کۆمپانیا و براندە باش و گەورەکانی جیهان لە سەرۆکەوە تا کارمەندەکان کڕیارەکانیان خۆشدەوێت و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. مامەڵە لەگەڵ کڕیارەکانیان دەکەن وەک ئەوەی بە جانتای پڕ لە پارەوە هاتبنە دوکانەکەیان. کاتێک کڕیارێک دێتە لایان هەرگیز لەدەستی نادەن. گرنگی پێدەدەن. هەموو شتێک بۆ کڕیارەکانیان دەکەن تا بکڕن.
تۆی فرۆشیار پێش هەموو شتێک پێویستە کلتوری فرۆشتن لە بزنسەکەتدا دروستبکەیت. چونکە هەموومان دەزانین تاکە ڕێگای مانەوە بریتییە لە فرۆش. ئەمڕۆ باسی ٧ هەنگاوی زۆر ستراتیژی و گرنگ و پێویست دەکەین کە بە جێبەجێکردنیان وادەکەن وەک کۆمپانیا و براندە گەورەکان بفرۆشیت.
-
بەرهەم
ئەگەر فرۆشەکەت کەم بوو، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە کاڵاکەت بپشکنیت. ئایا کاڵاکەم کاڵایەکی گونجاوە بۆ بازاڕی ئەمڕۆ؟ ئایا خەڵک ئامادەن پارە بدەن بەم شتەی من دەیفرۆشم؟ هەندێک جار نرخی کاڵاکەت زۆر گونجاوە و خۆیشت کەسێکی لێهاتوویت و لە هەموو ڕوویەکەوە بێکێشەیت، بەڵام کێشەکە لە کاڵاکەتدایە کە کاڵای ڕۆژ نییە و کڕیار لەئێستادا پێویستیی بەو کاڵایە نییە کە تۆ دەیفرۆشیت.
-
ڕاکێشانی کڕیار و شێوازی فرۆشتنی بەرهەم
شێوازی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵاانت چۆنە؟ شێوازی ڕیکلام و ڕاکێشانی کەسانی نوێ چۆنە؟ پرۆسەی فرۆشتنت چییە؟ پێشنیاری چی دەکەیت بۆ ئەوەی خەڵک بەبێ دوودڵی بەرهەمەکەت بکڕن؟ ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە و بزانە وەڵامەکان لە ئاست چاوەڕوانی کڕیارەکانتدایە؟
هەندێکجار تەنها یەک گۆڕانکاری لە شێوازی فرۆشتنتدا یان لە شێوازی ڕاکێشانی کڕیاردا دەتوانێت بە ئاسانی بزنسەکەت بگۆڕێت (هەندێکجار بۆ باشتر و هەندێکجاریش بۆ خراپتر!).
-
شوێن
کڕیار کاڵاکەی تۆی لە کوێوە دەستدەکەوێت؟ ئایا شوێنی دوکانەکەت گونجاوە؟ ئایا شوێنەکەت قەرەباڵغترینە؟ ڕەنگە پێویستت بە گۆڕینی شوێنەکەت بێت. بەتایبەتی گەر ڕکابەرت زۆر بێت، ئەوکاتە کڕیارەکە ناچار نییە لە تۆ بکڕێت و لە ڕکابەرەکانت نەکڕێت.
-
قسەی خەڵک
لە ڕیکلامی تەلەفزیۆن و سپۆنسەری سۆشیاڵ میدیا کاریگەرتر قسەی خەڵکە، ڕوونتر بڵێین: ئەوەیە کە خەڵک لەبارەی تۆ و بزنسەکەتەوە چی دەڵێن؟ لەنێوان تۆ هەڵدەبژێرن یان ڕکابەرەکانت؟ چۆن وەسفی کاڵاکانت دەکەن؟
کۆتا ئەنجامی لە هەموو توێژینەوەکان دەربارەی کڕیار ئەمەیە: خەڵک چ وشەیەک بەکاردەهێنن بۆ وەسفکردنی کارەکەت؟ چ وشەیەک دێتە مێشکت ئەگەر کەسێک پرسیار لەبارەی تۆ یان بزنسەکەتەوە؟ ڕاستگۆ؟ لێهاتوویی بەرز؟ قسەخۆش؟ متمانەپێکراو؟ خاوەن کاڵای باش؟
ئەگەر هیچکام لەو وشانەی سەرەوە لە خۆت یان بزنسەکەتدا بوونیان نەبوو، ئەوا تۆ هۆکارەکەت دۆزیوەتەوە و پێویستە بەزوویی چارەسەری بکەیت.
-
پێچانەوە (پاکێجینگ)
پێچانەوەی کاڵاکانت لایەنێکی دیاری بزنسەکەتە و هۆکارێکی گرنگی ڕازیبوونی کڕیارە لە کاڵاکانت. زۆرێک لە کۆمپانیاکان پارەیەکی زۆر لە پێشکەشکردنی جوانترین پێچانەوەی کاڵاکانیاندا خەرج دەکەن. نموونەیەکی زیندوو:
چەند ساڵێک بەر لە ئێستا پلەیستەیشن 5 وXBOX Series X بڵاوکرانەوە. هەموومان دەزانین لە ڕکابەریی نێوان پلەیستەیشن و XBOXدا پلەیستەیشن براوەیە. کاتێک PS5 بڵاوکرایەوە یەکەم ڕەخنەیەک کە ڕەخنەگران هەیانبوو لە پلەیستەیشن بریتیبوو لە پێچانەوەی PS5ـەکە کە پێچانەوەیەکی زۆر سەرپێیی و سادەی بۆ کرابوو. پاش چەند ڕۆژێک XBOX Series Xیش بڵاوکرایەوە. ئێکسبۆکس ئەو هەڵەیەی پلەیستەیشنی دووبارە نەکردەوە و بەپێچەوانەوە پاکێجینگێکی زۆر جوان و ڕێکوپێکی بۆ کاڵاکەی کردبوو. یوتوبەر و گەیمەرەکان هێزی زیاتری XBOX Series X و پاکێجینگە جوانەکەیان کردبووە خاڵی بەهێزی ئێکسبۆکس و ئەمەش بووە هۆکارێک تا پلەیستەیشن نەتوانێت لە فرۆشی پلەیستەیشن ٥دا پێش ئێکسبۆکس بکەوێت.
کەواتە تەنها ناوبانگ بەس نییە بۆ فرۆشێکی زیاتر. بەڵکو لەبەر ئەوەی بەناوبانگیت، کڕیار چاوەڕوانی زیاتری لێت هەیە و ناچاریت ئاستی خزمەتگوزاریت لەئاستی چاوەڕوانی کڕیارەکانتدا بێت.
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان
Dast xosh
💙💙