ساڵانە گۆڕانکاری گەورە لە یاسا و بنەمای بزنس و فرۆشتندا ڕوودەدەن. ئەگەر تۆی خاوەنکار دەتەوێت هەمیشە هەنگاوێک لە پێش ڕکابەرەکانتەوە بیت، پێویستە بە هەموو بوونتەوە هەوڵی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوون و فێربوونی بەردەوام بدەیت. ئەگەر تۆ یەکێک بیت لەو خاوەنکارانەی بەزوویی کە خۆت لەگەڵ بنەما نوێیەکاندا بگونجێنیت، دەتوانیت کڕیاری زیاتر بۆ لای خۆت ڕابکێشیت و لە هەمووی گرنگتر، بگەیتە ئەو ڕێژە فرۆشەی خەونی پێوە دەبینیت. لەگەڵمانبن لە درێژەی باسەکە.
-
یاسای کەسی
زۆر کەس بەدرێژایی ساڵان هەوڵیان داوە پرۆسەی فرۆشتن کاراتر و کاریگەرتر بکەن. ڕۆبۆت و تەکنەلۆژیا؛ پێشەنگی ئەم ڕێگایە بوون. بەکارهێنانی ئەم بنەمایە کارایی و توانای گەشەسەندن لە بزنسەکەتدا زیاد دەکات، کە ئەمەیە:
یەکێک لە ڕێگاکانی جیاکردنەوەی خۆت لە ڕکابەرەکان ئەوەیە کە سەرنجت لەسەر کەسایەتی خۆت بێت. ئەمەش واتا: گرنگیدان بە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز و ڕاستەقینە لەگەڵ کڕیارەکان. واز لە تەواو سیستماتیکیبوون بهێنە و گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە و واقیعیانە لەگەڵ کڕیارەکانت بکە. ڕاستگۆبە لەگەڵیان بۆ ئەوەی زیاتر لەبیریاندا بمێنیتەوە و وایانلێبکەیت هەستبکەن کە ئەوان زیاترن لە کڕیارێک لەلای تۆ. گرنگ ئەوەیە ئەزموونێکی لەبیرنەکراو بۆ کڕیارەکان دروستبکەیت و تا دەتوانیت هەستی هاوڕێیەتی لایان دروستبکە.
-
فرۆشتن لە سۆشیاڵ میدیا
سۆشیال میدیا زیاتر و زیاتر دەبێتە بەشێک لە بزنس و بازرگانی لەم سەردەمەدا. بە دڵنیاییەوە دەبینیت کە فرۆشیاران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی پەیوەندی باشتر لەگەڵ کڕیاران و زیادکردنی فرۆشی بزنسەکەیان لەڕێی وەڵامدانەوەی نامە و پەیوەندیەکانیان. سۆشیاڵ میدیا ڕێگایەکی نوێی پەیوەندی نێوان فرۆشیار و کڕیارە.
-
تۆ تەنها فرۆشیار نیت
کارەکەت وەک فرۆشیارێک زۆر لە فرۆشتن زیاترە. کاری تۆ کاری کاشێرێک نییە لە مارکێتێکدا کە تەنها کاڵاکان حساب دەکات و دەیانپێچێتەوە، کارەکە بەوجۆرە نییە. تەنها فرۆشیارەکان دەزانن کە چەندە گرنگە ببیتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ ڕاوێژکردن. ڕاوێژپێدان بەشێکی گرنگی ستراتیژیی فرۆشتنە. بە ڕاوێژ؛ دەتوانیت متمانەی کڕیارەکان بەدەستبهێنیت و وایانلێبکەیت زیاتر و زیاتر ئارەزووی کڕینی کاڵاکانت بکەن. ڕاوێژپێدان بۆ خەڵکی لەڕێی پەیجەوە ڕێگایەکی تری سەرکەوتنە کە زۆر کاریگەرە و هیچ تێچوویەکی نییە، وایدابنێ ڕاوێژ بە کڕیارێکی ناو دوکانەکەت دەدەیت. بەمەش دەتوانیت ناوبانگی براندەکەت زیاد بکەیت و کڕیارگەلێکی زیاتر بۆ ناو بزنسەکەت ڕابکێشیت. بۆیە ببە بە ڕاوێژپێدەرێکی باش تا بتوانیت ئاسانتر بفرۆشیت.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان