ئایا کلیلی سەرکەوتن لە فرۆشدا چییە؟

کلیلی سەرکەوتن لە فرۆشدا متمانەیە. یەکێکە لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی فرۆشیارێکی سەرکەوتوو، ئەوەیە کە متمانەی بە خۆی هەبێت. ئەو فرۆشیارەی متمانەی بە خۆی هەیە دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر لەگەڵ کڕیاراندا پەیوەندی دروست بکات، باوەڕپێکراوی بەرهەمەکە بسەلمێنێت و لە کۆتاییدا فرۆشتنی زیاتر بەدەست بهێنێت.

واتای چییە متمانەمان بە خۆمان هەبێت و بۆچی گرنگە؟ متمانە بە خۆبوون باوەڕکردنە بە توانا و شارەزاییەکانی خۆت. لە بواری فرۆشدا، واتە دڵنیابوون لە بەهای بەرهەمەکەت، توانای خۆت بۆ یارمەتیدانی کڕیار و شارەزاییەکەت لە بواریدا. کڕیاران بە شێوەیەکی سروشتی هەست  دەکەن کە فرۆشیار متمانەی بە خۆی هەیە یاخود نا. کاتێک فرۆشیارێک متمانەی بە خۆی هەیە، ئەم هەستە بۆ کڕیاریش دەگوازرێتەوە و ئەوانیش متمانەیان بە بەرهەمەکە و بزنسەکە دەبێت. لە بەرامبەردا، کەمی متمانەمان بە خۆمان، دەتوانێت گومان و دوودڵی لە دڵی کڕیاردا دروست بکات. فرۆشیارێک کە متمانەی بە خۆی هەبێت، دەتوانێت بە ئارامی و دڵنیاییەوە قسە بکات، پرسیارە قورسەکان وەڵام بداتەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ ڕەتکردنەوەکاندا مامەڵە بکات. ئەوان ناترسن لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرفتەکان و توانای گۆڕینی ڕەفزکردنەوەیان هەیە بۆ دەرفەتێک کە کڕیارەکە بگۆڕێت بۆ کڕیارێکی هەمیشەی. سەرچاوەکانی کەمی متمانە بەخۆبوون لە فرۆشیاراندا گرنگە بزانین چی دەبێتە هۆی کەمی متمانە بەخۆبوون تا بتوانین کاری لەسەر بکەین و باشتری بکەین.

لێرەدا باس لە ٣ خاڵ دەکەین کە هۆکارە تا متمانەیان بە خۆیان نەبێت:

١. یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکان، کەمی زانیاری لەسەر بەرهەمەکەیە. کاتێک فرۆشیار باش نازانێت بەرهەمەکە چ تایبەتمەندی و سوودێکی هەیە، ناتوانێت بە بڕوابەخۆبوونەوە بیخاتە پێش کڕیار.

٢.  ئەزموونی کەم یان نەبوونی ڕاهێنانی پێویست دەبێتە هۆی دوودڵی. فرۆشیارانی نوێ بەتایبەت ئەم کێشەیان دەبێت، بەڵام بە ڕاهێنان دەتوانرێت بەسەری زاڵ بین.

٣. ترسی شکست یان ڕەتکردنەوە یەکێکی تریە لە هۆکارە دەروونییەکان. زۆر فرۆشیار لە “نەخێر”ی کڕیار دەترسن و ئەمە وا دەکات بە دوودڵییەوە کار بکەن یان بە تەواوی لە هەوڵدان بوەستن. تاقیکردنەوەی سەرنەکەوتووی پێشووش کاریگەری نەرێنی دەبێت. ئەگەر فرۆشیارێک چەندین جار شکستی هێناوە یان فرۆش نەکردووە، لەوانەیە باوەڕی بە توانای خۆی نەمابێت.

چۆن متمانە بە خۆبونمان بەرز بکەینەوە؟

یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە زانیاری تەواو لەسەر بەرهەمەکەت هەبێت. دەبێت هەموو وردەکارییەکانی بزانیت. کاتێک باش دەزانیت چی دەفرۆشیت، دەتوانیت بە دڵنیاییەوە باسی بکەیت.

دووەم: خوێندنەوە لەسەر بازاڕ و ڕکابەرەکان یارمەتیت دەدات شوێنی بەرهەمەکەت لە بازاڕدا باش تێبگەیت. کاتێک دەزانیت بەرهەمەکەت بە چی لە فرۆشیارانی دیکە جیاوازە، دەتوانیت بە متمانەیەکی زیاتر باسی ئەو جیاوازییانە بکەیت.

سێهەم: فێربوونی بەردەوام زۆر گرنگە. بواری فرۆش بەردەوام دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە هەمیشە خۆت نوێ بکەیتەوە بە خوێندنەوە، بەشداریکردن لە وۆرکشۆپەکان و فێربوون لە ئەزموونی کەسانی سەرکەوتوو.

چوارەم: پراکتیزەکردن و ئامادەیی وەک هەر شتێکی تر، فرۆشتنیش بە پراکتیزەکردن باشتر دەبێت. دەتوانیت لەگەڵ هاوکارەکانت دۆخە جیاوازەکانی فرۆشتن تاقی بکەیتەوە. ئەمە یارمەتیت دەدات بە شێوەیەکی ئارامتر لە کاتی هاتنی کڕیار قسە بکەیت.

پێنجەم: بە ئامادەکردنی وەڵامی پرسیارە باوەکان و گرفتە ئاساییەکان متمانەت زیاد دەکات. کاتێک دەزانیت چۆن وەڵامی هەر پرسیارێک بدەیتەوە، ئیتر شپرزە یان دوودڵ نابیت. هەڵوێستی ئەرێنی بیرکردنەوەی ئەرێنی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر متمانە. دەبێت باوەڕت بە بەهای بەرهەمەکە و توانای خۆت هەبێت. لەجیاتی بیرکردنەوە لە شکست، بیر لە سەرکەوتن بکەرەوە.

شەشەم: مامەڵەکردن لەگەڵ شکست بە شێوەیەکی دروست وا دەکات ببیتە فرۆشیارێک کە متمانەت پێ بکەن. دەبێت شکست وەک دەرفەتی فێربوون ببینیت، نەک کۆتایی. لەبیرمەکە کە ڕەتکردنەوە ئاساییە. کڕیار لەوانەیە لەو کاتەدا پێویستی نەبێت یان پارەی پێ نەبێت، ئەمە واتای ئەوە نییە کە تۆ شکستت هێناوە یان بەرهەمەکە باش نییە. بەدەستهێنانی ئەزموونی سەرکەوتوو هەر فرۆشتنێکی سەرکەوتوو متمانەت زیاد دەکات. بۆیە گرنگە لە ئامانجی بچووک دەست پێبکەیت و بە هێواشی بەرەو ئامانجی گەورەتر بڕۆیت. هەر سەرکەوتنێک، بێ گوێدانە قەبارەکەی، پلەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانەی زیاتر. تۆمارکردنی سەرکەوتنەکانت و سەیرکردنیان لە کاتی بێهیوایدا یارمەتیت دەدات بیرت بێتەوە کە توانای بەدەستهێنانی ئامانجەکانت هەیە. دروستکردنی کەسایەتییەک کە متمانەی بە خۆی هەیە، تەنها پەیوەست نییە بە کار، بەڵکو پەیوەستە بە هەموو لایەنەکانی کەسایەتیت. چاککردنی شێوازی قسەکردن،

دەرئەنجام:

فرۆشیارێک کە متمانەی بە خۆی هەیە، پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ کڕیاراندا دروست دەکات. ئەوان بە سروشتی بەهێزتر دەردەکەون و کڕیاران باشتر گوێیان لێدەگرن. متمانە بەخۆبوون توانای جێگیرکردنی مامەڵە زیاد دەکات. فرۆشیارێک کە متمانەی بە خۆی هەیە دەتوانێت باشتر لەگەڵ گرفتەکاندا مامەڵە بکات و ڕێگە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بدۆزێتەوە. لە کۆتاییدا، متمانە بەخۆبوون ڕێگا ئاسانتر دەکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجی فرۆشتن. ئەو فرۆشیارانەی کە متمانەیان بە خۆیان هەیە، زیاتر هەوڵ دەدەن. ئەنجام متمانە بەخۆبوون شتێک نییە لەگەڵ لەدایک بوونی کەسەکان لەدایک ببێت، بەڵکو شتێکە کە دەتوانرێت فێرببیت و گەشەی پێبدەیت. بە وەبەرهێنان لە زانیاری، پراکتیزەکردن، هەڵوێستی ئەرێنی و پشتگیری گونجاو، هەر فرۆشیارێک دەتوانێت متمانە بە خۆی بەرز بکاتەوە. متمانە بەخۆبوون تەنها یارمەتی تۆ نادات، بەڵکو یارمەتی کڕیارەکانت دەدات هەست بە ئارامی بکەن و بڕیاری دروست بدەن. لە دنیای فرۆشدا، متمانە بەخۆبوون یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن لە فرۆشدا.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *