چۆن خەڵکی ئامادە بکەین لە پەیجەکەماندا کڕین بکەن؟

لە زۆرینەی حاڵەیەکاندا لە پەیجەکەماندا کڕیارەکان خۆیان نایەن کڕینمان لێ بکەن.
پێویستە کڕیارەکانت ئامادەبکەیت. زۆرێک لە پەیجەکان کاڵای باشیان هەیە بەڵام ناتوانن بیفرۆشن، چونکە نازانن چۆن کڕیار ئامادە بکەن، تا  بێن و کڕین بکەن.

لەم مەقالەیادا بە ٥ هەنگاوی سادە ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن کڕیارەکانمان ئامادەبکەین تا کڕینمان لێبکەن:

١.  پێش ئەوەی هەوڵی فرۆشتنی بەرهەمەکەت بدەیت، پیویستە متمانەسازی دروستبکەیت:

خەڵکی کاتێک بڕیار دەدات کڕین بکات، کەسێک هەڵدەبژێرێت کە متمانەی پێی هەیە.
ئەگەر پەیجەکەت فۆڵۆوی کەمە یان پۆستی کەمە یان بە ڕوونی کاڵاکانت نیشان نەداوە، کڕیار دوودڵ دەبێت و کڕینەکە لای تۆ ناکات هەرچەند کاڵاکەتی بە دڵ بێت یاخود پێویستیشی بێت.

بە ٣ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە چۆن ئەم متمانەیە دروستبکەین لای کڕیار:

  • بەردەوام پۆست بکە. هەوڵبدە لە زۆرینەی ڕۆژەکانی هەفتە تۆ لەپەیجەکەت پۆستت هەبێت.
  • ئەگەر گونجاوبوو بۆت هەوڵ بدە ڕوخسار یاخود دەنگی خۆت نیشانبدە.
  • فیدباکی کڕیارانی پێشوو بڵاو بکەرەوە

 

٢. چارەسەر بفرۆشە نەک کاڵا:

کاتێک خەڵکی بڕیاری کڕینی کاڵایەک دەدەن، ئەوان لە ڕاستیدا پارە نادەن بە کاڵاکەت و خودی بەرهەمەکەت ناکڕن. بەڵکو ئەوەی بۆیان گرنگە و دەیکڕن ئەوەیە: کە ئەم بەرهەمەی تۆ چی بەوان دەبەخشێت و چ کێشەیەک چارەسەر دەکات.

نموونە: وادابنێ تۆ خاوەنی کرێمێکی پێستیت و دەتەوێت ئەم کرێمە لە ڕێگەی پەیجەکەتەوە بفرۆشیت.

لێرەدا ٢ سیناریۆ هەیە:

١.  “کرێمەکەی ئێمە لە پێکهاتەی سروشتی پێکهاتووە”

٢.  “کرێمەکەی ئێمە لە ٢ هەفتەدا پێستت نەرم و درەوشاوە دەکات”

٢ ئەو شێوازەیە کە پێویستە بەکار بهێنرێت، تا کڕیار بزانێت ئەگەر ئەم کرێمە بکرێت چی بۆ دەکات.

٣. پرسیارەکانی مێشکی کڕیار وەڵامبدەوە:

هەر کەسێک پرسیار بکات ئەوا کڕیارە، کڕیارەکان پرسیاری زۆر لە ناو مێشکیان هەیە و لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا نایپرسن و بەجێمان دەهێڵن، هەر بۆیە پێویستە ئێمە وەڵامی پرسیارەکانی مێشکی بدەینەوە پێشئەوەی بڕوات. زۆرێک لە خاوەنپەیجەکان دەڵێن چۆن پرسیارەکانی ناو مێشکی کڕیار بزانین؟ وەڵام: ئاسانە پۆست و ستۆری دابنێ و لە خەڵکی پرسیاربکە تا تەواوی پرسیارەکانت دەست دەکەوێت.

لێرەدا ٣ بیانووی کڕیار ڕوون دەکەینەوە کە یارمەتیمان دەدات تا وا بکەین کڕیارەکە ئێستا کاڵاکەمان بکڕێت.

“کاتێک کڕیار دەڵێت: نرختان زۆر بەرزە” ← بەهای کاڵاکەی بۆ ڕوون بکەرەوە

” کاتێک کڕیار دەڵێت: متمانەم نییە، یاخود دەڵێن پێشتر کڕیومانە لە شوێنیتر و وا نەبووە ” ← فیدباکی نیشان بدە

کاتێک کڕیار دەڵێت: “دواتر دەیکڕم” ← ئۆفەرێکی کاتی پێبدە، وەک ئەگەر ئێستا بیکڕیت بە داشکاندنی ٪١٠ دەتوانیت بیکڕیت.

٤. سنورداری بەرهەم بەکاربهێنە:

هەندێک جار کڕیارەکان ئەگەر ترسی نەمانی بەرهەمەکەیان لادروست بکرێت، ڕاستەوخۆ کڕین دەکەن.

دەتوانیت ئەم ٢ شێوازە بەکار بهێنیت:

  • “تەنها ١٠ دانە ماوە”
  • “ئەم نرخە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت”

بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە ڕاستگۆبین، چونکە درۆکردن متمانەکە دەشکێت کە ئێمە دەمانەوێت دروستی بکەین.

٥.  پرۆسەی کڕین ئاسان بکە:

زۆرجار کڕیار لە کاتی کڕیندا، لە خوای دەوێت شتێک ڕووبدات تا کڕینەکەی ئەنجام نەدات. ئەگەر پڕۆسەی داواکردنی بەرهەمەکەت قورس و بێزارکەربێت بۆ کڕیار، ئەوا کڕیاری زۆر لە دەست دەدەیت.

چارەسەر:

  • ئەگەر بەرهەمەکانی زۆرن و لینکی بۆ دروست کردوون، پێویستە لینکەکەت تا دەکرێت ئاسانبێت بۆ پڕکردنەوە.
  • کات یاخود کارمەندێک تەرخانبکە بۆ زوو وەڵامدانەوەی نامە و پەیوەندی کریارەکان.

کۆتایی:

بە کورتی ئەوەی پیویستە بیکەیت ئەم پێنج هەنگاوەیە:> متمانەی کڕیار دروست بکە ← بەهای بەرهەمەکەت نیشان بدە ← ترسەکانی کڕیار بڕەوێنەوە ← کڕینەکە ئاسان بکە
کاتێک ئەم چوار هەنگاوەت جێبەجێ کرد — کڕیار بە خۆی دێت.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *