چۆن هاوڕێی ناڕازیی کڕیارەکەت بکەیتە کڕیاری نوێ؟
هەمومان ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە بووینەتەوە: کڕیارێک دێتە دووکانەکەت، بەرهەمێکی بەدڵە و خەریکە بڕیاری کڕین دەدات. لەپڕ هاوڕێکەی دەڵێت:
(نا بابا، ئەمە بەکەڵک نایەت!)
(لە شوێنێکی تر هەرزانترە)
بەم شێوەیە کڕیارەکە پەشیمان دەکاتەوە و بێ هیچ کڕینێک بەجێمان دەهێڵن.
لە وەها بارودۆخێکدا، زۆربەی فرۆشیاران تووڕە دەبن یان هاوڕێکەیان فەرامۆش دەکەن، بەڵام فرۆشیاری زیرەک ئەمە وەک دەرفەتێک دەبینێت. کەواتە چۆن دەتوانیت بەرهەمەکە بە کڕیاری یەکەم بفڕۆشیت و هاوڕێکەشی بکەیتە هاوڕێی بزنسەکەت؟
لەم وتارەدا ٥ خاڵی گرنگ دەخەینەڕوو کە هاوکارمان دەبێت لەوەی کڕیارەکانمان لامان بمیننەوە و هاوڕێکانیشیان ببنە کڕیاری نوێ: