تاگ: ترس

چی بکەم تا لە دروستکردنی بزنس نەترسم؟

ترسی دەستپێکردن (The Fear of Starting) یەکێکە لە گەورەترین ئەو بەربەستانەی کە مرۆڤ لە نێوان خۆی و خەونەکانیدا دروستی دەکات. زۆربەی کات ئێمە لە ئەنجامدانی کارەکە ناترسین، بەڵکو لەو وێنە گەورە و ئاڵۆزە دەترسین کە لە مێشکماندا بۆمان دروست کردووە. ترس لە خۆیدا شتێکی باشە، چونکە ترس دەمانپارێزێت. ئەگەر ئێمە هیچ ترسێکمان نەبێت، خۆمان فڕێ دەدەینە ناو ئاگرەوە، بەڵام ئەگەر کەمێک بترسین بێگومان ئەم ترسە دەمانگەڕێنێتەوە. بەڵام کاتێک ترسەکەمان هێندە زۆر دەبێت کە ئیتر توانای جوڵەمان نامێنیت بەرەو ئامانجەکەمان ئەو کاتە مەترسی ڕاستەقینە دروست دەبێت.

مێشکی مرۆڤ بە سروشتی خۆی حەز بە ناوچەی ئارامی دەکات حەز ناکات توشی کێشە ببێت، و هەر گۆڕانکارییەک یان دەستپێکێکی نوێ وەک مەترسی دەبینێت.

بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: چۆن مێشکمان ڕابهێنین کە لە دەستپێکردن نەترسێت؟

لەم مەقالەیەدا باس لە ٤ خاڵ دەکەین کە هاوکارمان دەبێت لە ڕاهێنانی مێشکمان لە نەترسان تا بتوانین لە قۆناغەکانی ژیان هەوڵ بدەین؟

Continue Reading →

ڕێگایەکی پراکتیکی بۆ زاڵبوون بەسەر ترسدا

  ترس شتێکی ڕاستەقینە و عەیب نییە ئەگەر کەسێک بترسێت. ترس نیشانەیە بۆ ڕاستگۆیی مرۆڤەکان. بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بین دەبێت سەرەتا لە ترس تێبگەین. ئەمڕۆ باسی ئەو ڕێگایە دەکەین کە ترس لەناودەبات، گرنگ نییە ترس لە چی، هەموو ترسێک.   زۆرێک لە ترسەکانی ئێمە بەهۆی لایەنی دەروونییەوە دروستدەبێت. ئەوانەی

Continue Reading →