زیرەکانە کار بکە

3.6
(5)

 

هەموومان مەیلمان هەیە بۆ کار. بەڵام مەرج نییە هەمووکاتێک مەیلمان بۆ کار هەبێت، جگە لەوەی زۆرجار بەبێ هۆ سارد دەبینەوە لە کارکردن. ئەمڕۆ باسی 4 ڕێگای کاریگەر دەکەین تا بتوانیت زیرەکانەتر کار بکەیت. لەکاتی خوێندنەوەی هەریەکێک لەم خاڵانەدا هەوڵبدە بیر لە کەسێک بکەرەوە کە دەیناسیت و خاڵەکەی جێبەجێکردووە.

 

1- خۆت ئەنجامی بدە

 

لەبری ئەوەی داوا لە کەسێک بکەیت شتێکت بۆ بکات، خۆت بیکە. بەم شێوەیە چیتر پێویست ناکات چاودێری کارەکە بکەیت تا بە دروستی کارەکە بکرێت. هەروەها ئەو کاتەت بۆ دەگەڕێتەوە کە بۆ فێرکردنی چۆنییەتی ئەنجامدانی کارەکە بۆ کەسێکی تر بەفیڕۆی دەدەیت.

 

2 ئاسانترین ڕێگا، باشترین ڕێگا نییە

 

ئەو کەسانەی کە ڕێگای ئاسان لە ژیاندا پەیڕەو دەکەن، پێناچێت هەرگیز لە گەورەترین ڕاستی ژیان تێبگەن: ژیان سەختە.

لە لەدایکبوونەوە تا مردن، ژیان بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەکان. تا کێشەدارتر بین توانای چارەسەرکردنی کێشەکانمان باشترە. تا کێشەی زیاتر چارەسەر بکەین ژیان ئاسانتر دەبێت و چانسی گەیشتن بەو ئامانجانە زیاتر دەبێت کە بۆ ئێمە گرنگن.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ شتێک ئاسان نییە. ڕێگای ئاسان؛ ڕێگای دۆڕاوەکانە.

 

3 دادپەروەری

ژیان دادپەروەر نییە و هەرگیزیش نابێت. زۆربەی کات ژیان بەو جۆرە دەرناکەوێت کە تۆ دەتەوێت. تۆ کارەکەت ئەنجامداوە؛ بەڵام بە ناوی کەسێکی ترەوە تۆمار کراوە، ئەمە دادپەروەرانە نییە. کەسێکی تر لە کۆمپانیایەک بە مووچەیەکی بەرز دامەزراوە چونکە خزمی فڵان مەسئولە، ئەمە دادپەروەرانە نییە. دوو ئەوەندەی هاوکارەکەت کار دەکەیت و لە ئەو زیرەکتر و بەهرەمەندتریت؛ بەڵام داهاتی تۆ نیوەی داهاتەکەی ئەوە، ژیان هەرگیز دادپەروەرانە نییە.

ژیان هیچ قەرزاری ئێمە نییە. سەرەڕای ئەمەش بەجۆرێک بیردەکەینەوە؛ وەک ئەوەی پێش لەدایک بوون گرێبەستێکمان لەگەڵ ژیاندا کردبێت بۆ ئەوەی زۆر شتمان بۆ دابین بکرێت و تووشی ئازار و کێشە و ناڕەحەتی نەبین.

بۆ زاڵبوون بەسەر گرێی نادادپەروەریدا، مرۆڤ دەبێت قەناعەتی بەوە هەبێت کە دادپەروەری لەم ژیانەدا بە هیچ شێوەیەک بوونی نییە. دادپەروەری تەنها لە ڕوانگەی ئێمەوە بوونی هەیە. کاتێک چارەنووس میهرەبان نەبوو لەگەڵت، هەوڵبدە شتێک لە بەختی خراپ فێرببیت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە ئەزموونێک بۆت. پاشان لەبیری بکە. بێتاقەتی و تووڕەبوون و خەمخواردن چارەسەر نییە.

ئەم دونیایە شوێنێکی پشێو و جەنجاڵە و هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەگەر هەوڵبدەیت ئەوا بتوانیت دەستکەوتت هەبێت. بەڵام یەک شت دڵنیایە: ئەگەر هەوڵ نەدەیت هیچت دەست ناکەوێت.

 

4- دوایدەخەم

چونکە لەژێر فشاردا باشتر کاردەکەم، تا کۆتا خولەک کارەکە دوادەخەم“. ئەمە باشترین جۆری فێڵکردنە لە خودی خۆت.

خۆخستنەن ژێر فشار و پەلەپەلی، چەند کێشەیەک بەدوای خۆیدا دەهێنێت، کە ئەمانەن:

1. ئەگەر ناچار بوویت خێرا کار بکەیت، ئەگەری هەڵەکردنت زیاترە.

2. گەر هەڵەیەکت کرد، لەوانەیە کاتت نەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی.

 

بۆیە بەهیچ جۆرێک کاردواخستن هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و هەرگیز کارەکانت دوامەخە و لەکاتی خۆیدا کارەکە بکە. هەروەک چۆن پەندێکمان هەیە دەڵێت:

کاری ئەمڕۆ مەخە سبەی

هەروەها ئێمە لە پڕۆژەی کارسازی شادمان کتێبێکمان هەیە بەناوی “دەرمانی کاردواخستن” لەو کتێبەدا زۆر بە وردی باسی ئەوەمان کردووە کە چۆن دەتوانیت کارەکان لەکاتی خۆیدا و بەبێ ماندووبوون ئەنجام بدەیت. بۆ داواکردنی کتێبەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

داواکردنی کتێبەکانمان

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.6 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 5

کۆمێنتەکانی “زیرەکانە کار بکە

  1. نەورۆز احمد دەڵێت:

    بەڕاییی من ناونیشانێکی جوان بووو زیرەکانە کار بکە واتا ئامانج زائد پلان واتە بەپلان کار بکە هەڕەمەکی کار مەکە هیچ کارێک مەکە کە خۆتئامادەنەکردوە بۆی.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *