لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیایەکی بچووک لە کالیفۆرنیا بە ناوی ئینستاگرام دەستیکرد بە پڕۆژەیەک. کۆمپانیاکە بودجەیەکی زۆر کەمی هەبوو و تەنها چوار کارمەندی هەبوو، بەڵام دوای ١٨ مانگ ئەم کۆمپانیایە کە خاوەنی چوار کارمەند هەبوو، بە یەک ملیار دۆلار فرۆشرا. ئەم گرێبەستە توانی یاساکانی بزنس لە جیهاندا بگۆڕێت. ئینستاگرام شۆڕشێکی نوێی لە پیشەسازی دیجیتاڵیدا […]
فرۆشتن وەک چێشتلێنان وایە، تێکەڵەیەکە لە زانست و هونەر. ئێمە ئەمڕۆ ٦ یاسای بنچینەیی لە فرۆشتندا باس دەکەین، زۆر پێویستە ئەم شەش یاسایە پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی بزنسەکەت زیاتر و زیاتر بەرەوپێش ببەیت. یاسای یەک: بزانە کێ کڕیاری تۆیە یەکەم یاسای سەرکەوتن لە فرۆشدا ئەوەیە بزانیت کڕیارە سەرەکییەکانت کێن؟ هەرگیز ناتوانیت سەرکەوتوو […]
ئایا ئەوە کێشەیەکی گەورەیە بۆ تۆ کە بڕیار بدەیت لە بارودۆخی ئاڵۆزدا؟ ئێمە هەموومان ڕووبەڕووی بڕیارەکان دەبینەوە لە قۆناغێکدا لە ژیانماندا کە دەکرێت کاریگەری گرنگی هەبێت لەسەر داهاتوومان. ڕاستییەکە ئەوەیە کە بڕیاردان کارامەییە. لەم مەقالەیەدا هەنگاوەکانی بڕیاردان بە وردی ڕوون دەکەینەوە و چۆنیەتی بەکارهێنانیان بۆ بڕیاردانی کاریگەر. بڕیاردان چییە؟ بڕیاردان واتە هەڵبژاردن لە […]
کۆمەڵە ڕێگایەکی کاریگەر هەن کە وادەکەن بە ئاسانی وابکەین کڕیارەکانمان ئێمەیان خۆشبوێت و ببنە کڕیاری هەمیشەیی ئێمە، ئەمڕۆ ١٣ خاڵی کاریگەرتان بۆ دەخەینەڕوو لەو بارەیەوە، دڵنیابە لەوەی هەموو خاڵەکان بە وردی بخوێنیتەوە و جێبەجێیان بکەیت. ١. سڵاو و گەرم و گوڕی وەڵام بدەرەوە تا ئێستا سەردانی فرۆشگایەکت کردووە کە فرۆشیارەکە نەک هەر سڵاوت لێ […]
پاشگەزبوونەوەی کڕیار لە کڕین یەکێکە لە کارەساتەکان کە بەسەر فرۆشیاراندا دێت. بیهێنە بەرچاوت دوای کێشەیەکی زۆر داواکارییەکی گەورەت دەست دەکەوێت، دوو ڕۆژ دواتر، کڕیارەکە کاڵاکەت بۆ بهێنێتەوە و بڵێت: نامەوێت! ئەمە زیاتر لە گرێبەستە گەورەکانی وەک فرۆشتنی خانوو، ئۆتۆمبێل یان مۆبایلدا ڕوودەدات. کڕیارەکان لە ژێر کاریگەری سۆزدا بڕیار دەدەن شتێک بکڕن، بەڵام دوای ماوەیەکی […]