خاوەنکارە شکستخواردووەکان

4.7
(3)

 

تەنها قەیرانەکان شکست بە بزنسەکان ناهێنن، 7 خاڵی گرنگ هەن کە پێویستە هەموو خاوەنکارێک بە هەند وەریبگرێت و بە هەستیارەوە مامەڵەیان بکات تا بزنسەکەی لە شكست بپارێزێت. خاڵەکانیش بریتین لە:

 

  1. نەتوانینی ڕێکخستن

خاوەنکارێکی سەرکەوتوو پێویستی بە ڕێکخستنی کارەکان و هەبوونی کۆنترۆڵکردنە بەسەریاندا. خاوەنکار دەبێت ئاگاداری وردەکارییەکانی پەیوەست بە بزنسەکەی بێت، بەو مانایەی کە دەبێت وردەکارییەکانی کارەکەی بسپێرێت بە هاوکارە لێهاتووەکانی.

 

  1. خۆنەویستی

خاوەنکارە سەرکەوتووەکان ئامادەن هەرچییەکیان هەبێت بیکەن بۆ خزمەتکردنی بزنسەکەیان. بە واتایەکی تر “هەموو قوربانییەک دەدەن لەپێناو سەرخستنی بزنسەکانیاندا”.

 

  1. جێگرەوە

خاوەنکاری بەتوانا کەسانێک دەکاتە کارمەندی خۆی کە دەتوانن هەر کارێک و بەرپرسیارێتیەک مەبەستی بێت و تەنها بەم شێوەیە خاوەنکار دەتوانێت کارەکانی چەند هێندە بەرەوپێشەوە. خاوەنکاری کارا و کارامە هاوکاری زانیاری کار و کەسایەتی خۆی و کارایی کەسانی تر زیاد دەکات و هانیان دەدات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر.

 

  1. خۆپەرستی

خاوەنکارێک کە هەموو سەرکەوتنەکانی بزنسەکەی و کارمەندەکانی بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە، بە دڵنیاییەوە کارمەندەکانی توڕە دەکات. خاوەنکارێکی سەرکەوتوو هەرگیز کاری لەو جۆرە ناکات. خاوەنکاری ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە هەموو سەرکەوتنەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ هاوکارەکانی، چونکە زۆر باش دەزانێت کە زۆربەی کارمەندەکان ئارەزووی نرخاندن دەکەن بەراورد بە مووچە.

 

  1. نەبوونی ئینتیما

خاوەنکارێک کە دۆستانە نەبێت بەرامبەر بە کارمەندەکانی بزنسەکەی، ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بە کارەکانی بدات. نەبوونی دڵسۆزی یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی شکست لە زۆر کەسدا. خاوەنکاری سەرکردە دڵسۆزە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کارمەندەکانیدا و هەرگیز بە ڕەقی و توندی مامەڵەیان لەگەڵ ناکات.

 

  1. جەختکردنەوە لەسەر دەسەڵات

خاوەنکاری کاریگەر هانی هاوکارەکانی دەدات لە کارکرندا و هەرگیز ترس لە دڵی هاوکارەکانیدا ناچێنێت. خاوەنکاری دڵسۆز ناتوانێت سەرکردایەتی خۆی بۆ کەسانی تر بسەلمێنێت تەنها بە کردار و ڕەفتارەکانی نەبێت. خاوەنکاری باش ئەو کەسەیە کە هاوسۆزی هاوکارەکانی بێت و لێیان تێبگات و ڕێز لە بیروڕاکانیان بگرێت.

 

  1. ڕێز

خاوەنکاری لێهاتوو پێویستی بە پێگە و نازناو و توند و ڕەقی نییە بۆ ئەوەی ڕێز لە نێو هاوکارەکانیدا دروستبکات. دەرگای ژووری خاوەنکاری ڕاستەقینە کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزووی قسەکردنیان لەگەڵی هەیە. کارمەند ناترسێت لە باسکردن یان داواکردنی شتێک لە خاوەنکارە دڵسۆزەکەی.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 4.7 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 3

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *