براندی کارمەندەکانت چۆن دەبێتە هۆی زیادبوونی فرۆش؟

براندی کارمەندەکانت چۆن دەبێتە هۆی زیادبوونی فرۆش؟

 

 

لەم سەردەمەدا متمانەی کڕیار بۆ کۆمپانیاکان وەک پێشتر ئاسان بەدەست ناهێنرێت. ئاڕم و لۆگۆی کۆمپانیاکەت هەرچەندە گەورە بێت، کڕیار هێشتا دەیەوێت بزانێت کێ لە پشت ئەو بەرهەم یان خزمەتگوزارییەوەیە.

لێرەدایە براندی کارمەندان (Employee Branding) دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین چەکەکانی زۆربوونی فرۆش و دروستکردنی متمانە لە بازاڕدا.

 

کاتێک کارمەندەکانت بڕوایان بە بەرهەمەکانت هەیە و وەک شارەزا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لەگەڵ کڕیاردا دەردەکەون، ناوبانگی کۆمپانیاکەت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرز دەکەنەوە.

 

کەواتە کاریگەر براندی کەسی و شارەزای کارمەندەکان چییە لە سەر فرۆشی بزنسەکەت؟

 

١.دروستکردنی متمانەی ڕاستەقینە: خەڵک زیاتر بڕوا بە قسەی کارمەندێک دەکەن کاتێک باسی کوالێتی بەرهەمێک دەکات، نەک ڕیکلامێکی سپۆنسەرکراوی فەرمی.

کاتێک ئەندامێکی تیمی فرۆشتن بە شارەزایی و گەرمووگوڕییەوە گفتوگۆ دەکات، کڕیار هەست بە ئارامی دەکات.

 

٢.زیادبوونی کڕیاری نوێ: ئەگەر کۆمپانیاکەت ۱۰ کارمەندی هەبێت و هەریەکەیان لە ئەکاونتە کەسییەکانی خۆیان (تیک تۆک، ئینستاگرام، یان لینکدئن) باسی ئەزموونی کارکردن و بەرەوپێشچوونی بەرهەمەکان بکەن، بازنەی ناساندنی بزنسەکەت چەند بەرامبەر فراواندەبێت بێ ئەوەی یەک دۆلار لە ڕیکلام خەرج بکەیت.

 

٣.کەمکردنەوەی دوودڵی کڕیار: کاتێک کڕیار دەبینێت کارمەندەکانت شارەزان و ڕێز لە کارەکەیان دەگرن، دوودڵی لەسەر نرخ یان کوالێتی ناهێڵێت و پرۆسەی بڕیاردان بۆ کڕین خێراتر دەکات.

 

چۆن ئەم کلتوورە لە بزنسەکەتدا دروست دەکەیت؟

 

١.وەبەرهێنان لە زانیاری تیمی کارکردن: خول و ڕاهێنانی بەردەوامیان بۆ سازبکە تا لە بوارەکەی خۆیاندا ببنە شارەزا. کارمەندی ڕاهێنراو بە دڵنیاییەوە باشتر نوێنەرایەتی کۆمپانیا دەکات.

٢.هاندان و پێزانین: دەستخۆشی لەو کارمەندانە بکە کە چالاکانە یارمەتی دروستکردنی ناوبانگی باشی کۆمپانیا دەدەن.

٣.ئازادی و متمانە: ڕێگەیان پێ بدە بە شێوازی سروشتی خۆیان و بە زووبانی ئاسایی باسی کارەکانیان بکەن؛ نووسینی دەقی ڕەق و ڕەسمی کاریگەرییەکەی کەم دەکاتەوە.

 

٤.ڕێزگرتن و خەڵاتکردن: ڕێزی کارمەندەکانت بگرە و گرنگی بە بارودۆخە تایبەتەکانیان بدە، هەروەها لەکاتی ئەنجامدانی کاری باشتر، لە ڕووی مادییەوە خەڵاتیان بکە.

 

لە کۆتاییدا

کارمەندەکانت تەنها هێزی کار نین، بەڵکو بەهێزترین باڵیۆزی فرۆشتنی بزنسەکەتن.

کاتێک بەهایان پێ دەدەیت و براندی کەسیی ئەوان بەهێز دەکەیت، فرۆش و ناوبانگی کۆمپانیاکەشت بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات.

 

 

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *