تاگ: چارەسەری کێشە

کەی کاتی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی بزنسەکەت؟

کەی کاتی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی بزنسەکەت؟

زۆرێک لە ئێمە چاوەڕێ دەکەین لە هەموو لایەنەکانەوە سەد لە سەد ئامادەبین ئەوکاتە دەست بە درووستکردنی بزنسەکەمان دەکەین: سەرمایەیەکی زۆر، بازاڕێکی بێ کێشە هەروەها پلانێکی بێ کەموکوڕی. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە: ئەگەر چاوەڕێی کاتی نموونەیی بکەین، هەرگیز ئەو کاتە نایەت.

بە تایبەت هەندێک لە گەنجان کاتێک پێیان دەڵیت بۆچی دەست بە جێبەجێکردنی بیرۆکەکەت ناکەیت؟ ئەم بیرۆکەیەت زۆر جوانە و جێی خۆی دەکاتەوە لە بازاڕدا. وردە وردە دەست پێبکە و بەرهەمەکانت پیشانی خەڵک بدە.
لە وەڵامدا دەڵێن: ئاخر من دووکانێکم نییە لە جێگەیەکی باشدا، مۆبایلێکم نییە کە کامێراکەی زۆر باشبێت بۆ وێنەگرتن، پارەی زۆرم بەدەستەوە نییە، خەڵکی تر دەستی بەو بیرۆکە کردووە  و من دواکەوتووم هەروەها چەندەها بیانووی دیکە دێننەوە.

بۆ ئەوەی بزانیت کەی دەست بە درووستکردنی بزنس بکەیت، لەم وتارەدا بە ٣ خاڵ ڕوونی دەکەینەوە:

Continue Reading →