۆشیاڵ میدیاوە بەسەر دەبەن، تۆ دەتوانیت ئەم ڕێگەیە بەکار بهێنیت بۆ نیشاندانی کاڵاکانت بە زۆرترین کەس تاکو کڕینت لا بکەن.

لەم مەقالەیەدا باس لە ٤ خاڵ دەکەین کە بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندییە لە سۆشیاڵ میدیا پێویستمان دەبێت:

١.  ڕاستگۆیی:

سەرەکیترین خاڵ کە پێویستمان دەبێت ڕاسگۆییە. بەبێ ڕاستۆیمان لە ئیش و کارمان هیچ شتێکی دیکە گرنگی نامێنێت. هەر ئەمەش هۆکارە کە پێویستە فێڵ و هەڵخەتاندن بەکار نەهێنین. ئەو بزنسانەی کە گەشەیەکی گەورەیان کردووە، ئەو کەسانە بوون کە گرنگیان بە متمانە و ڕاستگۆی داوە لەگەڵ کڕیارەکانیان هەر بۆیە کڕیارەکانیان بەردەوام کڕێنیان لێ دەکەن و کەسی دیکەشیان بۆ پێشنیار دەکەن.

 

 

٢. بەردەوامی:

بۆ ئەوەی متمانەی کڕیار بە دەست بهێنین پێویستمان بە کاتە. ڕۆژانە و بە بەردەوامی پێویست دەکات پۆست هەبێت کە سود بە کڕیار بگەیەنێت، بیرت بێت کە کڕیار بەرژەوەندی خۆی بۆ گرنگە بۆیە پێویستە بەردەوام پۆستێکمان هەبێت کە سوود بە كڕیار بگەیەنێت، ئەم سوودە دەکرێت: زانیاری، پۆستی وردەکاری بەرهەمەکەمان یان شێوازی دروستی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە بەرهەمەکە بێت. گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە بەردەوام بین لە پۆستکردن ئەگەریش ئەو ئەنجامەی نەبێت کە دەمانەوێت، لە کۆتایدا دەگەینە خاڵێکی زۆر باش گەر بەردەوام بین.

٣.  کڕیاری ناڕازی:

ئەو بزنسانەی کە بە خێرای و بە ڕێزەوە وەڵامی ناڕەزاییەکان دەدەنەوە و چارەسەری دەکەن، متمانەیەکی زیاتر دروستدەکەن لای کڕیار. کاتێک کڕیارەکە ستاف دەبینێت سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین و گرنگی بەو شتە دەدەن کە ئەوی بێزار کردووە، متمانەمان پێ دەکات و لە کڕین لامان ناترسێت

٤. ئەزموونی کڕیارانی پێشتر پیشان بدە:

کۆمێنت و فیدباکی کڕیارە کۆنەکان لە سۆشیاڵ میدیادا زۆر کاریگەری لەسەر دروستکردنی پتمانە دەبێت. کاتێک خەڵکی بەرهەمەکەت دەبینن لای کەسانی دیکە دڵیان ئاسودە دەبێت و ترسیان دەڕەوێتەوە.

کۆتایی:

سۆشیاڵ میدیا ئەو بازاڕەیە کە تێیدا متمانە دروست دەبێت یان لەدەست دەچێت. ڕاستگۆیی، بەردەوامی، وەڵامدانەوەی خێرا و پیشاندانی ئەزموونی کڕیاران، ئەمانە چوار ستوونی متمانەن لە سۆشیاڵ میدیادا کە دیاری دەکەن بزنسەکەی تۆش وەک تەواوی بزنسەکانی بازاڕەکە ئاساییە یاخود شایەنی ئەوەیە متمانەی پێ بکرێت و کڕینی لا بکرێت.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *