نرخی کاڵاکانت یەکێکە لە گرنگترین بڕیارەکان کە لە بزنسەکەتدا دەیدەیت. کاریگەرییەکی هێندە گەورەی هەیە کە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ببیتە باشترینی بوارەکەت و بەپێچەوانەشەوە دەکرێت ببێتە هۆی مایەپووچبوونی بزنسەکەت، بەداخەوە کە گرنگییەکی کەم بە باسکردنی کاریگەریی دەروونی کڕیار و بەبازاڕکردنی نرخ دەدرێت. ئێمە ئەمڕۆ چەند ستراتیژی و هونەرێکی نرخدانان دەخەینەڕوو کە تۆی فرۆشیار […]
فرۆشیاری باش، کەسێک نییە کە زۆر قسە بکات، بەڵکو بە وەڵامی کورت و کاریگەر کڕیارەکە قایل دەکات بە کڕینی کاڵاکەی. گەورەترین لاوازی فرۆشیارەکان ئەوەیە کە قسە زۆر دەکەن و بەشێکیش قسەکانیان ڕاست نییە. ئەگەر خاوەنکاریت یان کارمەندت هەیە، پێویستە لە کاتی قسەکردندا گرنگی بەم خاڵانە بدەیت: وێناکردن هەر قسەیەک بکەیت کڕیارەکە لە مێشکی خۆیدا وێنای […]
خووەکان دەتوانن ڕەوتی ژیانت بگۆڕن. مەرج نییە هەوڵدانی زۆر و ماندووبوون مەرجی بوونە ملیۆنێر بێت! ئەمڕۆ باسی ٦ خوو دەکەین کە دەتکاتە ملیۆنێر: 1. خوێندن یەکەم و گرنگترین شت ئەوەیە کە هەرگیز ڕۆژێک بەبێ فێربوون بەسەر نەبەیت. فێربوون جۆری زۆرە. کە بریتییە لە: خوێندنەوەی فەرهەنگ و کتێب و ڕۆژنامە، سەیرکردنی فیلم، خوێندنەوەی مەقالە […]
بەپێی ئەو پرسیارانەی لە کەسە دەوڵەمەندەکان کراوە لەبارەی چۆنیەتی دەستکردنیان بە بازرگانی و بەردەوامبوونیان و گەشەسەندنی بزنسەکەیان، دەرکەوت کە مرۆڤەکان لەبەر 5 هۆکار دەوڵەمەند نابن. با بە نۆرە باسی هەریەک لە هۆکارەکان بکەین. 1- دەرفەتی دەوڵەمەندبوون هەرگیز بە بیریان نایەت کەسانێک هەن هەرگیز بە خەونیش بیریان لە دەوڵەمەندبوون نەکردۆتەوە؛ چونکە پەروەردەی ژینگەیەکن کە […]
کلیلی فرۆشی سەرکەوتوو لەلای برایان ترەیسی 1. ڕاستی نوێ سەبارەت بە فرۆشتن لە فرۆشتن پێویستت بە دروستکردنی متمانەیە لای کڕیار و ڕازیکردنیەتی بۆ کڕین. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە تێگەیشتنێکی تەواوت هەبێت دەربارەی کڕیار. پێویستە لە خۆت بپرسیت بۆچی کڕیار دەبێت لای من کڕینەکەی بکات؟! چەند ڕاستییەکی نوێ هەیە سەبارەت بە فرۆشتن کە پێویستە […]
- 1
- 2