چۆن سۆشیاڵ میدیا دەتوانێت هاوکارمان بێت لە گەشەپێدانی بنزسەکەمان؟

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا سەرەکیترین ئامڕاز زۆرینەی خەڵکی بە بەردەوامی بەکاری دەهێنن سۆشیاڵ میدیایە، هەروەها یەکێکە لە گرنگترین ئامڕازەکانی گەشەپێدانی بزنسە. چیتر تەنها بۆ پەیوەندیکردن بەکارنایەت، بەڵکو گۆڕاوە بۆ پلاتفۆڕمێکی بەهێز بۆ گەشەکردن، و بازاڕگەری(مارکێتینگ)، هەروەها دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران.  بۆچی سۆشیاڵ میدیا گرنگە بۆ بزنس؟ چونکە سۆشیاڵ میدیا دەرگایەکی کراوەیە بۆ دەستگەشتن بە ملیۆنان کەس. بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا ڕۆژانە لە زیادبووندان. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە کە بتوانین بەبێ خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، خەڵکێکی زۆر بمانناسێت. لەم مەقالەیەدا باس لە ٢ سودی سۆشیاڵ میدیا دەکەین بۆ بزنسەکان:

١. خەرجی کەم: یەکەم سودی کە زۆر گرنگە، ئەویش بە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا خەرجی ڕیکلام کەمتر دەبێت بە بەراورد بە تەلەفیزۆن یان ڕۆژنامە و گۆڤارەکان.

٢. دەست گەشتن بە زۆرترین کەس: دەتوانیت بە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لە ماوەیەکی کەمدا، بگەیتە هەزاران کەس و کڕینت لێ بکەن.

چۆن سود لە سۆشیاڵ میدیا وەربگرین بۆ گەشەپێدانی بزنسەکەمان؟ بە ٥ هەنگاو ڕوونی دەکەینەوە:

١. پلاندانان: پێویستە پلانت هەبێت لە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا دەتەوێت بگەیتە بە چ خاڵێك، بڕیار بدە کە دەتەوێت چی بە دەست بهێنیت. نموونە/ فرۆشی زیاتر، یاخود دەمانەوێت خۆمان بناسێنین بە زۆرترین خەڵک.

٢. ئەو سۆشیاڵ میدیایە هەڵبژێرە کە خۆت زۆر بەکاری دەهێنیت و دەستت لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی ڕاهاتووە.

٣. ناوەڕۆک: پێویستە ناوەڕۆکی پۆستەکانت بە کوالێتیبن، خەڵکی حەز بە ناوەڕۆکێک دەکەن کە سوودێکی لێ وەرگرن، ئەم سوودە دەکرێت زانیاری بێت یان چارەسەری کێشەیەکیان بێت.

٤. بەردەوامی: بەردەوامی سەرەکترین هۆکارە بۆ گەشەکردنی بزنس و فرۆشتنی کاڵاکانی.

٥. دروستکردنی پەیوەندی و متمانە لەگەڵ کڕیار: کڕیارەکان بۆ فرۆشیارێک دەگەڕین تا پارەکانیان لایان خەرج بکەن، وە فرۆشیارەکان بۆ کڕیارەکان دەگەڕێن، لە بازاڕێک پڕ لە قەرەبالغیدا، کە ئێستا سۆشیاڵ میدیاکانیش هاوشێوەی بازاڕەکان پڕ بوون لە خاوەنکار و چاوەڕێی کڕیار دەکەن، یەکێک لەو هۆکارانەی کە هاوکارت دەبێت تا کڕیار متمانەمان پێ بکات و ئێمە هەڵبژێرێت بۆ ئەجامدانی کڕینەکەیان، ئەوەیە کە پەیوەندیەکی باشمان هەبێت لەگەڵ ئەو کەسانەی فۆڵۆومان دەکەن و بەشێکن لە سۆشیاڵ میدیاکانمان.

لە کۆتایدا:

سۆشیاڵ میدیا چیتر هەڵبژاردنێک نییە بۆ بزنسەکان، بەڵکو پێویستییە. بەکارهێنان و بەڕێوەبردنی بە شێوەیەکی دروست دەتوانێت بزنسەکەمان بگەیەنێتە ئاستێکی باشی  گەشەکردن. بەڵام پێویستە بیرتبێت گەشەکردن و سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا بە پۆستێک یان ٢ پۆست ڕوونادات، پێویستی بە هەوڵ و ماندووبونی زۆر و بەردەوامی هەیە.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *